كتێبی ئه‌زموونی خه‌بات كه ئاكامی وتوووێژێكی دوور‌و درێژی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده له‌گه‌ڵ هه‌یاس كاردۆیه چاپی یه‌كه‌می له ساڵی 2011 بڵاوكراوه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك باس‌و بابه‌تی سه‌باره‌ت به ده‌وری مامۆستا له حێزبی دێموكرات‌دا هێناوه‌ته بهرباسو له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا روونكردنه‌وه‌یه‌كی كورت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی به پێویست ده‌زانم.
سه‌ره‌تا چه‌ند خاڵی گشتی
1 ـ به‌شێك له وڵامه‌كانی به‌ڕێزیان گێڕانه‌وه‌ی قسه‌ی كه‌سانی دیكه ( نقل قول)ه كه‌به داخه‌وه به روونی ئاماژه‌ی به ناوی سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌كردووه كه ئه‌م شێوه گێڕانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ناڕاسته ده‌توانین بڵێین لێڵ‌و ناڕوونه.
2ـ له ته‌واوی ئه‌و وتووێژه‌دا به‌ڕێزیان هه‌وڵیان داوه خۆی به بێ لایه‌ن له قه‌ڵه‌م بدا‌و رهفێقهكانیشی بێ خه‌تا، له به‌رامبه‌ردا به‌ده‌ر له خۆی‌و رهفێقهكانی هه‌موو كه‌س خه‌تاباره، بڵێی له ماوه‌ی ئه‌و 10ساڵه‌ی سكرتێری به‌ڕێزیان نهخۆیو نه هاوڕێیه‌كانی خه‌تایه‌كی ئه‌وتۆیان ئه‌نجام نه‌دابێ كه شیاوی ئاماژه پێكردن بێ، ئه‌مه‌و ته‌نانه‌ت باس‌و وڵامهكانیشی ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی جیناحی بوونی نییه ئه‌ی چ ناوێكی له‌سه‌ر داده‌نێت.
بابه‌ته‌كه زۆر هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام من ته‌نیا به چه‌ند وڵامێك ئاماژه ده‌كه‌م كه لایه‌نی روونكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌و پێم وایه یان له‌بیری چوون یان سه‌رچاوه‌كانی باشیان بۆ نهگێڕاوهتهوهو هیوادارم له چاپی دووهه‌می كتێبه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر پێی باش بوو له‌به‌ر چاویان بگرێ‌و خۆ ئه‌گه‌ریش نه‌ی گونجاندن دیسان ده‌سه‌ڵات بهخۆیهتیو له‌و باره‌ویه‌وه چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆرم نیه؟
كامه‌یان راسته؟
له دوو نووسراوه‌ی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده له نیوسه‌ده تێكۆشان‌و ئه‌زموونی خه‌بات له لایه‌ك‌و له كتێبی " په‌نجه‌كان یه‌كتری ده‌شكێنێ" نوشیروان مسته‌فا له لایه‌كی دیكه سه‌باره‌ت به به‌شداری هێزه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی له شه‌ڕی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له دژی كۆماری ئیسلامی كه پاشان ناوی هێزی پشتیوانیان له‌سه‌ر دانرا داواكاری‌و ته‌ركیبی به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌ی پێكهاتوو سه‌باره‌ت به‌و مه‌وزوعه له‌هه‌ر كامیاندا به شێوه‌یه‌ك هاتووه‌ته به‌ر باس، له نووسراوه‌كه‌ی كاك نوشیروان دا رێكه‌وتی كۆبوونه‌وه‌و وتووێژی نێوان نه‌فه‌راتی كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕوونی ئاماژه‌ی پێدراوه به‌ڵام له نووسراوه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده دا دیسان وه‌ك زۆربه‌ی نووسینه‌كانی به ئه‌گه‌ر له‌بیرم مابێ ده‌ست پێ دهكاو به پێم وایه كۆتایی دێت، ئه‌وه‌ی له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا پێویسته روون بكرێته‌وه ئه‌وه‌یه كامه نووسین یان گێرانه‌وه‌یان دروست‌و كامه‌یان نادروسته.
له ئه‌زموونی خه‌بات دا له لاپه‌ڕه‌ی 390 تا لاپه‌ڕه‌ی 392 نووسراوه‌ی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده دا ئه‌و باسه به‌م چه‌شنه نووسراوه.
" ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر بكرێ یارمه‌تییه‌كی ئاواله یه‌كیه‌تی نیشتمانی بخوازین. پێشتریش له چه‌ند دیداراندا له ته‌ڕه‌ف سه‌رانی یه‌كیه‌تی‌و به‌تایبه‌تی خودی مام جه‌لاله‌وه شتی وا گوترابوو كه كوردستان بۆمه هه‌ر كوردستانه‌و ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر پێویست بێ له هه‌ربه‌شێكی دیكه‌ی كوردستاندا فیداكاری بكه‌ین. دیاره شوعارهكهشیان هه‌ر كوردستانی بوو. بۆیه هاتینه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه داوایه‌كی ئاوا بكه‌ین. بڕیاردرا ئه‌من بچم. ئه‌من هه‌ستام به تاقهتهنیاـ یه‌ك، دوو پێشمه‌رگه‌م ده‌گه‌ڵ بوون‌و به‌س له ده‌فته‌ری سیاسی‌ڕا چووم بۆ لای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كه ئه‌و وه‌ختی هاوین بوو، نهكهوتبووینه پاییزێ. مه‌ركه‌زی ده‌فته‌ری سیاسی یه‌كیه‌تی له خاكی كوردستانی ئێران، له "تووژه‌ڵ"ێ بوو. تووژهڵو شێنێ خاكیان لێك ده‌گه‌ڕێته‌وه. تووژه‌ڵ ئێرانه‌و شێنێ عێراقه. كه گه‌یشتمه وێ، ئێواره بوو. ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌رپرس له‌وێ حزووری هه‌بوو ته‌نیا مام جه‌لال بوو. ئه‌وانی دیكه ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی یان هێندێكیان هه‌ر زۆر دوور بوون، هێندێكیان كه‌مێك دوور بون كه ده‌یانتوانی بگه‌نه وێ.
پاش دانیشتن‌و حه‌سانه‌وه‌یه‌كی كه‌م، ئه‌من داخوازهكهم عه‌رز كرد. به‌ڕاستیش هه‌روه‌ك له جێگای دیكه‌ش گوتوومه، گوتم بۆ داوایه‌ك هاتووم كه ئه‌گه‌ر ئێستا یه‌كیه‌تیی نیشتمانی له حیزبی دێموكراتی بكا، حیزب نای كا. به‌ڵام ئێستا بزانم ئێوه چی ده‌ڵێن. مه‌به‌ستیشم ئه‌وه بوو یانێ ئه‌گه‌ر ره‌تیان كرده‌وه پێیان وانه‌بێ ئه‌وه ته‌ئسیر له سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانمان داده‌نێ. چونكی به‌هه‌رحاڵ ره‌نگه مولاحه‌زاتی سیاسی‌و دێپلۆماسی له ئارادا بێ. كه باسه‌كه‌م كرده‌وه، مام جه‌لال گوتی ئێمه هیچ پێوه‌ندییه‌كی وامان ده‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیه. عه‌ینی ئه‌و كهلیمهیهشی به‌كار هێنا، گوتی ئه‌من ده‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رمه مه‌كته‌بی سیاس. به‌ڵام له ئێستاڕا پێت ده‌ڵێم كه یه‌كیه‌تیی نیشتمانی سه‌روه‌رییه‌كی وا له‌ده‌ست خۆی نادا. ئێمه ئه‌وه‌ی به شانازی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین. ئه‌وه‌بوو ده‌ستی كرد به تێلگڕاف نووسین. ئه‌وده‌می ته‌له‌فون نه‌بوو. هه‌ر سیستمی بَسیمی هه‌بوو كه ئه‌وان سیسمتی باشیان هه‌بوو. تێلگرافی بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كرد كه ئه‌وه‌نده نیزیك بوون بتوانن بێنه‌وه. هه‌موویانم له‌بیر نیه، به‌ڵام دڵنیام كاك نه‌وشیره‌وان یه‌كێكیان بوو. هاتن، وابزانم 4یان 5 كه‌سیان كۆ بوونه‌وه، نانی شه‌و خوراو ده‌بوو كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ، چونكی ئه‌منیش به‌یانی ده‌بوو بگه‌ڕێمه‌وه. گوتم ببوورن ئه‌من ماندووم، ـ جاهه‌ر به‌ڕاستییش ماندوو بووم، چونكه به‌شێكی زۆری به پێیان رۆیشتبووم ـ ئه‌گه‌ر جێگایه‌ك هه‌بێ پێم خۆشه ئیستراحه‌تی لێ بكه‌م. دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو ئه‌وان قسه‌ی خۆیان بۆ خۆیان بكهنو ئه‌منیان له‌لا نه‌بم. مام جه‌لال گوتی نه‌خێر ماندوو نی، ده‌زانم ده‌ڵێی چی، ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسییه‌و ئه‌تۆش ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكڕاتی كوردستانی. ئه‌و دوو حیزبه‌ش وه‌ك یه‌كن‌و هیچ فه‌رقیان نیه. بۆیه ده‌بێ ئه‌تۆش به‌شداری بی. دووباره گوتم ماندوومو ئێوه‌ش قسه‌ی خۆتان بكه‌ن. گوتی نا ده‌بێ دانیشی.
ئیدی دانیشتم‌و دیاره هیچ دهخالهتم نه‌كرد غه‌یری ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه توزیحمدا داخوازییه‌كه چیه. پێم وابێ وه‌ختێكی زۆر كه‌می گرت كه بڕیاریاندا بێن به كۆمهگمانهوه. هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی تێلگڕافیان نووسی بۆ هێزه‌كانیان كه به‌شێكی زۆریان له قووڵایی خاكی باشووری كوردستاندا بوون. ده‌توانم بڵێم زیمنی ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه كارێكی گه‌وره بوو له تاریخ‌دا. یانی ئه‌وه كه هێزێكی به‌شێكی كوردستان به بڕیارێكی مه‌ركه‌زی‌و به حهجمێكیئاواوه له به‌شێكی دیكه‌ی كوردستاندا به كۆمهگی حیزبێكی سیاسییه‌وه بچێ، ئه‌وه بۆخۆی شانازییه‌كی گه‌وره بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ش نیشانه‌یه‌كی دیكه بوو له چوست‌و چالاكی‌و رهبتو زه‌بتی نێو یه‌كیه‌تیی نیشتمانی كه ئه‌وه‌ی هه‌ره دووریشیان له‌و هه‌لومه‌رجه ناخۆشه‌دا، ده‌كرێ بڵێم به كه‌متر له حه‌وتوویه‌ك، یان پێنج رۆژان گه‌یشتنێ. به كورتی له‌ماوه‌ی حهوتوویهكدا ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه نه‌چووبم، شتێك كه‌متر یان زیاتر، به‌ڵام ده‌وری 1700پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی نیشتمانی گه‌یشتنه سه‌ر سنووره‌كان‌و هاتنو تێكه‌ڵاوی هێزه‌كانمان بوون."
نوشیروان مسته‌فا له له كتێبی په‌نجه‌كان یه‌كتری ده‌شكێنن لاپه‌ڕه‌ی 264دا به‌م چه‌شنه باسی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌و داواكارییه ده‌كات.
" د. قاسملو داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی كرد بو له‌گه‌ڵ مام جهلالو عه‌زیز محه‌ممه‌د. رۆژی 15ی ئه‌یلوولی 1982 له باره‌گای هاوینه‌ی مام جه‌لال له سه‌رچاوه‌ی تووژڵه كۆبوونه‌وه‌كه كرا. منیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوم. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د. قاسملو ده‌ستی كرد به قسه‌كردن، وتی " ئێوه هه‌ردوولاتان دۆستی حیزبی دێموكراتن، ئه‌مڕۆ من هاتووم دۆسته‌كانی حیزبی دێموكرات تاقی بكه‌مه‌وه، پێویستیمان به یارمه‌تی هه‌یه هاتوم داوای یارمه‌تییان لێ بكه‌م!"
لێمان پرسی: " پێویستیتان به چ جۆره یارمه‌تییه‌ك هه‌یه؟"
وتی: " سپای پاسدران هێرشێكی زۆر گه‌وره‌یان ده‌ست پێ كردووه بۆ سه‌ر باره‌گاكانمان. هێزه‌كانی دێموكرات به‌ته‌نیا ناتوانن به‌ری ئه‌م هێرشه بگرن. هێزه‌كانمان زۆر ماندونو زه‌ره‌ری زۆریان لێ كه‌وتووه. ئه‌گه‌ر فریامان نه‌كه‌ون ده‌فته‌ری سیاسی‌و بنكه‌كانی ترمان له مه‌ترسی گرتن دایه‌و، ئه‌بێ روبكه‌ینه قه‌ڵادزه. پێویستیمان به پێشمه‌رگه‌كانی كوردستانی عێراق هه‌یه"
راستیهكیشی هێرشێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بو، هێزه‌كانی ئێران له هه‌موو لایه‌كه‌وه له پێشڕه‌ویدا بوون‌و، هێزه‌كانی دێموكراتیان ئهشكاندو، شوێنه‌كانیان لێ ئه‌گرتن. په‌شۆكان به د.قاسملو دیار بوو.
عه‌زیز محه‌ممه‌د وتی: " ئێمه ئه‌بێ ئه‌م داوایه دراسه بكه‌ین، ئینجا ئه‌توانم جوابت بده‌مه‌وه!"
د.قاسملو وتی: " كاك عه‌زیز من بۆ خۆم له وڵاتانی سوسیالیستی ژیاوم، شاره‌زای شێوه‌ی كاركردنیان بوم، كه وتیان (دراسه ئه‌كه‌ین) یه‌عنی ئه‌و داوایه جێبه‌جێ ناكه‌ن. من ئێستا پێویستیم به پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كه‌ی ئێوه هه‌یه، تا كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حشع كۆ ئه‌بێته‌وه‌و بڕیارێك ئه‌دا، شوێنه‌كانی ئێمه ئه‌گیرێن!"
كاك عه‌زیز نه‌چوه ژێر باری هیچ جۆره بهڵێنیكی یارمه‌تیدانه‌وه. د.قاسملو له حشع نائۆمید بو رووی كرده مام جه‌لال وتی: " ئێوه ئه‌لێن چی؟"
مام جه‌لال وتی: " ئێمه له‌سه‌ر بڕیاری پێشوی خۆمان ماوین، ئه‌وه‌ی له توانای ئێمه‌دا بێ بۆ یارمه‌تیتان ئاماده‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و پێناوه‌دا شۆڕشی كوردستانی عێراق شه‌هیدیش ببی"
له‌بیرچوونه‌وه تا ئه‌و راده‌یه‌ش
لاپه‌ڕه‌ی422 كتێبی مامۆستا له دێڕه‌كانی كۆتایدا سه‌ید مه‌نسور ناسری وه‌ك موشاوێری كۆمیته ناوه‌ندی ناساندووه، كه راسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كاك سه‌ید مه‌نسور ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوو، مامۆستا‌و كاك هه‌یاس كاردۆی موساحێب كونهندهش بۆ خۆیان چۆنیه‌تی ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی سه‌ید مه‌نسور له كۆنفرانسی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی باش دهزاننو بۆ ئه‌وه‌ی باش وه‌بیر هه‌ردوو به‌ڕێز بێنمه‌وه كه له كۆێ 23 نوێنه‌ری ده‌فته‌ری بۆ كۆنگره ته‌نیا كه‌س كه‌له سه‌قز به‌رو خوارو شنۆ به‌ره‌و سه‌ر ده‌نگی هێنایه‌وه‌و ئه‌ویش به‌هۆی ریش له گرهونانی مامۆستا شه‌هید سه‌ید مه‌نسور بوو كه له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ئێعترازی ژماره‌یه‌ك له كادره‌كانی جنوب‌و شماڵی لێكهوتهوه.
هه‌ڵه‌یه‌كی زهقو به‌رچاو
لاپه‌ڕه‌ی274 له وڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕی حیزب‌و كۆمه‌ڵه ده‌ڵێ: " نه‌خێر نه‌خێر دوای ئه‌و ئێعلانهی بوو ئێمه دوو شه‌ڕمان هه‌بوون له هه‌وراماندا یه‌كیان ئێمه لهوانماندا كه له واقێعدا له‌وێ شه‌ڕ نه‌بوو ئی ئێمه لێیان دان‌و بێ رهحمانهش لێیان دان‌و زۆریان لی كوژران، له‌وی دیكه‌یاندا ئه‌وان حملهیان كردووه‌و كه تاكتیكهیان شتی زۆر خراپی تێدا بوو"
هه‌ڵه‌ی مامۆستا له به‌تاوانباری ناسینی پێشمه‌رگه‌كانی هێزی شاهۆ له شه‌ڕی نێوان كۆمه‌ڵه‌و حیزب له هه‌وراماندا له‌كاتێكدایه كه هه‌ر له‌و شه‌ڕه یهكهمهشدا كه حه‌سه‌ن زاده ئهشههدوبیلای به ناحه‌قی بۆ ده‌كێشێ هه‌رله سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه 2 پێشمه‌رگه‌ی حیزب به ناوه‌كانی "وه‌لی عیوه‌زی " فه‌رمانده لك و "سه‌روه‌ت ئه‌حمه‌دی" پێشمه‌رگه له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه شه‌هید كران‌و سه‌ردار حسێنی پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ی هێزی شاهۆ له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه ئه‌سیر كراوه‌و خراوه‌ته زیندان‌و پاش ئه‌مه‌یه كه كه پێشمه‌رگه‌كانی هێزی شاهۆ له‌م شه‌ڕه ئاگادار دهبنو به‌داخه‌وه شه‌ڕه‌كه درێژه ده‌كێشێ. مامۆستا بۆ خۆی ئه‌گه‌ر ئه‌م راستیه‌ی له بیرچووبووه باشتر وابوو پرسی به كاك مسته‌فا شه‌ڵماشی كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی لێكۆڵینه‌وه له‌و شه‌ڕه‌بوو كردبا تا تووشی هه‌ڵه‌ی زهقو به‌رچاوی له‌و چه‌شنه نه‌بی.
دوو وڵام بۆ دوو وڵام
لاپه‌ڕه‌ی 610 مامۆستا ده‌ڵێ: "ئه‌من ئه‌و كاته له كۆمیته ناوه‌ندی نه‌مابووم كه جارێكی باس كرابوو كه بابه ئێمه هیچمان ناوێ به‌ڵام سكرتێر ده‌بێ سكرتێری حیزب بێ نه‌ك سكرتێری جه‌ناح. كاك ته‌یموری مسته‌فایی كه ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی بوو گوتبووی ئه‌وه قسه‌ی قۆڕه، یانێ چی سكرتێر ده‌بێ ئی هه‌مووان بێ، سكرتێر ده‌بێ سكرتێری ره‌فیقه‌كانی خۆی بێ، جا خوا هه‌ڵ ناگرێ كاك مسته‌فا به‌و مانایه زۆریش سكرتێری چاك بوو".
ئه‌م وته‌یه ئه‌گه‌ر دروست كراوی زه‌ینی به‌ڕێزی نه‌بێ له بنه‌ڕه‌تدا نادرووست‌و دورله راستییه‌و بێ گومان هه‌م مامۆستا‌و هه‌م ئه‌و كه‌سانه كه ئه‌من ده‌ناسن ده‌زانن من خاوه‌ن بۆچوونێكی ئه‌وتۆ نیم‌و ئوسووله‌ن ئه‌و شێوه قسه كردنه له مرۆڤێكی زۆر ساویلكهش ناوه‌شێته‌وه به‌ڵام به بیر‌و رای گشتی راده‌گه‌یه‌نم له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمیته ناوه‌ندیدا له رێكه‌وتی 11/1/ 1383 به‌ڕێوه‌چوو له كاتێكدا مامۆستا سكرتێری حیزب بوو‌و به توندی پشتگیری ئه‌و جه‌ناحه‌ی ده‌كرد كه‌له حیزب جیا بوونه‌وه له گه‌رمه‌ی باسێكدا روم له به‌ڕێزی كرد‌و پێم گوت مامۆستا باش نیه جه‌نابت لایه‌نگری لایه‌ك له دژی لایه‌كی دیكه بی، هه‌م به قازانجی خۆت نیه هه‌م به قازانجی حیزب ته‌واو نابێ تۆ سكرتێری حیزب‌و جێگای رێزی ئێمه‌شی بۆیه ده‌بێ سكرتێری هه‌ردوولامان بی نه‌ك سكرتێری لایه‌ك‌و ئێستا به‌ڕێزی ئه‌وه‌ی كه رۆژگارێك من پێم گوتووه به خۆمی ده‌ڵێته‌وه ته‌نانه‌ت له ئاخر ره‌سته‌دا گوتم مامۆستا تۆ ده‌بێ وه‌ك باب عه‌مه‌ڵ بكهیو عهداڵهتو یه‌كسانی له نێوان ئێمه‌دا رعایه‌ت بكه‌ی.
ئه‌گه‌ر به پێ خۆش بوونی من كاره‌كانی چوبانه پێش هه‌م ئه‌وكاته كه به‌ڕێزیان سكرتێری حیزب بوو‌و هه‌م ئێستاش كه كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری حیزبه‌و پێم خۆشه نه‌ك ته‌نیا سكرتێری حیزبی دێموكرات بان به‌ڵكوو توانیبان خه‌ڵكێكی زیاتریان بگرتایه ژێر چه‌تری حیزبی دێموكرات كه من گه‌وره‌یی حیزب له‌وه‌دا دهبینێم نه‌ك له‌وه‌دا سكرتێرێك هی لایه‌ك یان جهناخێك له حیزبێك بێ.
لاپه‌ڕه‌ی 620 له وڵامی پرسیارێكی هه‌یاس كاردۆ كه ده‌پرسێ هیچت له‌بیره له‌باره‌ی روانگه‌كانی خۆتان بۆ ئه‌و پێكهاتنه؟
حه‌سه‌ن زاده له به‌شێك له وڵامه‌كه‌یدا دێته سه‌ر قسه‌یه‌كی من‌و درێژه ده‌دا " هه‌رله‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كاك ته‌یموری مسته‌فایی گوتی موشاره‌كه‌ت ده‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌بێ، له نێو خۆت دا چۆن موشاره‌كه‌ت ده‌بێ، ته‌وافۆق چۆن ده‌بێ ئاوا؟ گوتم كاك ته‌یمور تۆ له زۆر جێیان ئه‌و قسه‌یه‌ت كردووه با لێره جوابت ده‌مه‌وه، ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی كورد دانیشتنمان بوو، ده‌توانین ته‌وافۆق بكه‌ین‌و به نه‌تیجه‌یه‌ك بگهینو موشارهكهتێك قه‌بووڵ كه‌ین، ئه‌گه‌ر دوسبه‌ی ده‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران قسه‌مان كرد دیسان ده‌توانین رێك كه‌وین و به موشاره‌كه‌ت بكه‌ین، ئه‌گه‌ر سێ سبه‌ی ده‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی قسه‌مان كرد، دیسانه‌كه ده‌كرێ به تهفاهۆمو ته‌وافۆق بگه‌ین، به‌ڵام له نێو خۆمان‌و ده‌گه‌ڵ خۆمان حاشاو لیلا ئه‌وه بكه‌ین. گوتم ئه‌وه بۆ هیچ كه‌س شانازی نیه جارێكی دیكه بی ڵییهوه، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی گوت‌و ئه‌منیش ئاوام جواب دایه‌وه ... جارێكی پێم گوتن ئێوه له كۆنگره‌ی دوازده‌دا له ئهقهلییهتدا بوون به‌راستی ئیرادیشیان پێ گرتم به‌ڵام چوونكێ گوتومه هه‌رلێی په‌شیمان نیم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڵ خۆم سادق بوم گوتم به میلی گرم‌و میلی میتر مهعامهڵهتان ده‌كرد، ئێستی بۆ كه زۆرایهتیتان وه‌ده‌ست هێناوه سه‌رفه نه‌زه‌ری له‌وه‌ی له چ رێگایه‌كه‌وه به‌ده‌ستتان هێناوه حازر به هیچ تهفاهۆمێك نین؟
ئه‌م باس‌و خواسته نه‌ك له نێوان من‌و مامۆستادا به‌ڵكوو له‌لایه‌ن من و زۆربه‌ی رهفێقهكانی پێشوومانه‌وه هاتۆته به‌رباس به‌ڵام نه‌ك به‌م شێوه‌یه كه مامۆستا هێناویه‌تی به‌ڵكوو من له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ دێموكراسی تهوافۆقیدا بووم، هه‌مو ده‌بم، له رێكه‌وتی2/12/1380 له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا كه بۆ ئه‌ندامانی رێبه‌ری پێك هاتبوو كۆمه‌ڵه باسێك دیار كرابوو كه به‌شێك له ئه‌ندامانی رێبه‌ری هه‌ركام بابه‌تێك له كه‌لاس دا بڵێنه‌وه‌و له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا گوتنه‌وه‌ی ده‌رسی دێموكراسی وه‌به‌ر من كه‌وتبوو كه هه‌ر ئه‌وكات یه‌كێك له مۆدێله‌كانی دێموكراسی كه پێداگری زۆرم له‌سه‌ر كرد دێموكراسی ته‌وافۆقی بوو‌و ئه‌وكات كه‌وتینه به‌ر هێرشی هاوجهناحیهكانی مامۆستا‌و گاڵته‌یان به‌و باسه دهكردو زۆرتر پێداگربوون له‌سه‌ر دێموكراسی زۆرایه‌تی كه ئه‌م باسه له‌سه‌ر نهواردا به تۆماركراوی به لامه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌ی له نێوان من‌و ئه‌و هاوڕێیانه‌دا گوزراوه ئه‌وه‌بوو كه به‌شداری له‌نێو هه‌ر حیزبێكدا ته‌وافۆقی نێوان ئهندامهكانهو هه‌موو په‌سه‌ندكراوه‌كانی نه‌زه‌ری هه‌مووانه بۆیه پاش ته‌وافۆق كردن بۆ وێنه به‌رنامه‌و پێڕه‌و پاش كۆنگره‌كان پێویست ناكا جارێكی دیكه تا كۆنگره‌ی داهاتوو ده‌ستی تێ وهربدرێو ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م به‌ڵام له كۆنگره‌دا له‌ئاكامی باس‌و لێدوانی هه‌موو به‌شدارانی كۆنگره ده‌كرێ هه‌موو به‌نده‌كانی به‌رنامه‌و پێڕه‌وو په‌سه‌ندكراوه‌كانی كۆنگره‌كانی پێشوو گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێ.
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی چ ئه‌وكات ئه‌و هاوڕێیانه له زۆرایه‌تی دا بوون‌و چ كۆنگره‌ی سیزدهههمو كۆنگره‌ی یازده‌هه‌م كه ئێمه له زۆرایه‌تی دا بووین ئه‌و تهوافۆقه به كرده‌وه به‌ڕێوچوو بۆ وێنه له كۆنگره‌ی ده‌یه‌مدا كه جه‌ناحی مامۆستا له زۆرایه‌تیدا بوون 11به 8و له كۆنگره‌ی یازده‌هه‌م كه ئێمه زۆرایه‌تی بووین 11به10و له كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌مدا 13به 10و له كۆنگره‌ی سیزدهههمیش 13به 8 ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردران. كه‌وابوو هه‌م له‌باری سیاسی‌و هه‌م له هه‌ڵبژاردنیشدا به‌كرده‌وه ئه‌و تهوافۆقه به‌ڕێوه‌ده‌چوو به‌ڵام گرفت ئه‌وكات دروست بوو كه مامۆستا له كۆنگره‌ی سیزدهههمدا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نهكردو كه‌وته كارشكێنی‌و درووست كردنی رێبه‌رایه‌تی هاوته‌ریب هه‌روه‌ك له لاپه‌ڕه‌ی 610ی كتێبه‌كه‌یدا به‌دروستی ئاماژه‌ی پێداوه كه كۆمیته‌یه‌كی 25 كه‌سیان له جیناحی خۆیان دیاریكردووه‌و له نێو ئه‌و 25 كه‌سه‌شدا 5 كه‌سیان وه‌ك هه‌یئه‌تی ئیجرایی دیاری كردووه كه رۆژانه یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه له‌ژێر ناوی په‌یمانی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی بۆ راست كردنه‌وه. ئه‌و 5كه‌سه بریتی بوون له عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده، عوسمان ره‌حیمی، قادر وریا، حه‌سه‌ن رستگار، مسته‌فا مه‌ولوودی كه نه‌فه‌ری یه‌كه‌م تا سێهه‌م له رێبه‌ری حیزب‌دا نهبوونو ئه‌م پێكهاته‌یه هه‌رئه‌وانه‌ن كه پاش جیابوونه‌وه له حیزب رێبه‌ری ئه‌و جهریانهیان وه‌ئه‌ستۆ گرت.
به‌ڵام با بزانین نه‌زه‌ری مامۆستا‌و هاوڕێكانی كاتێك له زۆرایه‌تی دابوون‌و ئاماژه‌ی پێ ناكا چۆن بووه، له رێكه‌وتننامه‌ی هاتنه‌وه (وه‌سه‌ر یه‌ك كه‌وتنه‌وه)ی رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ له خاڵی 15ی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا كه‌له رێكه‌وتی 8/10/1375به ئیمزای هه‌ردوو به‌ڕێزان حه‌سه‌ن شهرهفیو فه‌تاح كاویان گه‌یشتووه له‌خاڵی 15ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا هاتووه " ئه‌سڵی سانترالیزمی دێموكراتیك‌و په‌یڕه‌وی كه‌مایه‌تی له زۆرایه‌تی له هه‌موو ئۆرگانه‌كانی حیزب‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ."
بێجگه له‌مه‌ش مامۆستا له نهوارێكدا كه پێش هاتنهوهیانو سه‌ر یه‌ك كه‌وتنه‌وه‌ی حیزب له وڵامی قسه‌كانی كاك جه‌لیل گادانی دا ده‌ڵێ:
" ئێختلافی نه‌زه‌ر له‌گه‌ڵ ململانێ‌و راكێشان به‌ملاوبه‌ولادا فه‌رقی هه‌یه، ئێختلافی نه‌زه‌رمان بوو له كۆنگره‌ی ده‌یه‌م دا، بۆیه نهزهراتێك چووه‌ته پێشێ ره‌نگه من به دڵم نه‌بێ، ره‌نگه نهزهراتێك چووبێته پێش فلانه‌كه‌س به دڵی نهبێو ... . به‌ڵام ئیدی ئه‌وه معیارێكه كه له دونیادا په‌سه‌ند كراوه ده‌بێ وه‌كوو حه‌كه‌م ره‌چاوی بكه‌ین، هیچ چاره نیه، ناتوانین رێك كه‌وین له‌سه‌ر مه‌وزووعێك هه‌موومان، ناكرێ هه‌ركه‌سێ بۆ لایه‌كی بكێشێ، چوونكه دهیپسێنین، چارچیه؟ ده‌ڵێین ئهكسهریهته كه نه‌زه‌ری چی بوو ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێ"
گێڕانه‌وه‌كه راست نه‌بووه
لاپه‌ڕه‌ی612 پاراگرافی ئاخێر حه‌سه‌ن زاده ده‌ڵێ: " ئه‌من با شتێكی دیكه‌ش ئاشكرا بكه‌م كه ئاشكرا نه‌بووه، ئه‌و رۆژه‌ی كه بهیانیهكهمان نووسیی كه ئێمه نه‌مانتوانی یه‌كڕیزی به‌سه‌ر وان دا بسه‌پێنین به‌ڵام ئه‌وان توانیان دوو له‌ت بوون به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنین. ئێعترافمان به شكستی خۆمان كرد ئه‌و رۆژه، بهیانیهكهمان نووسی بۆ بڵاو كردنه‌وه، گوتمان ده‌ینێرین بۆ ئه‌وان بهڵكهم بڵێین كاكه ئه‌گه‌ر بڵاوتان نه‌كردوه‌ته‌وه بڵاوی مه‌كه‌نه‌وه، شایه‌د بڵێین با ئێستێ دانیشین، ئه‌گه‌ر وایان گوت دیسان داده‌نیشین چوونكه دانیشتنهكهشیان قه‌تع كردبوو وابزانم كاك حه‌سه‌ن رستگارو كاك مسته‌فا مه‌ولوودی بۆیان بردن، هه‌روه‌ك خه‌به‌رێكی خۆشیان پێ بگا، هیچ داوایان نه‌كردبوو كه بڵاوی مه‌كه‌نه‌وه"
دیسان ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و نه‌قڵ قهوڵانهیهكهیان درووست كراوی زه‌ینی مامۆستا بۆ خۆیه‌تی یان ئه‌و دوو نوێنه‌ره‌یان واته حه‌سه‌ن رهستگارو مسته‌فا مه‌ولوودی راستی مه‌سه‌له‌كه‌یان بۆ باس نهكردبوونو راستیه‌كه‌ی به‌م جۆریه:
ساعه‌ت 9ی به‌یانی رۆژانی چوارشهمموی هه‌موو حه‌وتوویه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی ده‌ستی پێده‌كرد ده‌ستوری كاری ئه‌و جه‌له‌سه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێك بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بێجگه له كاك باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر كه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی كردبوو‌و دیاربوو له نیه‌تی ئێشعابی هاوڕێكانی له حیزب ئاگادار بوو بۆیه به ئێسراری زۆر ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی كرد‌و له‌و شه‌رایه‌ته دژواره‌دا شانی له‌ژێر باری مه‌سئوولیه‌ت خاڵی كرد باقی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی بریتی بوون له: مسته‌فا هیجری، حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، حه‌سه‌ن رستگار، محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری، مسته‌فا مه‌ولوودی، ته‌یمور مسته‌فایی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
كاك مسته‌فا هیجری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ده‌ستوری كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌مان باسێكه سه‌باره‌ت به‌و مه‌وزوعانه بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بڕیارانه‌ی پێشودا به‌ڵام له پێشدا پرسیار له كاك حه‌سه‌ن رستگارو كاك مسته‌فای مه‌ولوودی ده‌كه‌م كه مامۆستا هیچ وڵامێكی بۆ ئه‌و داوایه‌ی ئێمه نهناردووتهوه كه سێ رۆژ پێش به‌هۆی كاك محه‌ممه‌د نه‌زیفی قادری‌و كاك رۆسته‌م جه‌هانگیری بۆ درێژه‌ی وتووێژه‌كان باس له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی ماون بكه‌ین، كه لێره‌دا كاك حه‌سه‌ن رستگار به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی زۆر به له‌سه‌ر خۆیی‌و به بهزهییهكهوه وتی پێویست به‌و باسانه ناكا ئێمه بۆ خۆمان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان چاره‌سه‌ر كردوون، ده‌ستی به باغهڵیدا كرد‌و راگه‌یندراوی جیابوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تا دایه ده‌ستی كاك مستهفاو پاشانیش ئێمه‌ی لێ ئاگادار بووین لێره‌دا بوو كه هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمان پرسیارمان لێ كردن ناكرێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه رابگرن، با زیاتر پێكه‌وه قسه بكه‌ین‌و ته‌نانه‌ت پێمان راگه‌یاندن كه ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی خیانهتهوهو تكامان لێ كردن لێی پاشگه‌ز ببنه‌وه‌و به‌ڵكوو به وتووێژ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و ته‌نانه‌ت پێمان وتن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه رامهگهیهنن با پێكه‌وه قسه بكه‌ین ئه‌گه‌ر به ته‌وافۆق نه‌گه‌یشتین ئه‌وه ئه‌وان ده‌توانن هه‌ركاتێك پێیان خۆش بێ ئه‌و كاره بكه‌ن كه دیاره كاك حه‌سه‌ن رستگار وتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆنیهو براده‌رێك لێی پرسی یانێ ئه‌و راگه‌یندراوه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه وتی به‌ڵێ له‌م ده‌ركه‌یه چوومه ده‌رێ بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه. ( پێویست به گوتنه ئه‌و ئێعلامیهیه ئێواره‌ی رۆژی پێشتری له ناوه‌ندی 2ی كوردستان بڵاو كرابووه‌و من له رێگای حه‌سه‌ن كانی سه‌یرانی "خاڵه حه‌سه‌نه‌وه" ئاگادار كرامه‌وه كه ئێنشعابیان راگه‌یاندووه‌و ئێعلامیهكهشیان له ناوه‌ندی 2ی كوردستاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه من ئه‌وكات هه‌روه‌ك شایعه وه‌رم گرت‌و باوه‌ڕم پێ نهكردو زۆرتر پێم شه‌ڕی ره‌وانی بوو چون هه‌ر ماوه‌یه‌ك پێش بوو عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له‌نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی حیزبی‌دا رایگه‌یاند كه به خوێنی خۆی مۆر ده‌كا كه یه‌كگرتوویی حیزب ده‌پارێزێ)؟!
له سه‌دان یه‌ك
ئێستا كه به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده یه‌كلایه‌نه هه‌موو خه‌تاكانی ئاراسته‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ری كردووه باش وایه منیش له سه‌دان هه‌ڵویستی جۆارجۆری به‌ڕێزیان ته‌نیا باسی هه‌ڵویستێكی بكه‌م‌و ئه‌ویش له زبانی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌وكاته‌وه كه‌له گه‌ڵی هاوكار بوون.
پلێنۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ماوه‌ی دوو حه‌وتوویه‌ك ده‌بوو گیرابوو له پڕێكدا جارێكی دیكه ئێمه ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كراین من به‌ش به‌حاڵی خۆم نه‌مده‌زانی موزوع چیه له چه‌ند هاوڕێیه‌كی كۆمیته ناوه‌ندیم پرسی چ باسهبه كورتی پێم وابوو مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی زۆر گرینگ له ئارادایه‌و پاش یه‌ك دوو رۆژ چاوه‌ڕوانی سه‌رئه‌نجام پلێنۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له رێكه‌وتی 18/3/1382ی هه‌تاوی پێكهاتو له‌و په‌ڕی سه‌رسووڕماندا باس له ئیستعفای مامۆستا بوو له پۆستی سكرتێری له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رستگار هه‌یبوو، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر بابه‌ته‌كه درێژ نه‌بێته‌وه من نه‌زه‌ری هه‌موو به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه باس ناكه‌م ته‌نیا نه‌زه‌ری ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی ده‌خه‌مه به‌ر نه‌زه‌رو خۆ دڵنیاشم یاداشت هه‌ڵگره‌كانی لایه‌نی مامۆستا ئه‌م وته‌و نهزهرانهیان تۆمار كردووه.
كاتژمێر 9ی به‌یانی كۆبوونه‌وه‌كه به وته‌كانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده كرایه‌وه به‌ڕێزی رایگه‌یاند: هه‌م عوزر دێنمه‌وه‌و هه‌م زۆر به‌داخم به هۆی به‌رخوردێكی پهرخاشگهرانهی كاك حه‌سه‌ن رستگارو بێده‌نگی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی كشانه‌وه‌ی خۆم له پۆستی سكرتێریو ده‌فته‌ری سیاسی رادهگهیهنمو داوای مورهخهسیهكی 3 مانگه ده‌كه‌م"
له درێژه‌ی وته‌كانیدا به‌ڕێز حه‌سه‌ن زاده وتی اتحادی مقدس له دژی من هه‌یه، كاك مسته‌فا به‌رپرسی زۆر شته‌كانه‌و ده‌ڵێ ئه‌و شتانه كۆن بوون. له نه‌زه‌ر ده‌فته‌ری سیاسیه‌وه خه‌تای ئه‌و شتانه له‌سه‌ر منه‌و گلهییو ره‌خنه‌كان كه دێته سه‌رمان خه‌تای منه.
پاش ئه‌م كورته باسه‌ی مامۆستا، داوا له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی كرا له پێشدا ئه‌وان بڵێن كه جهریانهكه چۆن بووه‌و ئه‌وكات ده‌كرێ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیش نه‌زه‌راتی خۆیان باس بكه‌ن بۆیه ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی نه‌زه‌ری خۆیان به‌م چه‌شنه باس كرد.
بابا عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر: باسی مه‌عزه‌ره‌ت خوازی له مامۆستا كرا كه كاك حه‌سه‌ن رستگار مه‌عزه‌ره‌تخوازی بكا به نه‌تیجه نه‌گه‌یشتن، باسی كۆنگره‌ی نائاسایی كرا له‌وه‌شدا به نه‌تیجه نه‌گه‌یشتن، زۆر به داخم نه‌مانتوانی ئه‌و نهێنییه بپارێزین، داوامان كرد مه‌سه‌له‌كه له ده‌فته‌ری سیاسی حه‌ل بكه‌ین جێبه‌جێ نه‌بوو، بێ ده‌نگی ئێمه نیشانه‌ی ته‌ئیدی قسه‌كانی كاك حه‌سه‌ن رستگار نه‌بوو.
حسین مه‌ده‌نی: زۆرجار ته‌رحی تهشكیلاتیم داوه به‌ڵام مامۆستا وڵامی نه‌داومه‌ته‌وه، خه‌لاقیه‌ت كێی ده‌یكوژێ له نهتیجهگیریدا مامۆستا ته‌نیا نه‌زه‌راتی خۆی ده‌گونجێنێ، هه‌ر كاتێك مامۆستا شتێكی بۆ پێك دێ ئێستعفای خۆی راده‌گه‌یه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ره‌فی موقابل وه‌لا بنێ، اتحادی مقدس باس كرا به ئههانهت به خۆمی ده‌زانم كه‌س بێ حۆرمه‌تی به مامۆستا نه‌كردووه داوام لێكردووه استعفا نه‌دا به‌ڵام ئیتر لێی ناپاڕێمه‌وه.
حه‌سه‌ن رستگار: له ماوه‌ی نێوان ئه‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌وه سێهه‌مین جاره كه مامۆستا ئیستعفا ده‌دا دوو جاریان به ئاشكرا هاتۆته كۆمیته ناوه‌ندی جارێكیش هه‌ر له ده‌فته‌ر سیاسی كۆتاییمان پێ هێناوه ئه‌وه چه‌ند جارێكه مامۆستا به من ته‌وهین ده‌كا ده‌فته‌ری سیاسی قسه‌ی نه‌كردووه به‌ڵام وڵامم داوه‌ته‌وه ته‌وهین له‌كه‌س قه‌بووڵ ناكه‌م. وتوومه مودیریهتت غه‌ڵه‌ته كه غه‌ڵه‌ته، له زۆر شت دا ئێمه موشاره‌كه‌ت نادات.
مسته‌فا هیجری: ئه‌گه‌ر نه‌زه‌رت له‌گه‌ڵ مامۆستا یه‌ك بوو ئه‌وه باشه‌و ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه بوو اتحادی موقه‌ده‌سه، ئێمه سیستممان نیه مامۆستا به زۆر شتی لاوه‌كیه‌وه مه‌شغووڵه له نه‌زه‌ری مامۆستاوه كه‌س دڵسۆز نیه، له رۆژنامه، ماڵی، دێپلۆماسی، ته‌شكیلاتی‌و ... بۆ خۆی دهیكاو له‌كه‌س رازی نیه, مامۆستا له كاره ئهساسییهكاندا مه‌شوه‌ره‌ت ناكا تۆ له ههربارێكهوه قسه ده‌كه‌ی خۆی به شاره‌زا ده‌زانێ، بڕیاراتی ده‌فته‌ری سیاسی به‌ڕێوه ناچێ.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: سیستم مان نیه‌و هۆی ئه‌م گێره‌و كێشه‌ش بێ سیستیمی یه."
دیاره با بمێنێ كه ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیش له‌م باره‌وه هه‌ركام تێ بینی‌و راو بۆچوونی خۆیان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كه‌ی نێوان كاك حه‌سه‌ن رستگارو به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده كه ئه‌م ئێستعفایه لێ شین بووه‌و نه‌بێته گرێ كوێره بۆ خوێنه‌ر. له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا حه‌سه‌ن رستگار وتبووی كه مامۆستا ده‌سته‌به‌ندی دهكاو كه‌س له كاره‌كاندا موشاره‌كه‌ت نادات ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی له لایه‌ن مامۆستاوه لێ ده‌كه‌وێته‌وه تا ده‌گاته ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یانه كه‌له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ كرا.
ته‌یموور مسته‌فایی
9/11/1390ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 29/1/2012ی زایینی


نووسراوه له لایه‌ن ئازاد, January 31, 2012
نووسراوه له لایه‌ن هوشیار احمدی, January 30, 2012
به گشتی له م کونتاکتانه دا هه م شتی خراپ و هم شتی باش ده رده که ویت، لیره دا ئه و ره خنه یه که ماموستا حه سه نزاده به رده وام خوی له بان قه لایه کی به رزه وه قه رار داوه و له ژیرپایه وه چاوی له خه لک کردووه له زوربه ی نووسین و قسه کردنه کانی دا دیاره. به هه رحال پاش ته مه نیکی زیاتر له 65 سال ئه م تایبه تمه ندییه که سیه تییه گورانی مه حاله، بوچوونی له سه ر شه ری کومه له و حیزب له هه ورامان دیسان بیروکه که ی له بیروکه جه ناحییه کانه وه هه لده قولیته وه که خیزگه ی ناوچه ییان هه یه، به لام سه بارت به کیشه جه ناحییه کان ماموستا به رده وام به هوی خود محوه رییه وه نه یتوانیوه له ماوه ی رابردووی خه باتی دا وه ک که سیکی کوردی، حیزبی، نیشتمانپه روه ر بیر بکاته وه و عه مه ل بکات، ئه مه ش جیگای داخه بو که سیک که زیاتر له 35 سال له ریبه ریی حیزبی دیموکرات دا بووه.
له هه موو گرینگتر ئه و ره خنه یه یه که ده که ویته ئه ستوی جه ناحی به رامبه ریی، ئه م جوره وه لامدانه وانه ئیدی حاله تیکی مردوویان هه یه، واته ناتوانن مه رهه م بن بو سه ر زامه کانی حیزبی دیموکرات به لکوو ته نیا له ماوه یه کی کورت دا شه ره قسه و شه ره کامنتیک ده نینه وه و به س، ئه وان پیویست بوو به رپرسانه ئه و مه عزه لانه له کاتی خوی‌دا باس بکه ن. نه ک ئه وه یکه له ناو پلینومه کان تیر تیر موناقشه و جه رو به حس و مشت‌و مریان ده کرد و ده هاتنه ده ره وه بو فیلم بازی کردن ده ستیان ده دایه مل شان و بازوی یه کتری دا‌و پیده که نین. ئه گه ر ئه و قسانه ی ئیستای کاک ته یمور ئه و کات باس بکرابان و به ده نه ی حیزب و کادره کان و رای گشتی حیزب لیی ئاگادار بوایات دلنیام زوریک له کیشه کان ئاسانتر چاره سه ر ده کران. مخابن گویی نه دان به رای گشتی حیزب و ئاگادار نه بوونی به ده نه له و کارانه بووه هوی ئه وه ی کیشه کان چر و چرتر ببنه وه و له ئاکام دا ته قینه وه ی لی بکه ویته وه که ئینشعاب بوو. یان نه خیر با ماموستا ئه وکات باسی ئه و شتانه ی له کوبوونه وه کانی حیزب‌دا بکردایه ئه گه ر متمانه ی به راستی قسه کانی خوی هه بوو.
ته یمور مسته فایی یه که م که س بووه له وه لامدانه وه دا ده سپیشخه ریی کردوه، دلنیام زور که سی تریش وه لام ده ده نه وه ...
نووسراوه له لایه‌ن عه لی , January 30, 2012
نووسراوه له لایه‌ن azad, January 30, 2012