هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سپاس و پێزانینی کومیسیۆنی ته‌شکیلاتی PDKI

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

بpdkiه‌ بۆنه‌ی بایکوتی نۆیه‌می خولی شانۆی هه‌ڵبژارد‌نه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌، کومیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی تێکۆشه‌رانی دێموکرات و خه‌ڵکی کوردستانی‌ ‌کرد.

 

سپاس و پێزانین

خه‌ڵکی وشیار و مافویستی کوردستان

ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌ئه‌مه‌گی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی 12ی ره‌شه‌مه‌، کۆماری ئیسلامی، به‌زمی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌ڕێوه‌برد و له‌ کوردستانیش هه‌روه‌ک هه‌موو ئاگادارن، ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ی گێڕاو له‌ به‌رچاوی هه‌موو جیهان و به‌ ئاگاداریی هه‌موو خه‌ڵک و هه‌موو رای گشتیی کوردستانی ئێران، ئه‌وپه‌ڕی ریسوایی و بێ‌‌بنه‌ما و پێگه‌بوونی ئه‌و رێژیمه‌ ده‌رکه‌وت و له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران و به‌تایبه‌ت له‌ کوردستاندا رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م به‌شدارییان له‌و شانۆگه‌ریدا کرد و له‌و گۆڕه‌پانه‌دا روو ره‌شی بۆ رێژیم و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی مایه‌وه ‌و به‌ به‌رچاوی هه‌موانه‌وه‌ تێکڕای پیلانه‌کانی رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی بوو به‌ بڵقی سه‌ر ئاو.

خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان

بێ‌‌گومان، مانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانی و خه‌ڵکی هه‌موو شار و گونده‌کان له‌ ماڵه‌کانی خۆیان ‌و نه‌چوونه‌ سه‌ر سندووقی شانۆی کۆماری ئیسلامی، بۆ جارێکی دیکه‌ ده‌ری خست که‌ خه‌ڵکی کوردستان، نه‌ته‌وه‌ی وشیار و ئازادیخواز و مافخوازی کورد، ئه‌م رێژیمه‌یان له‌ ته‌واویه‌تی خۆیدا ناوێ‌ و به‌ هیچ شێوازێک فریوی چه‌واشه‌کاری و پیلانگێـڕییه‌کانی ناخۆن و مۆره‌ و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی رێژیم به‌ ته‌نیا ده‌هێڵنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ریسواتر له‌ هه‌میشه‌، له‌ نێو کۆمه‌ڵگادا به‌ گۆپاڵ به‌ده‌ستی جه‌لادان ناودێر بکرێن.

رۆڵه‌ تێکۆشه‌ره‌کانی دێموکرات

ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردستان شانۆی هه‌ڵبژاردنی کۆماری ئیسلامییان به‌ راده‌یه‌کی به‌رچاو بایکۆت کرد و سندووقی پیلان و فرت و فێڵی کۆماری ئیسلامییان به‌ به‌تاڵی و بۆشی بۆ رێژیم ‌و ده‌ست و پێوه‌نده‌کان چۆل کرد، نیشانده‌ری یه‌کده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستیی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خه‌ڵکی کوردستان بوو و له‌و نێوه‌دا ده‌بێ‌ ئاماژه‌ به‌ هاوده‌نگی هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان بکه‌ین که‌ له‌و پێناوه‌دا هاوڕا و هاوته‌ریب چه‌واشه‌کارییه‌کانی رێژیمیان ته‌حریم کرد.

به‌ڵام ده‌بێ‌ رێز له‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ‌‌وچانی ئێوه‌، رۆڵه‌کانی دێموکرات، رێبوارانی رێگای قازی، قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی بگیردرێ‌ که‌ بێ‌گومان ئه‌رکناسی‌ و ماندوو نه‌ناسیی ئێوه‌، زه‌حمه‌ت ‌و شه‌ونخونی ‌و کاری بوێرانه ‌و ئازایانه‌تان، له‌ پێناوی ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ‌سیاسه‌ت‌ و هه‌ڵوێستی حیزبه‌که‌تان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ده‌ورێکی کاریگه‌ر و به‌رچاوی له‌ پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدا هه‌بوو ‌و به‌ هه‌موو که‌ستان سه‌لماند که‌ ئێوه‌ رۆڵه‌کانی دێموکرات، به‌ ده‌ستی به‌تاڵ به‌ڵام به‌ وره ‌و ئیراده‌ی پۆڵایین و به‌ بیری کراوه‌ و پێـڕه‌وی له‌ رێبازی دێموکرات، به‌سه‌ر هێزی پۆشته‌ و په‌رداخی کۆنه‌په‌رستی و پیلانگێڕی کۆماری ئیسلامیدا سه‌رده‌که‌ون ‌و به‌ دڵنیایی‌یه‌وه‌، سه‌رکه‌وتن به‌ ئیمان ‌و ئیراده ‌و هه‌وڵ ‌و تێکۆشانی هه‌موو تێکۆشه‌رانی دێموکرات و رۆڵه‌ ئازاکانی گه‌ل به‌دی دێ‌.

جارێکی دیکه‌ پێویسته‌، سپاس‌ و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ بکه‌ین که‌ له‌م ماوه‌دا بۆ گه‌یاندنی سیاسه‌ت‌ و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دێموکرات سه‌باره‌ت به‌ ته‌حریمی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن بۆ نێو خه‌ڵک تێکۆشاون‌ و ده‌ستی ماندوو نه‌ناسیان بگوشین.

پیرۆزبایی له‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت له‌ قوتابیانی قوتابخانه‌ی دێموکرات ده‌که‌ین بۆ تۆمارکردنی ئه‌م سه‌رکه‌وتن و شانازییه‌.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کومیسیۆنی ته‌شکیلات

13 ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1066
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy