هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

وجاخی گه ل

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 shorsh_golkar

ئه‌ی قاسملوو! گیان به‌ختكه‌ری رێگای خه‌بات

ئه‌ی قاسملوو! بزوێنه‌ری رۆژی نه‌جات

ئه‌ی قاسملوو! تیشكی ئه‌مه‌گداری وڵات

وا له‌ رێ گه‌ل ، گیانی خۆت كرد به‌ خه‌ڵات

یادی تۆ هه‌رده‌م له‌ دڵدا زیندووه‌

خوێنی تۆ به‌ژنی گه‌لی سوور كردووه‌‌

تۆ شه‌هیدی، چقڵی چاوی زیلله‌تی

تۆ شه‌هیدی، چاره‌نووسی میلله‌تی

تۆ شه‌هیدی، شۆڕشی، تۆ غیره‌تی

نوێنه‌ری ئازادی و سه‌د هیمه‌تی

تۆ شه‌هیدی قاره‌مانی سه‌نگه‌ری

بۆ خه‌باتی نیشتمانت پێشڕه‌وی

تۆ شه‌هیدی، شاهیدی رووی مه‌حشه‌ری

بۆ گه‌لت دابینكه‌ری ، تۆ نوێنه‌ری

تۆ دڵوڤان رۆڵه‌كه‌ی گه‌ل په‌روه‌ری

تۆ هه‌تاوی بۆ وڵاتت، جه‌وهه‌ری

زیندووی ، قه‌ت نامری،ژین په‌یكه‌ری

بۆ سوپاهی زوڵم و زیلله‌ت تێكده‌ری

رێبه‌ری بۆ میلله‌تێكی باشه‌ره‌ف

هانده‌ری بۆ رۆڵه‌ كوردی به‌ هه‌ده‌ف

تۆ به‌ لیزگی عیلمی خۆت كوردت نواند

تۆ به‌ دنیا ده‌ردی كوردت راگه‌یاند

پێشڕه‌وی، رێنیشانده‌ری‌ خۆ ئێوه‌تیت

تیشكی رێگای یه‌كیه‌تی و خۆ خێوه‌تیت

تۆ له‌ نێو ناخی دڵی كوردا ده‌ژی

تۆ له‌ گه‌ڵ ئاواتی هه‌ر دڵدا ده‌ژی

تۆ له‌ گه‌ڵ ئاڵای شه‌كاوه‌ی شادی دای

تۆ له‌ گه‌ڵ بزوه‌و بزه‌ی ئازادی دای

 

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1518
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy