له پێناو پشتیوانی كردن له په‌یامی به‌ڕێز كهبوودوهندا
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌ڕێز محه‌ممه‌د سدیقی كه‌بوودوه‌ند سه‌رۆكی به‌ندكراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له‌به‌ندیخانه‌وه په‌یامێكی شیاو‌و جێگای رێزی بۆ كۆڕوكۆمهڵو هه‌موو ئینسان‌و ئینساندۆسته‌كان بڵاو كرده‌وه كه تێیدا پێشنیاری كردووه رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو سكرتێری گشتیی ئه‌وكاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ده‌ست تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی ده‌ربڕینی بێزاری له تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و توندوتیژییه ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م رێژیمه ناودێر بكرێ.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای سوپاس‌و پێ‌زانین له‌م پێشنیاره‌ی به‌ڕێز كهبوودوهندو بوێری ناوبراو سه‌ره‌ڕای بوونی له به‌ندیخانه‌دا پشتیوانی بێئهملاوئهولای خۆی بۆ ئه‌م پێشنیاره به‌جێیه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ‌و له هه‌مانكاتیشدا داوا له هه‌موو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و رێكخراوێكی داكۆكی كار له مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه ئازادیخوازه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهانو ئێران به گشتی حیزب‌و رێكخراوه سیاسیهكانو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كا كه پشتیوانی خۆیان له‌و پێشنیاره دهرببڕنو بۆ چه‌سپاندنی هه‌وڵی شیاو بده‌ن.
له‌گه‌ڵ رێزی دووباره بۆ به‌ڕێز كهبوودوهندو هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له پێشنیاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
14/4/1390
5/7/2011

