به‌پێی وێنه‌ی نامه‌یه‌ك كه له ماڵپه‌ڕی facebookدا بڵاو كراوه‌ته، ساڵی 1389 به‌رپرسێكی رێژیم له ئێران به‌ناوی "سه‌ردار محه‌ممه‌دی" له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ئێران، داوای له هه‌رێم كوردستان كردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕه‌وه ده‌یه‌وێ چالاكی بكات، ئه‌م حیزبه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخرێته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه.
ده‌قی نووسراوه‌ی نامه‌كه به‌م شێوه‌یه:
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له كۆماری ئیسلامی ئێران
ژماره: 281
رۆژ: 6/7/2010
بۆ / به‌ڕێز كاك كریم سنجاری
به‌ڕێز كاك دكتر خه‌سرۆ
به‌ڕێز (سه‌ردار محه‌مه‌دی) ووتی وه‌كو خه‌به‌رمان هه‌یه جه‌ماعه‌تی حیزبی دێموكراتی ئێران بیانه‌وێت بۆ (22/تیرماه) واته )13/7/2010( به‌هۆی رووداوی (دكتۆر قاسملو) چالاكی بكه‌ن له‌ناو ئێران به‌ڵكو چاودێریان بكرێت.
له‌گه‌ڵ رێزماندا .....
نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له‌تاران
وێنه‌یه‌ك بۆ:
1ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێز له هه‌ولێر/ به‌ڕێز كاك عبدالله مقراوی
2ـ پێوه‌ندیه‌كانی ئێران له سلێمانی به‌ڕێز / كاك یاسین صابر
له‌م نامه كورته‌دا چه‌ند به‌ش جێی سه‌رنجه:
1ـ هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین كه هیچ حیزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌یتوانیوه به‌ڕاده‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌ربه‌خۆیی سیاسی‌و بڕیاردان بپارێزێ، له‌م نامه كه داوای چاودێری PDKI كراوه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌م سه‌ردار محه‌ممه‌دییه له‌عه‌رز نه‌درێ ئه‌م نامه‌یان له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ته‌كه‌یان له‌تاران به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
2ـ وێنه‌یه‌كی ئه‌م نامه‌ش راسته‌وخۆ له نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تارانه‌وه نێردراوه بۆ نوێنه‌رایه‌تی رێژیمی ئێران له سلێمانی، تاكوو نوێنه‌رایه‌تی رێژیم له سلێمانی راپۆرته‌كه‌ی بداته‌وه به ئێران‌و به به‌رپرسان بڵێن كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی ئێمه‌ی نه‌داوه لهعهرزو داواكاری ئێمه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه!
شایانی باسه كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌موو ساڵێك‌و ئه‌مساڵیش نه ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رنامه‌ی بۆ مانگرتن‌و داخستنی دووكان‌و بازاڕ‌و چالاكی دیكه هه‌یه به‌ڵكوو له زۆر شاری هه‌رێمی كوردستانیشدا كۆبوونه‌وه‌و سمینار‌و چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه دهباتو هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌و چالاكییانه‌ش هیچ كۆسپێكی بۆ PDKI درووست نه‌كردووه، كه ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه پارته‌كانی پارچه‌كانی كوردستان پشتگیری یه‌كتر بكه‌ن. شایانی باسه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه دهباتو هیچ وڵاتێكی دنیا كۆسپی نه‌خستۆته سه‌ر چالاكییه‌كانی.

