هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

قاسملو پیاوێک لەدارە بەبن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

sh.DRq_-_rojtvلە چەند رۆژیی رابردوو چەند ماڵپەرێکی سەر بە پێ‌كاكا بڵاویان کردۆتەوە کە گواییە دەوڵەتی تورکیا ویستویەتی لە بە بەڵگەیی ئەوەی کە کاناڵی رۆژ (کە کاناڵێکی سەر بە حیزبی پێ-کاکایە) ژیاننامە و دۆکۆمێنتی لەسەر بەرێزان شەهید دکتور قاسملو و عوسمان سەبری بڵاکردۆتەوە لە دادگا سەر بە ترۆریست بوونی ئەو کاناڵە بسەڵمێنێت.

دیارە بڵاوکرنەوەی ئەو هەواڵە و کە کاتێکی وەک ئێستادا چەند مەبەستی تێدایە کە بەکورتی لێرەدا هێندێکیان روون دەکەمەوە

١: بەپێی یاسا لە هەر وڵاتێک پێناسەیەکی بۆ تێرۆریست هەیە و دادگایی ئەو وڵاتەش بەو یاسایە کەس یان کەسانێک وەک ترۆریست پێناسەداکات و دەواتر کە ئەو پێناسەیە درا بەلایەنێک، یاسایی ترۆریزم بەسەر ئەو کەسانەدا دەسپێت.

زۆرجاریش هەیە کە بەرژەوندێکی سیاسی یان ترسێک رێ لەوە دەگرێت کە ئەو یاسایە بەرێوەچێت بۆ وێنە ترس لە سازبونی توندتیژی لە نۆروێژدا وایی کردووە کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە یاسایی تروریزم لە دژی مەڵا کرێکار بەکار نەیەنێت.

شەهید دکتور قاسملوو و عوسمان سەبری چ لە کاتی ژیانیاندا و چ پاشانیش لەلایان دادگایەکی هیچ وڵاتێکەوە بە تورکیا و ئێران و سوریاشەوە وەک ترۆریست نەناسراون. ئەوە چۆنە کە دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت لەو رێگەیەوە هەوڵ بدا کە کاناڵی رۆژ داخات ئایا پارێزەرانی ئەو دۆسیە ئاگاداری ئەو نەبوون.

٢: بە پێی یاسایی یەکێتی ئەروپا بەداخەوە دیسان بەداخەوە حیزبی پێ‌كاكا بەترۆریست دێتە ژوومار بۆ پارێزەرانی ئەو دۆسیە دەوڵەتی تورکیا لەو رێگەیان لەڵک وەرنەگرتوە بۆ داخستنی کاناڵی رۆژ مادام ئەونیە کە ئەو کاناڵە بیر و سیاسەتی ئەو حیزبە بڵاودەکاتەوە.

٣: بە هێنایی ناوی دو سەرکردەیی دو بەشێ جوداوازی کوردستان ناراستوخۆ کەسانی سەرکردایەتی پێ‌كاكا ویستویانە خۆیان وەک حیزبێکی گشتی کوردستان دیاری بکەن و بۆ هەر چاودێرێکی سیاسیش رونە کە پێ کاکا پاش ئەو شکستانەی کە لە چەند مانگی رابردوو توشی هاتووە دەیەوێت بەو کارە ئەو شکستانە قەربووی کاتەوە

پێ‌كاكا بە هۆی ئەوەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان جاسوسانی بە کۆماری ئیسلامی داو پاشان لە رۆژئاویی کوردستان بە دەنگ گەڵاڵەیی خودمختاری درۆزنەکی بەشار ئەسدوە چوو. بەگشتی لەو رێگەیەوە دەیوێت تا رادەیەک ئەو باسانە داپۆشێت.

٤: بۆ ئاگاداری هەموو ئەو بەرێزانی کە ئەو هەواڵیان خوێندۆتەوە کاناڵی TRT6 کە کانالێکی سەر بە دەوڵەتی تورکیایە لە ٢٢ هەمین ساڵوەگەری شەهید بوونی دکتور قاسملوو ژیاننامەی بەرێزیانی بڵاوکردوە دیارە دەتوانن کە ئارشیو ئەو کاناڵە یان بە پەیوەندی کردن بە بەر پرسانی ئەو کاناڵەو راستی ئەو قسەیە بسلمێنن.

٥:سەرەرایی هەموو ئەوانەش خۆ لەدادگا کانالی رۆژ بە دانی ٩٠ هەزار یۆرۆ غەرامە کرا نەک ئەوەی داخرێت و هۆی داخستنی هاوکاری نەکردنی ماهوارەی یوتل ساتە لەگەڵی نەک حوکمی دادگا بۆ بەرێزانی سەرکردایەتی پێ‌كاكا ئێستا هۆیی داخرانی کاناڵی رۆژ دەگرێنەوە بۆ ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا بەڵگی ترۆریست بوونی بەرێزان دکتور قاسملو و عوسمان سەبری پێ بووە خۆ ئەگەر پێشی بوبێت ئەوەنیە قسەکەی نەچۆتە سەرێ.

لە کۆتاییدا بۆ ئاگاداری دۆستانی سەرکردایەتی پێ‌كاكا ئێستا سەردەمی کۆمەڵگایی زانیارییە و رۆژانە بە دەیان بڵاڤۆک جۆراوجۆر بڵاو دەبێتەوە وا چاکە ئەگەر پیرەوی سیاسەتی پۆپۆلیستیش دەکەن با سیاسەتێکی هێندێ ژیرانە بێت نەک ئاوا ساویلکانە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1523
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy