خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان !
ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران !
هاوڕێیانی تێكۆشه‌ر وماندوونهناس !
وه‌ك ده‌زانن، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ی خۆیدا به‌رده‌وام شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌و مهجلیسو شۆراكانی به مه‌به‌ستی ره‌وایی به‌خشین به خۆی به‌رێوه بردووه، بۆ گه‌رمی دان به‌و هه‌ڵبژاردنانه كۆمه‌ڵێك پیلان‌و ته‌رفه‌ندی جۆراجۆری به‌ڕێوه بردوون كه به داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ده‌یان جار تاقیكاریو ئاشكرا بوونی پیلانه‌كانی دیسان توانیویه‌تی ئه‌م كایه‌یه له ده‌ورێكی دواتردا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
هاوڕێیانی تیكۆشه‌ر !
ئێستا كه به‌ره‌و خۆڵی نۆیه‌م له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی ڕێژیم ده‌چین، ڕێژیم له‌و په‌ری لهرزۆكیدایهو ده‌یهه‌وێ به تهرفهندو پیلانی جۆراوجۆر و راكێشانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، شانۆی ره‌وابوونی خۆی نیشانی جیهان بدات، حیزبه‌كه‌مان وێڕای نێزیك به ته‌واوی حیزبه كوردی‌و حیزبه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی بندهستو ته‌نانه‌ت سهرانسهریهكانی داوای ته‌حریم كردنی شانۆسازیی هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌جلیسی رێژیمی كردووه. جێی خۆیه‌تی داواتان لێی بكه‌ین بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه و ناكام كردنی رێژیم له ئه‌نجامدانی ئه‌م شانۆسازییهدا به گه‌یاندنی په‌یامی حیزبه‌كه‌مان به گوێی خه‌ڵك‌و روونكردنه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به شانۆی هه‌ڵبژاردنی رێژیم زۆر به جیدی و له‌و په‌ڕی وشیاری و له سه‌ره‌خۆیی تێ بكوشن.
ئێوه ده‌توانن به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و پۆستێر و دیوارنووسی، ناردنی sms، بڵاو كردنه‌وه‌ی شه‌و نامه، له قاودانی گه‌نده‌ڵیی سیاسی‌و ئابووری مۆره‌كانی رێژیم كه خۆیان بۆ به ناو نۆێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس كاندید كردووه، باس له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و جینایه‌ته له ئه‌ژمار نه‌هاتووه‌كانی رێژیم له كوردستان، بێ ئاسۆیی رێژیم‌و ناكارامه‌یی ئه‌و نۆێنهرانهو ته‌نانه‌ت ته‌واویه‌تی مهجلیسو دام‌و ده‌زگاكانی ئه‌م رێژیمه سته‌مكاره ،هه‌ژاری و بێكاری و ده‌یان دیارده‌ی دزێوی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن كه له ئاكامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و پاوانخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م رێژیمه‌دا به‌سه‌ر خه‌ڵك هاتوونو بۆ خه‌ڵك روون بكه‌نه‌وه‌و داوایان لێی بكه‌ن له شانۆی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری نه‌كه‌ن تا سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدانی رێژیم له رۆژی به ناو هه‌ڵبژاردندا چوڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێژیم نه‌توانێ ژستی ره‌وایی خۆی له به‌ر چاوی خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگای جیهانی بگرێت.
هاوڕێیانی تێكۆشه‌ر !
بابه‌تێكی دیكه كه پێویسته زۆر كاری له سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و كێبه‌ركێی درۆیینه كه رێژیم له نێوان دو پێكهاته‌ی مه‌زهه‌بی ، زاراوه‌یی، نه‌ته‌وه‌یی، عه‌شیره‌تی و...هتد بۆ گه‌رمی دان به هه‌ڵبژاردن، له نێوان مۆره‌كانی خۆی سازی دهكاو به‌م چه‌شنه ده‌یهه‌وێ خه‌ڵك بكێشێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئێوه ده‌بێ به بێ دوو دڵی و لێبڕاوانه به وریاییه‌وه بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌نه‌وه ئه‌و مۆرانه كه به رواڵه‌ت كه‌وتوونه‌ته كێیبهركێی هه‌ڵبژاردن هه‌موو مۆره‌ی ده‌ستنیشان كراوی رێژیم‌و په‌سند كراوی شۆرای نگههباننو ناتوانن نۆێنه‌ری خه‌ڵك بن، به‌ڵكوو ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك مرۆڤی قازانج خواز و سه‌ر به رێژیمن و له خزمه‌ت ئامانجه‌كانی رێژیم‌دا كار ده‌كه‌ن.
خاڵێكی دیكه‌ی جێگای سه‌رنج كه ده‌بێ بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وه، ئه‌و پیلان‌و به‌رنامانه‌ن كه ئیداره‌ی به ناو "تامین اجتماعی" بۆ راكێشانی خه‌ڵكی هه‌ژارو فه‌قیر بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، راده‌یه‌كی كه‌م پووڵ‌و پێداویستیی ژیان له سه‌رو به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به به‌شێك له خه‌ڵكی هه‌ژار و فه‌قیر ده‌دات كه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر یارمه‌تی كردن به خه‌ڵك نیه، به‌ڵكوو سووكایه‌تی كردن به كهرامهتیانه و نابێ قه‌بووڵی بكه‌ن.
هاوڕێیانی تێكۆشه‌ر !
ئێوه ده‌توانن له زۆر رێگای جۆراجۆره‌وه ئه‌م په‌یامه به خه‌ڵك بگه‌یه‌نن، بۆ وێنه ده‌توانن له رێگای سندووقه‌كانی پۆست، نووسین له سه‌ر ئیسكهناس(پول)، ناردنی sms، بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌و نامه‌و ده‌یان رێگای دیكه‌وه كه هه‌ر كام له ئێوه ره‌نگه شاره‌زای بن و تاقیتان كردبێته‌وه ئه‌م ئه‌ركه گرینگه به‌ڕێوه به‌رن .
نا بۆ شانۆی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵێ بۆ ته‌حریمی چالاك
سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له‌كه‌مان
ساخیو سه‌لامه‌تی بۆ ئێوه
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
---------------------------------------------------
بۆ دانلودی پووستێڕو تراكتی تایبه‌ت به ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن
ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه كلیك بكه‌ن:
پوستێڕ
تراكتی كوردی
تراكت فارسی

