هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سوپای تورکیا ٢٨ ھاووڵاتی دەکوژێت

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 komalkoji_1لەگوندی ڕۆبۆسکییی ناوچەی قەلابانی شەرناخ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندێکیان بۆردومان کرد بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٨ کەس کوژران و تائێستا زانیاری لەزۆر کەسی تر ناگیرێت.

فڕۆکە جەنگیەکانی ئێف ١٦ کاتژمێر ھەشت و بیست و یەک دەقیقە و دە و چوار گوندی ڕۆبۆسکی بێجوھێی ناوچەی قەلابانی شەرناخیان بۆردومان کرد ٢٨ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و بەگوێرەی ھەواڵێکی فورات نیوز پەنجا ھاوڵاتی سەرقاڵی کاری قاجاغچێتی بوون و لەوکاتەی لەسنوری ھەرێمی کوردستان دەگەڕانەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومان کران بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٨ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا ھاوڵاتیانی ناوچەکە ڕایدەگەیەنێنن کەچاوەڕوان دەکرێت ژمارەی مردووان زیاتر ببێت.

ئەو ھاوڵاتیەی لەڕووداوەکە ڕزگاری بووبوو بەناوی سەرڤەت ئەنجو بەرەو گوندەکە ڕادەکات و خەڵکی لەڕووداوەکە ئاگاداردەکاتەوە ئەنجو باس لەوە دەکات ئەوکاتەی لەسنوری ھەرێم دەگەڕانەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومان کران ئەنجو ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا پێنج شەش کەس لەو بۆردومانە بەسەلامەتی دەربازیان بووە،

فورات نیوز لەھاوڵاتیانی ئەو گوندانە دەگوازێتەوە و دەنوسێت ئەو تەرمانەی لەبەردەستدان سەرجەم جەستەیان سووتاوە و پارچە پارچە بوونە

سەرۆکی ڕێکخستنی بەدەپە لەشاری شەرناخ باکی سۆنداک دەڵێت ئەو ھاوڵاتیانەی گیانیان لەدەستداوە لەسەر سنوران سەرقاڵی کاری بازرگانی بوون.

بۆ گواستنەوەی تەرمەکان تائێستا ١٥ ئۆتۆمبیلی ئەمبولانس گەیشتونەتە ھەرێمی کارەساتەکە،.

کەناڵی ئاسمانی ڕۆژ تیڤی وەکو یەکەمین کەناڵی کوردی ھەر لەگەڵ بڵاوبونەوەی ھەواڵەکە دەستی بەپەخشکردنی ڕاستەوخۆ کرد بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوەکە،

ئەوە لەکاتێکدایە کەھەشت کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکە تێدەپەڕێت تائێستا بەڵام تائێستا ڕاگەیاندنەکانی تورکیا باسی ئەو بۆردومانەیان نەکردووە و بەرپرسانی ئەو ووڵاتەش ھیچ لێدوانێکیان نەداوە،.

بەگوێرەی ھەواڵێکی فورات نیوز حەسیب کاپڵان پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی دیموکراسی ڕایگەیاندووە ئەوان ھەوڵ دەدەن خۆیان بگەیەننە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان بەڵام ھیچ زانیاری زیاتر باس نەکراوە کەبۆچی دەیانەوێت ئایا دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ھەرێمی کوردستان. 

فيلمى‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌:

 

 


ArtCreative Design and Custom coding
&feature=youtu.be">    

  

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1494
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy