پاییزی ئەمساڵ ٢٠١٢، کۆمیتەی حدکا لە ئامریکا وەک هەموو ساڵانی ڕابردوو کەوتە جم‌و جۆڵ بۆ جێبەجێ کردنی ئامادە کارییەکانی رێ و رەسمی ٢ی رێبەندانی ئەمساڵ لە دەوروبەری واشینگتۆنی پێتەخت.
پاش گرتنی شوێنی بەرێوە بردنی رێ و رەسمەکە و دیاری کردنی رۆژ و کاتی جێژنکە و دیاری کردن و بانگهێشت کردنی هونەرمەندانی گۆرانی بێژ بۆ رێ و رەسمەکە دەستان کرد بە بڵاو کردنەوەی ریکلام و تەبلیغات بۆ رێ و رەسمەکە و هەر وەها بانگهێشت کردنی حیزب و لایەنە سیاسیەکا نی کوردستانی.
هەموو کارەکانی بە باشی بەرێوە دەچوو کردەکانی دانیشووی ئەم ناوچەیە چ حیزبی و چ غەیرە حیزبی بە خۆشحاڵییەوە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ بەشداری لە رێ و رەسمەکە کە کەو نێوەدا ئاگاداریەک بڵاو بویەوە کە گۆیا تاقمی مەلا حسەن رەستگار واتە "ئینشعابیونی کۆنگرەی ١٣" کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا لەنیکەم لەم سی تا چوار ساڵەی ڕابردودا هیچ کام لە رێ‌و رەسمەکانی خۆیان بەرێوە نەبردوە لە پڕ بڕیاریان داوە ئەم ساڵ رێ و رەسمی ٢ی رێبەندان بەرێوە بەرن ئەویش راست لە و رۆژ و کاتەدا کە پێشتر کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئامادە کاری تەواوی بۆ کرد بو ئەو برادەرانەش بە تەواوەتی و پێشوەخت لەم کارەی حیزب ئاگادار بون.
ئەو کردەوەیەی برادەران ئەوەندە ناحەز و نابەجێ بو کە بوە هۆی دڵگرانی و نیگەرانی ژومارەیەک خەڵکی بێ لایەن بەڵام لە هەمان کات دا دڵسۆز و غەمخۆری گەل و نیشتمان و کۆماری کوردستان.
کردەوەی ئەو برادەرانە تەنانەت دەنگی رەخنە و نارەزایەتی ژومارەیک لە ئەفرادی خۆشیانی لە بەرز بۆیەوە.
ژومارەیەک لەو خەڵکەی کە پێشتر باسی کرا لە رووی دڵسۆزی و کەوتنە هەوڵ و تەقەلای چارەسەر کردنی ئەو موشکیلەیە دەستیان کرد بە گۆڕینەوەی نەزەر و پێشنیهادەکانی کۆمیتەی حدکا و برادەرانی ئەو جەماعەوتە.
کۆمیتەی حیزب هەمو ئامادیەکی خۆی بۆهاوکاری کردنی ئەو جەماعەتە نیشان دا‌و بە مەش رێزی گرت لەو هەوڵ و تەقەلایە و ئەوەندەەی نووسەری ئەم دێرانە ئاگادارە و گوێ لێبوە چەندین پێشنیار لە باروە هاتۆتە گۆڕی بۆ چارەسەر کردنی ئەو گرفتە کە هێندێکیان باس دەکەین.
یەکەم: ئەو جەماعەتە بە ماڵ و منداڵەوە میوانی رێورەسمەکەی حیزب بن وەکو هەمو میوان و خەڵکانی دیکە.
دوهەم: رێورەسمەکە لە لایەن یەکیەتی لاوانەوە بگیرێ لەو شوێنەی کە پێشتر کۆمیتەی حیزب ئامادە کاری بۆ کردوە و تەنیا پەیامی لاوان یان بەرێوەبەرانی رێورەسمە بخوێندرێتەوەو هەمو لایەک تێیدا بەشدار بن.
سێهەم: داوا کرا کە کوردەکان دابەش نەکرێن و مەراسمی ئەوان کە لە شوێنێکی زۆر بچوکتر دەگیرێ و هونەرمەندیشان دەعوەت نەکردوە بۆ کاتێکی دیکە دوا بخرێ.
بەڵام بەداخەوە ئەوان هیچ یەک لەو حەولانەیان لە بەر چاو نەگرت و تەنیا بۆ کار شکێنی و ئاژاوە نانەوە لەو رۆژەدا بە بەشداری جەماعەتێکی زۆر کەم کارەکەیان کرد.
ئەوەی کە رێ و رەسمەکەی حیزب سەرە ڕای کاشکێنی و هەمو حەولی ئەو برادەرانە بۆ هەرچی پتر لاواز کردنی دایان، چەندە بە رێک و پێکی و بە پێشوازیەکی گەورە وبێ وێنەوە بەرێوە چوو با کەسانی سەر بەخۆ کە ئیدعا دەکەن بێ لایەنن نەزەری لەسەر بدەن...
زۆر جێگای داخە رێ و رەسمی ئەو تاقمە کە بە قەولی خۆیان زیاتر لە حیزبی دێموکرات خۆیان وەکو خوازیارانی یەکگرتن و نزیک بونەوەی ریزەکانی حیزب دەناسێنن، ئەم کردەوەیان نەک هەر نیگەرانی و ناهومێدی خستە ناو دڵی کوردانی دانیشتوی ئەم ناوچەیە بەڵکو مراسمەکەشیان بە هیچ جۆرێک لە ئاستی رێز گرتن لە شان و گەورەیی کۆماری کوردستان دا نەبو کاتێک کە فیلم و وێنەکانیان بڵاو کردەوە.
دیسان دەرکەوت کە چەندە وەفاری بە رێبازی شەهیدان قاسملو شەرەفکەندین و تا چەندە رێزیان بۆ ئەم شەهیدە سەربەرزنەی حیزب و گەل هەیە. جێگای وێنەی ئەو شەهیدانە لەو رێ‌و رەسمەدا بە تەواوەتی دیار بوو. هەر چەندە ئەگەر ئەو شەهیدانە زیندو بان هەرگیز قایل نەدەبون وێنەیان لەوی بێ، ئەوە بۆ وێنەی شەهیدان قاسملوو شەرەفکەندی لە و رێ و رەسمەدا دانەنرا بۆ من کە ئەوان باش دەناسم جێگای پرسیار نیە و با ئەوانە کە فیروی تەبلیغاتی ئەم جەماعەتەیان خواردوە خۆیان وڵام بدەنەوە و قەزاوەت بکەن...
بەراستی ئەگەر ئەمانە پێیان وایە ٢ی رێبەندان باسی کۆماری کوردستان وزیاتر رەبتی بە پێشەواوە هەیە و تەنیا بە دانانی وێنەی پێشەوای هەرگیز نەمر کافیە، بۆ مەگەر دانانی وێنەی شەهیدانی سەر کردە قاسملوو شەرەفکەندی لە و رێورەسمەدا لە گەورەیی دوی رێبەندان و عەزەمەتی پێشەوا قازی کەم دەکاتەوە؟
ئەگەر وایە ئەی بۆ جەماعەتی جوداوە بو لە حیزب لە رێ و رەسمی دەفەری سیاسیان لە کۆیە بەم بۆنەوە وێنەی ئەو شەهیدانە لەگەڵ وێنەی پێشەوا دادەنێن؟
ئەو جەماعەتە بەم کردەوەشیان ئەوەیان نیشان دایەوە کە هەمو هەرا و هوریاو تەبلیغاتی وەریان خستوە بۆ نزیک بونەوە و هاوکاری کردنی حیزبی دێموکرات چەندە راست و سادقانەیە.
ئەوە یەکیەتی خوازیە شیان دورکەوتنەو دوبەرەکی ساز کردن و قوڵتر بونەوەی ناکۆکیەکانە.
_________________________________________
تێبینی:
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
ــ له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان له‌سه‌ر ئیزنی نوسه‌ر ئازاده


نووسراوه له لایه‌ن Mohammad Mirawayi, January 29, 2012
تێبینیی "هه‌ڵۆی كوردستان": به‌ڕێز "Mohammad Miraway"
جه‌نابت به‌هۆی سووكایه‌تی كردن به نووسه‌رو "حدكا"و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه، بۆچوونه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه. به‌هیوای ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كه‌سایه‌تی خۆت به‌و شێوه ده‌رنه‌خه‌ی.
نووسراوه له لایه‌ن هه لۆی تاران, January 27, 2012
تێبینیی "هه‌ڵۆی كوردستان": به‌ڕێز "هه لۆی تاران"
جه‌نابت به‌هۆی سووكایه‌تی كردن به نووسه‌رو چه‌ند كه‌سایه‌تی دیكه، بۆچوونه‌كه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه. به‌هیوای ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كه‌سایه‌تی خۆت به‌و شێوه ده‌رنه‌خه‌ی.
نووسراوه له لایه‌ن شهرام, January 27, 2012
نووسراوه له لایه‌ن رێبوار, January 26, 2012
ــ تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان": ئه‌وه‌ش نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆچوونه‌كانی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه مه‌به‌ستی وتاره‌كه‌یه. به جێگه‌ی وه‌ڵام، سووكایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌م بۆچوونه به‌هۆی سوكایه‌تی‌و جنێودانه‌وه زياتر له 50%ی به‌كار بڵاوكردنه‌وه نه‌ده‌هات.
نووسراوه له لایه‌ن زرێبار, January 26, 2012
ئەگەر جەماعەتێکن، ئەدی بۆ ئاوا کەوتوونەتە ــــــــــ و تەنانەت ماڵپەڕە ئینتێرنێتەکانتان سەیر کەن! ـــــــــ بە دژی حدک ـــــــــ بڵاو کراوەتنەوە.
ـ تێبینی "هه‌ڵۆی كوردستان": به‌داخه‌وه ئه‌م كه‌سه به‌جێی وه‌ڵامدانه‌وه كۆمه‌ڵێك سووكایهتىو جنێوی ناردووه هه‌م بۆ "هه‌ڵۆی كوردستان"و هه‌م بۆ نووسه‌رو هه‌مو بۆ "PDKI". له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێره جێی سووكایه‌تی نیه بڵاو ناكرێته‌وه.
پاشانیش ئه‌وه‌ی ئه وشتانه‌ی نوسیوه یا درۆزنه یا ئاگادار نێ وجاهیله..باشتر وابو له به‌رپرسانی خۆی پرسیبا له 2 کۆبونه‌وه‌تان له گه‌ل حدک ئامریکا چ گوزه‌را ..ئایا مه‌دره‌کێک بۆ ئه‌م ئیدهعایانهههیه؟؟؟.پاشان به‌ریزان ئیمه له به ر زۆر‌و بۆری خه‌بات ناکه‌ین وزۆرو بۆریش نیشانی حه‌ق بوون نێه .رژیمی دژی کوردی ئیران کاتی خۆ 98 درسهدی رای هیناوه ..به‌لام کور خه‌باتی خۆی هه‌ر ئیدامه دا جاکه وابوو باسی زۆر وکه‌م مه‌که‌ن ..ده‌نا ..
بۆ روون بۆنه وه ئه و2دانیشتنه داوا له هه‌ردوو به‌ر پکه‌ن ئه‌وی گوزه‌راو به شاهیده‌کانه‌وه باس پکه‌ن..جا ئه‌وکات مه‌علوم ده‌بێ چه‌واشه‌کار ودهغهل کێیه..
برایانی حدکا لاتان وانی کاتی وی هاتوو ئاوریک له کردار‌و قسه‌کانتان بده‌نه‌و