خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
مامۆستایان، قوتابیان، خوێندكاران
ساڵی 1999ی زایینی به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیكردن به جۆراوجۆری زمانی‌و فه‌رهه‌نگی، رێكخراوه‌ی یۆنسكۆ رۆژی 21ی فێوریه به‌رانبه‌ربه 2ی ره‌شه‌مه‌ی هه‌ر ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی زمانی دایك دیاری كردووه‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ساڵی 2008ی زایینی وه‌ك ساڵی جیهانی زمانه‌كان دیاری كردووه.
زمانی دایكیی وه‌ك یه‌كێك له پایه‌كانی شۆناسی مرۆڤه‌كان به‌ئه‌ژمار دێت‌و دیاریكردنی رۆژێكی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته نیشانه‌ی گرینگیدانه به جۆراوجۆری زمانییو شوێندانه‌ری ئه‌و جۆراوجۆریه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، مخابن له وڵاتی فره نه‌ته‌وه‌ی ئێران‌دا نه‌ك یارمه‌تی به‌و جۆراوجۆریی زمانییه كه هۆیه‌كه بۆ گه‌شه‌كردنی زمانی‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا نه‌كراوه‌و ناكرێ به‌ڵكوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌داڕێژراو هه‌وڵ بۆ نكۆڵی كردنی زمانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی پێكهێنه‌ری ئه‌م وڵاته دراوه‌و تێكۆشه‌رانی ئه‌م بواره رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌وڕووی ئاستهنگو گیروگرفتی جۆراوجۆر‌و ته‌نانه‌ت زیندانی درێژماوه بوونه‌ته‌وه.
چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك زمان یه‌ك نه‌ته‌وه‌و یه‌ك فهرههنگو یه‌ك هۆیه‌ت دانراوه‌و به‌كرده‌وه زمان‌و فهرههنگو هۆیه‌تی میلله‌تانی غه‌یره فارس سوكایه‌تی پێ كراوه‌و ده‌كرێ‌و رێژیمی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌م سیاسه‌ته له هیچ چه‌شنه پیلانێكی دژی ئینسانی خۆی نه‌بواردووه‌و نابوێری. به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه هه‌موو ئه‌و گوشار‌و بهربهستو سه‌ركوت كردنانه‌ش نه‌یتوانیوه رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌وڵدان بۆ فێربوونی زمانی دایكی دڵ‌سارد بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژبه رۆژ رۆڵه وشیارو ده‌روه‌سته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ دهوڵهمهندكردنیو زیندوو راگرتنی زمانی دایكیی خۆیان تێكۆشاون.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
هه‌روه‌ك ده‌زانن ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌و هه‌ر به‌و پێ یه فره‌زمانه، به‌ڵام بێجگه له زمانی فارسی كه به‌ڕه‌سمی ناسراوه‌و له ئاستی سه‌رانسه‌ریدا ده‌خوێندرێ، زمانی هیچكام له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران نه به ره‌سمی ناسراوه‌و نه رێگای خوێندنی به‌و زمانه ده‌درێ ئه‌مه له كاتێكدایه كه جۆراوجۆری زمانی به یه‌كێك له سامانه‌كانی هه‌ر ولاتێك به‌ئه‌ژمار دێت.
بۆ زیندوو راگرتنی زمانی دایكیمان كه پایه‌ی شۆناس‌و هۆیه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌و هۆیه‌كی به‌هێزه له پێشگیریكردن له تواندنهوهمانه هه‌وڵ بده‌ین له هه‌ر رێگایه‌كه‌وه كه بۆمان ده‌كرێ رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له گرینگیی فێربوونی زمانی دایكی ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌و له بواری جۆراوجۆردا كار له‌سه‌ر گهشهكردنو ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی بكه‌ین.
هیوادارین رۆژی جیهانی زمانی دایك ببێته رۆژی رێزگرتنی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له یهكترو بنه‌ما فه‌رهه‌نگییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه زمان كۆڵه‌كه‌ی ئهساسییهتی، ده‌وڵه‌مه‌نتر بكرێن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
29ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی
( 18/2/2012ی زایینی)

