هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ریی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنان هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ دووهه‌م

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

yjdki_-_bayannamaراگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمیته‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ریی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنان هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ دووهه‌م به‌ بۆنه‌ی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ی‌ كۆنگره‌كه‌مان

ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنان

ژنانی‌ مافخواز و خه‌باتگێری‌ كوردستان

بنه‌ماڵه‌ی‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدان و زیندانیانی‌ سیاسی

خۆمان به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانین كه‌ به‌ هه‌موو لایه‌ك رابگه‌ینین، كه‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ دووهه‌مین كۆنگره‌ی‌ خۆیدا، كۆنگره‌ی‌ "گه‌شه‌ی‌ بیری‌ ژنان" و له‌ ژێر دروشمی‌ "دابین بوونی‌ مافی‌ ژن، گارانتیی‌ ئازادی‌ و دێموكراسیه‌"، دوای‌ دوو رۆژ كار و تێكۆشانی‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌، توانی‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی‌ به‌ كاری‌ خۆی‌ بهێنێت.

كۆنگره‌ی‌ دووهه‌می‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنان له‌ هه‌ڵ‌ومه‌رجێكی‌ تایبه‌تی‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ نێوه‌راست و به‌ تایبه‌ت ئێراندا، به‌رێوه‌چوو و ئه‌م ئاڵ‌وگۆرانه‌ بوونه‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ زیاتر له‌ هه‌ر كاتێك هه‌ست به‌ پێویستی‌ تێكۆشانی‌ پتر بكه‌ین. به‌وه‌ش ئاگادارین كه‌ ئێران به‌ هۆی‌ گوشاره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ لایه‌ك و بارودۆخی‌ ناله‌باری‌ ئابووری‌ و هه‌روه‌ها زه‌بروزه‌نگ و گوشاری‌ حكوومه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ سه‌ر خه‌ڵكی‌ بێ‌ده‌ره‌تانی‌ ئێران و به‌ تایبه‌ت ژنان له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، رۆژبه‌دوای‌ رۆژ له‌گه‌ڵ‌ دژواری‌ زیاتر به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندامانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ ژنان به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی‌ ئه‌م بارودۆخه‌، به‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تیه‌كی‌ بێ‌وێنه‌، بارودۆخی‌ هه‌نووكه‌یی‌ جیهان و ئێرانیان هه‌ڵسه‌نگاند و به‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ دووهه‌م توانیان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ته‌واو دێموكرات، به‌رێوه‌به‌ریه‌كی‌ نوێ‌ هه‌ڵبژێرن. ئه‌م به‌رێوه‌به‌ریه‌ له‌ لایه‌ن كۆنگره‌وه‌ راسپێردراوه‌ كه‌ له‌هه‌مبه‌ر ئاڵ‌وگۆره‌كانی‌ ناوچه‌ وشیارانه‌ و وردبینانه‌ هه‌ڵوێست بگرێت و له‌ هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان به‌ قازانجی‌ سه‌ربه‌ستی‌ و ئازادیی‌ ژنانی‌ كوردستانی‌ ئێراندا كه‌ڵك وه‌ربگرێ‌.

یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران وه‌ك به‌رابردووترین رێكخراوی‌ تایبه‌ت به‌ ژنان له‌ مێژووی‌ خه‌باتی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورددا، به‌ پشتیوانی‌ كۆماری‌ كوردستان و به‌ تایبه‌ت دامه‌زرێنه‌ری‌ كۆمار، پێشه‌وا قازی‌ محه‌ممه‌دی‌ نه‌مڕ و هاوسه‌ری‌ سه‌ربه‌رزی‌ ئه‌م رێبه‌ره‌ مینا خانم و كچه‌كانی‌، دامه‌زرا و بوو به‌ پێشه‌نگی‌ خه‌بات بۆ ژنانی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران. داوا له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی‌ یه‌كیه‌تی ژنان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ له‌به‌رچاو گرتنی‌ ئه‌م گرینگیه‌، به‌ توانا و هێزێكی‌ زیاتره‌وه‌ په‌یوه‌ست به‌ ریزه‌كانی‌ یه‌كیه‌یتی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بن و به‌ هاوكاریی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ و پشتیوانی‌ پیاوانی‌ رووناكبیر، ببنه‌ ده‌نگی‌ ژنی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران.

له‌ ناخی‌ دڵمان سوپاس و پێزانینی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی‌ كۆنگره‌كه‌مان هاوكارییان كردووین له‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ هه‌موویانه‌وه‌ حیزیی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران و هه‌موو ئۆرگانه‌كانی‌ پێوه‌ندیدار به‌م حیزبه‌.

كۆنگره‌كه‌مان كاتژمێر 5ی‌ به‌یانی‌ رۆژی‌ 25ی‌ رێبه‌ندانی‌ 1390ی‌ هه‌تاوی‌ كۆتایی‌ به‌ كاره‌كانی‌ خۆی‌ هێنا.

كۆمیته‌ی‌ به‌ریوه‌به‌ریی‌ گشتی‌

یه‌كیه‌یتی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

30ی‌ رێبه‌ندانی‌ 1390ی‌ هه‌تاوی‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1344
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy