هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دووی رێبەندان بە "پڵاوو خۆرشت"ـه‌وه‌ لە ئامریکا!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

plaw_ladar2کوردانی دانیشتوی ئامریکا بە باشی ئاگادارن کە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی ژانویەی ٢٠١٢، بەرانبەر بە ١ی رێبەندانی ١٣٩٠ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بەرز ڕاگرتنی شەست‌و شەشەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان جێژنێکی گەورەی بەرێوە برد کە لە و یادە دا پتر لە ٣٠٠ کەس بەشداریان کرد.

دەبێ ئەوە باس بکەم کە ماوەی دو حەوتو بو کە ئاگاداری بەرێوە چونی ئەو جێژنە بڵاو کرابویەوە کە دواتر ئاگادار بوین تاقمی کاک مەلا حەسەن رستگار تەنیا بۆ کارشکێنی حیزبی دێموکرات راست لە هەمان رۆژ دا و لە شوێنی زۆر بچوکتر کۆ دەبنەوە تاکو بە قەولی خۆیان یادی کۆمار بکەنەوە و ئەوان هەمو هەوڵی خۆیان دا بۆ ئەوەی سەرکەوتو بن و تەنانەت ٣٠ کەسیشیان پێ خڕ نەبویەوە دواتر لە رێگای فیلم و وێنەکانەوە دیتمان کە چیان بە خۆیان کردوە ئەوەش ئاکامی دژایەتی لەگەڵ حیزبی دێموکراتە و دژایەتی ئەو حیزبە هەر دەم ئەوەی لە شین دەبێ.

هەر چەندە پارتی‌ و یەکیەتی و زۆر کەسی دیکە کە سەربەخۆن داوایان کرد ئەوان ئەو کارە نەکەن لەوە زیاتر دوبەرکی و نێوان ناخۆشی ساز نەکەن و لە ناو خۆشیان دا بوە کێشە و هەڵا و داستانەکەی دور و درێژە و لێرەدا جێگای باس کردنی نیە.

ئەو تاقمە کە پاش کۆنگرەی ١٣ی حیزب جوێ بونەتەوە گوێان بە کەس نەدا و جێژنەکەیان گرت و داوایان لە خەڵک دەکرد کە ئەوان بلیت نا فرۆشن و حەتا "پڵاو گۆشت" دەدەن و دەیان شتی تری لەم بابەتە کە ئیستا لە نێو کوردەکانی ئامریکا دا باس دەکرێ.

ئەوەی زۆر جێگای تێڕامانە لە مەراسمەکەیان دا وێنەی دوکتۆر قاسملو و دوکتۆر شەرەفکەندیان دانەنا و ئەمەش رەنگە یەکێک لە ئاکامەکانئ سەفەری ئەم دوایانە کاک مەلا حەسەن بێ بۆ ئەمریکا. ئەوان زۆر بە باشی ئەوەیان نیشان داوە کە وەکو پێشو دژی رێبازی ئەو شەهیدانەن و ئەوەش کە جار و بار ناچار دەبن وێنەکانیان دابنێن تەنیا بۆ ئەوەیە خەڵک چەواشە بکەن دەنا ئەوەتا لە ئامریکا جێژنێکی با هەر چەند بچوک بێ و کوردە بەشەرەفەکان و ئەوانەی خاوەن هەڵوێستن بەشدای ئەو جۆرە مەحفەل و جێژنە خسوسیانەیان نەکردبێ ئەوان بە دانەنانی وێنەی رێبەرانی شەهید جاریکی دیکە ماهیەتی واقعی خۆیان دەرخستەوە و پیاو هەر خەفەت بۆ مامۆستا مەلا عەدوڵا حەسەن زادە دەخوات کە چی بە خۆی کرد و چیشی بەسەر ئەو حیزبە هێنا...

ئەوە لە راستیا ئاکامی جیا بونەوە لە حیزبی دێموکراتە کە ئاویان بەسەر هاتوە و هەر رۆژێک لە سازێک لێدەدەن و روداوێکی سەیریان لێدەقومێت. رۆژێک دوای کەروبی دەکەون و لە هەڵبژاردنی کۆماری جینایەتی ئیسلامی‌ دا بەشداری دەکەن. رۆژێک لە سەر مادە ١٥ و ١٩ وتوێژ دەکەن، رۆژێک "از جملە" بە فیدرالیزمەوە زیاد دەکەن و دواین شاکاریشیان لە ئامریکا لابردنی وێنەی دوکتۆرەکانە و کەس نازانێ ئەمە چ باسە، وا دیارە لە ناو ئەو بەرێزانە دا هەر کەس بۆ خۆی حیسابە و حەتمەن هەر ئاواش کۆماری کوردستانمان بۆ دادەمەزرێنەوە؟!


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تێبینی‌:

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

ــ له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1477
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy