هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بانگەواز بۆ 15هەمین كۆنگرەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

pdki_-_bangawazحیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەرەو 15هەمین كونگرەی خۆی هەنگاو دەنێ‌ و بۆ ئەم مەبەستەش لە بانگەوزازێكدا داوا لە هەموو نیشتمانپەروەرێك دەكا كە بو باشتر ئامادەكردنی راپۆرتی كۆمیتەی ناوەندی و بەشەكانی دیكەی كاری ئامادەكاریی كۆنگرە یارمەتیدەر بن.

دەقی بانگەوازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران:

 

بانگەواز

هاونیشتمانانی ئازادیخواز!

تێكۆشەرانی دەروەست!

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە دوای بەڕێوە بردنی 14 كۆنگرە ،ئێستا و لەم كاتە هەستیارەی ناوچەو ئێران و كوردستاندا لە سەردەمێكدا كە خەریكە لاپەرەكانی مێژوو هەڵدەدرێنەوەو داهاتووی گەلانی ناوچە دەنووسرێنەوە، لەم كاتەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش، بەڕێوەیە تاكو كۆنگرەی پانزەی خۆی ببەستێت.

لە ڕەوتی خەبات و تێكۆشانی هەموو حیزبێكدا و بە تایبەت ئەو حیزبانەی كە پێگەێكی تایبەتیان هەیە لە ناو خەڵكدا ، كۆنگرەی حیزب جێگەو پێگەیەكی سیاسی و مێژووی تایبەتی خۆی هەیە . حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران كە لە سەر دەستی تێكۆشەرانی كۆمەڵەی ژ-ك و لە سەرەوەی هەموویانەوە یەكەم سەرۆك كۆماری كوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد دامەزراوە و دوایەش بە بیری داهێنەرانە و تیژی دوكتور قاسملووی نەمر و پاشان دوكتۆر سەعیدی شۆڕشگێر درێژەی بە خەباتی سیاسیی خۆی داوە، هەر دەم بە پێویستی زانیوه،‌ دەرگای بو بیر و بۆچوونەكانی ئێوه ئاواڵه بێت،‌ بە پێویست دەزانێ‌ كە لە گەڵتان باس بكات كە بۆ هەرچی زیاتر وردتربوونەوە لە دۆخی ئێستای جیهان و ناوچەو وڵات و بۆ دەست نیشان كردنی سیاسەتی دروستی داهاتوو، داوا لە هەموو نیشتمان پەروەرانی دەروەست، مرۆڤە ئازادیخوازو شۆڕشگێڕەكانی كوردستان و ئێران بكا كە لە ئامادە كردنی هەرچی باشتری ئەو كۆنگرەیە لە باری فیكریەوە یارمەتی‌دەر و هاوڕێمان بن و بۆچوونەكانتان له ڕێگای نووسراو بۆمان بنێرن تاكوو له داڕشتنی ڕاپۆرتی كۆمیتەی ناوەندی بو كۆنگرەی ١٥ و باقی كارو بەرنامەكانی كۆنگرە كەڵكی پێویستیان لێ وەربگیردرێت. بانگەوازی ئێمە، بانگەوازێكە بۆ ئاوردانەوەیێكی زانستییانە و سەردەمیانەی دۆخی سیاسی ئێستا و داهاتوو كە بوارە جیاوازەكان لە خۆ بگرێ‌.

ئەو بابەت و لێكۆڵینەوەو شیكارییە سیاسییە جیددیانەی كە بە دەستمان دەگا لە لاپەرەی تایبەت لە ماڵپەری ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا بڵاودەكرێنەوە.

بۆ پەیوەندی كردن و ناردنی بابەتەكانتان، دەتوانن لەم ئادرەس ئیمەیلە كەڵك وەربگرن:

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

تكایە نووسراوەكانتان لە 6 لاپەرەی A4 ی تایپ كراو تێ‌ نەپەرێ‌.

هەر لە ئێستاوە دەستی هاوكاریی و نیشتمانپەروەریی هەموو ئێوە ئازادیخوازانی دەروەست بە چارەنووسی نیشتمان و نەتەوەكەمان دەگوشین.

 

كومیتەی ئامادەكاری كۆنگرەی پانزدەی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1263
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy