هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

وه‌زیری ئتیلاعاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند تیرۆر ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shorsh_-_etelaat2تیرۆر به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆیه‌ رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه‌ سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردان و شێواندنی باری ئاسای وڵاتانی گرتووه‌ته‌ پێشێ به‌ جورێك كه‌ به‌ دروست كردن و پشتیوانی كردن له‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان بێ پسانه‌وه‌ خه‌رێكی شه‌ڕ و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ بووه‌ له‌ وڵاتانی جیران و ناوچه‌دا. به‌ جورێك كه‌ له‌ كاتی هاتنه‌ سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ واتا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین قه‌ت رۆژێكی ئارام و بێ شه‌ڕوشۆڕی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، چوونكه‌ كۆماری ئیسلامی كارگێڕی سه‌ره‌كی ته‌واوی ئاژاوه‌كان بووه‌. بۆ نموونه‌ له‌ وڵاتی لوبنان به‌ دروست كردنی گروپی تیرۆریستی و میلیشیا و گوێ له‌ مستی "حیزبوڵا" هه‌میشه‌ سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌ له‌ مه‌ترسی ده‌خاو قه‌ت ئیجازه‌ نادا ئارامشێكی درێژخایه‌ن روو له‌و وڵاته‌ بكا هه‌روه‌ها له‌ رێگای ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستیه‌ گه‌له‌ك كاری تیرۆریستی جێ به‌ جێ كردووه‌ وه‌كوو تیرۆری رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كورد و سه‌دان تێكۆشه‌ری دیكه‌ی ئه‌و بزاڤه‌ و هه‌روه‌ها دژبه‌رانی دیكه‌ی رێژیم له‌ هه‌نده‌ران.

یان له‌ ئه‌فغانستان به‌ پشتیوانی كردن له‌ ته‌واوی گروپه‌ شه‌ڕخوازه‌كان جه‌وێكی له‌و وڵاته‌دا دروست كردووه‌ كه‌ چه‌ك و شه‌ڕو كوشتن بووه‌ به‌ به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌ ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌.

یان له‌ عێراق به‌ هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ به‌ر بڵاوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كاروباری ئه‌و وڵاته‌ ده‌یكا وای لێ هاتووه‌ كه‌ رۆژ نیه‌ ته‌قینه‌وه‌ نه‌بێتوو خه‌ڵكانێك نه‌كوژرێن ته‌نیا له‌ پێناو تێركردنی غه‌ریزه‌ی "تاناتووسی" ده‌سه‌ڵاتدارنی كۆماری ئیسلامی چوونكه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ په‌روه‌رده‌ی مه‌كته‌بی كه‌سێكن وه‌كوو خومه‌ینی كه‌"شه‌ڕی به‌ نیعمه‌تی خودای ده‌زانی" بۆیه‌ كۆماری ئیسلامی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ شه‌ڕوئاژاوه‌ ده‌بینێ و به‌رده‌وام پیلان دا ئه‌ڕێژێ بۆ ناسه‌قامگیركردن و شه‌ڕوئاژاوه‌ نانه‌وه‌ له‌ وڵاتانی ناوچه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش سروشتی كۆماری ئیسلامیه‌.كورد گوته‌نی: رێوی بنوێ خه‌و به‌ مریشكه‌وه‌ ده‌بینێ".

هه‌ر بۆیه‌ حه‌یده‌ری موسلحیش وه‌زیری ده‌زگای ئتیلاعاتی رێژیم دیسانه‌وه‌ وه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆیان واته‌ تیرۆركردن له‌م رۆژانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ وڵاتانی رۆژئاوایی و ئیسرائیل كرد كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ تیرۆر تاكوو ئه‌و وڵاتانه‌ بزانن كه‌ به‌رنگاری ئێمه‌ نه‌بنه‌وه‌. 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1212
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy