هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

باسێك له‌ سه‌ر8ی مارس رۆژی جیهانی ژن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shorsh_golkar__-_8_mars2به‌ڕاستی كاتێك مرۆڤـ له‌ مێژووی كوردستان وردده‌بێته‌وه‌، زۆر به‌ چاكی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ درێژایی مێژوو تووشی سیاسه‌تی قاتووقڕی و چه‌وساندنه‌وه‌ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بووه‌ته‌وه‌ و به‌ زه‌ریایه‌ك خوێن ئه‌م رێگایه‌ی بڕیوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه‌ به‌شێكی گه‌له‌ك گرینگی ئه‌م نه‌ته‌وه‌ واته‌ ژنانه‌ كه‌ به‌رده‌وام دووقات چه‌وسانه‌ته‌وه‌و كۆسپ و ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌یان بۆ دروست بووه‌ به‌ڵام به‌ خۆشیه‌وه‌ كۆڵیان نه‌داوه‌ و بێ پسانه‌وه‌ خه‌رێكی تێكۆشان بوونه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌م كه‌شووهه‌وایه‌،بۆ نموونه‌ ده‌توانین ناو له‌ ژنانێك وه‌كوو" له‌یلاقاسم و قه‌ده‌مخێرخانم و شیرین و چنوور و زیلان و سه‌دان و هه‌زاران ژنی دیكه‌ كه‌ له‌ ریزی تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاری گیانی خۆیانیان فیداكردووه‌ تا به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌و كلتووره‌ قه‌تیس و زاڵه‌ به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگا,كه‌ ژن به‌ زه‌عیفه‌ واته‌ زه‌بوون و هه‌روه‌ها له‌ په‌راوێز ده‌زانێ بشكێنن.

بۆیه‌ 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن، ئاكامی پتر له‌ سه‌دساڵ تێكۆشانی وه‌ها ژنانێكه‌ كه‌ ئازاری نابه‌رابه‌ری و دووچاوه‌كی جنسی و سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌ رێگه‌ی یاسا و رێسا پاش كه‌وتوو پیاوسالارانه‌و هه‌روه‌ها زوڵم و زۆری نێو بنه‌ماڵه‌وه‌ به‌ گیان و دڵ هه‌ست پێ كرد,بۆیه‌ به‌ راپه‌ڕینێكی بۆێرانه‌ بۆ دابین كردنی مافه‌ ره‌واكانی خۆیان خه‌باتیان كرد،كه‌ ئاكامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌م ئازادیه‌ رێژه‌ییه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا ده‌یبینین هه‌ر چه‌ند ئه‌وانیش رێگایه‌كی دووروودرێژیان له‌ پێشدایه‌.

بۆیه‌ هه‌روا كه‌ باسكرا له‌ وڵاتی ئێمه‌ش له‌ مێژساڵه‌ كه‌ خه‌بات و تێكۆشان بۆ وه‌دی هاتنی ئازادی و مافه‌ره‌واكانی ژنان له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ كه‌ ته‌نانه‌ت هێندێ ئازادی رواڵه‌تی و سه‌ره‌تای و رێژه‌یش وه‌كوو ئازادی جلوبه‌رگ له‌ به‌ر كردن و ته‌عین بوون له‌ ده‌زگا حكوومیه‌كاندا تا ئاستێك ده‌سته‌به‌ر بوو به‌ڵام مه‌خابن به‌ هاتنه‌ئارای حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئه‌م ره‌وته‌ تێكشكاو یان باشتره‌ بڵێین ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له‌ بواری مافی ژنان مه‌عكووس بووه‌و دیسانه‌وه‌ ژنان بوون به‌ هاوڵاتی پله‌ دوو هه‌روه‌ها له‌ په‌راوێز خران و له‌ زۆربه‌ی مافه‌ ره‌وا مرۆیه‌كانی خۆیشیان بێ به‌شكران چوونكه‌ مه‌لاكانی ده‌سه‌ڵاتداری بیرته‌سكی ئێران له‌ هه‌وه‌ڵین هه‌نگاوی خۆیان مژاری سه‌رپۆش"حیجاب"یان هێنایه‌ گۆڕێ و به‌م شێوه‌یه‌ هێرشێكی به‌ربڵاویان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاتدا ده‌ست پێ كرد دژی سه‌ره‌تایترین مافی ژنان كه‌ ئازادی جلووبه‌رگ پۆشینه‌،بۆیه‌ به‌م جووره‌ وڵاتیان گێڕایه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پێش رۆنیسانس.

كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ ژن به‌ ته‌واوه‌تی له‌ كاروباری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری وڵات دووربكه‌وێته‌وه‌ به‌ جورێك كه‌ له‌ ده‌ست پێ كردنی هه‌وه‌ڵین خولی پاڕلمانی كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵی "1358"له‌ كۆی 270 نوێنه‌ر ته‌نیا دوویان ژن بووه‌ كه‌ تا هه‌نووكه‌ش ئه‌م به‌شداریه‌ له‌ ده‌كه‌س تێنه‌په‌ڕیوه‌.

به‌ڵام به‌ خۆشیه‌وه‌ ده‌بینین ژنان رۆژ به‌ رۆژ سوورتر و قایمترن له‌ سه‌ر داواكانیان چوونكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ستیان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ژن نیوه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌و كاریگه‌ری زۆریشی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر رووداوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی وڵاته‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ وای كردووه‌ كه‌ بێ پسانه‌وه‌ش خه‌رێكی تێكۆشان بن بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌م مافه‌ مرۆیه‌ی خۆیان كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ ژنان ئه‌ورۆكه‌ ببه‌نه‌ چقڵی چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی بیرته‌سكی ئێران.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1722
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy