هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سپاسنامه‌ی هاوبه‌شى PDKI و کۆمه‌ڵه

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

pdki_-_komala_-_spasnama2سپاسنامه‌‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، به‌ بۆنه‌ی بایکوتی نۆیه‌مین خولی شانۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.

ده‌قی سپاسنامه‌که:

 

هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان!

خه‌ڵکی خه‌باتگێڕ ‌و خۆڕاگری کوردستان!

کاتێک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌ و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا هه‌ڵبژاردنی نۆیه‌مین خولی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێرانیان بایکوت کرد ‌و داوایان له‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان کرد که‌ له‌و شانۆسازییه‌دا به‌شداری نه‌که‌ن، پشت ئه‌ستوور بوون به‌ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی خه‌ڵکی فیداکار و له‌خۆبردوو، ئازادیخواز ‌و چاونه‌ترسی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ سه‌رجه‌م شار و ئاواییه‌کانی کوردستان ‌و چاوه‌ڕانی به‌ کرده‌وه‌ نیشاندانی ئه‌م دڵنیاییه‌ بوون که‌ له‌ رۆژی خۆیدا ئه‌و "نا"یه‌ به‌ رێژیم بڵێن ‌و ئه‌و وڵامه‌ ئه‌رێنییه‌ به‌ بانگه‌وازه‌که‌ بده‌نه‌وه‌.

رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 12ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1390ی هه‌تاوی واته‌ رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی شانۆسازییه‌که‌، سه‌ره‌ڕای هه‌موو پیلان ‌و هه‌ڕه‌شه‌ و هاندانی رێژیم‌ و ده‌ست‌ و پێوه‌نده‌کانی، ئێوه‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رین ‌و له‌ راده‌یه‌کی گه‌لێک به‌رچاودا به‌ خۆبواردن له‌ به‌شداری له‌ شانۆسازییه‌که‌دا به‌ کرده‌وه‌ ئه‌م چاوه‌ڕوانییه‌تان وه‌دیهێناو دروستی ئه‌و دڵنیابوونه‌تان سه‌لماند. هه‌روه‌ها نیشانتان دا که‌ رێژیم له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ وه‌ک هه‌میشه‌ بێزراوه ‌و به‌ پێشێلکه‌ری ماف‌ و ئازادییه‌کانی خۆتانی ده‌زانن ‌و له‌ به‌رانبه‌ردا تێکۆشه‌رانی کورد ‌و حیزب ‌و رێکخراوه‌کان چه‌نده‌ له‌ لای ئێوه‌ به‌قه‌ده‌ر ‌و خۆشه‌ویستن. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ کوردستانی ئێران که‌ سندووقی به‌تاڵیان به‌ کۆڵی به‌کرێگیراوانی رێژیمدا دایه‌وه‌، به‌ بێ‌ ئه‌ملا و ئه‌ولا که‌وتوه‌ته‌ به‌رچاوی بیروڕای گشتیی ‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی رێژیمیش به‌و فڕوفێڵانه‌ی که‌ لێی شاره‌زان هه‌ر ئاکامێک له‌و شانۆگه‌رییه‌ رابگه‌یه‌نن، تێ‌ده‌گه‌ن راستیه‌که‌ چۆن‌ و پێگه‌یان له‌ کوردستان هه‌تا چ راده‌یه‌که‌.

رۆژی هه‌ینی 12ی ره‌شه‌مه‌، رۆژی سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵکی کوردستان‌ و رۆژی دابه‌زینی وره‌ی رێژیم ‌و به‌کرێگیراوانی له‌ کوردستان بوو. بۆیه‌ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ به‌ خه‌ڵکی کوردستان ‌و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ خوڵقێنه‌ری بوون پیرۆزبایی ده‌ڵێین، ده‌ستخۆشییان لێ‌ ده‌که‌ین ‌و به‌ رێزه‌وه‌ سه‌یری یه‌کده‌نگی، یه‌کڕیزی ‌و هاوهه‌ڵویستییان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی که‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران ‌و ئازادیخوازانی وڵات بکه‌ین که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی هاوچه‌شنی کوردستان به‌ کرده‌وه‌ "نا"یان به‌ رێژیم گوت ‌و هه‌وڵه‌کانی رێژیمیان بۆ راکێش کردنی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان ناکام هێشته‌وه‌.

له‌ هه‌مان کاتدا وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سوپاس ‌و رێز، ئه‌مه‌گناسی ‌و پێزانینمان پێشکه‌ش به‌ هه‌موو ئه‌و رۆڵه‌ چاونه‌ترس ‌و کۆڵنه‌ده‌رانه‌ ده‌که‌ین که‌ به‌ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی ‌و لێبڕاوانه‌یان به‌ پێشوازیی بانگه‌وازه‌که‌مانه‌وه‌ هاتن ‌و رۆژێکی پـڕ سه‌روه‌ریی دیکه‌یان خسته‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خه‌باتی ره‌وا و کۆڵنه‌دانی نه‌ته‌وه‌که‌مان. بۆیه‌ به‌ حه‌ق شانازییان پێوه‌ ده‌که‌ین ‌و ده‌ستی یه‌ک یه‌کیان ده‌گوشین. دڵنیاین که‌ به‌رده‌وامی له‌ خه‌بات ‌و سووربوون له‌سه‌ر مافه‌ ره‌واکانمان سه‌رکه‌وتنی زیاتر‌ و گه‌یشتن به‌مافه‌ ره‌واکانمان مسۆگه‌ر ده‌کا.

جارێکی دیکه‌ سوپاس بۆ ئێوه‌ خه‌ڵکی خه‌باتگێڕ و خۆڕاگری کوردستان

سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باته‌ ره‌واکه‌مان

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکراتی کوردستانی‌ ئێران

13ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی

3ی مارسی 2012ی زایینی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 987
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy