هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راپه‌ڕینه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌ بۆ كۆماری ئیسلامی هه‌لن یان مه‌ترسی؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

diktator

به‌ هۆی سه‌ركوت و سه‌ره‌ڕۆی له‌راده‌به‌ده‌ری رێژیمه‌ تۆتالیتاره‌كانی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه‌ زۆربه‌یان پتر له‌ سی چل ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ كردووه‌ به‌ درێژایی ئه‌م ساڵانه‌شدا پێشیان له‌ هه‌موو رێگایه‌ك گرتووه‌ له‌ به‌رده‌م ده‌ربڕینی هه‌ر جۆره‌ بیروڕایه‌كی جیاواز، ئیدی به‌ خه‌یاڵی خۆیشیان گۆیا كه‌ هیچ جۆره‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ك نه‌ماوه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا، وای كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ نه‌كاو شه‌پۆلێكی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئاستێكی به‌رز و به‌ریندا بڵێسه‌ بستێنێ و ببێته‌ هۆی گۆڕانێكی به‌رین له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا، كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا باهۆزی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به‌ ته‌واوی گۆڕی و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ و جیهان پێداچوونه‌وه‌ بكه‌ن به‌ نیسبه‌ت سیاسه‌ته‌كانیان له‌ هه‌مبه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆیه‌ به‌ گشتی ئه‌م رووداوگۆڕانكاریانه‌ گه‌له‌ك كاریگه‌ر بوون له‌سه‌ر پێوه‌ندی و سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی جیهان. بۆیه‌ یه‌كێ له‌و وڵاتانه‌ كه‌ له‌ بیدایه‌ته‌وه‌ به‌ وردی چاودێری ئه‌م رووداوانه‌ی كردووه‌ و به‌رده‌وام هه‌م لێ ترساوه‌ كه‌ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤیشی له‌سه‌ر خۆی بێت و هه‌میش هه‌وڵی بێ وچانی داوه‌ كه‌ وه‌كوو ده‌رفه‌تێكیش چاوی لێ بكاتوو هێژمۆنی خۆی به‌سه‌ریدا زاڵ بكاتوو وه‌كوو هه‌لێك بیقۆزێته‌وه‌ وڵاتی ئێرانه‌. بۆ نموونه‌ ئێران به‌ نیسبه‌ت ئاڵۆزیه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن زۆر به‌ وردی موتابعه‌ی ده‌كات ئه‌ویش به‌ هۆی هه‌ستیار بوون و سه‌وقولجه‌یشی بوونی ئه‌و وڵاته‌، چوونكه‌ جیرانی عه‌ره‌بستانه‌، وڵاتێك كه‌ گه‌له‌ك كێشه‌ی دێرینی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێراندا وه‌كوو كێشه‌ی ئیدۆلۆژی ئیسلامی سونی و ئیسلامی شیعه‌ هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانیه‌تی ئیستراتێژیكی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، كه‌ ئێران به‌ یه‌كه‌م دوژمنی خۆی سه‌یری ده‌كا، هه‌روه‌ها زێده‌خۆازی ئێران و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندی هێژمونی خۆی به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌ و هه‌وڵدان بۆ هاندانی كه‌مایه‌تی شیعه‌ له‌ عه‌ره‌بستان و كێشه‌و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ له‌و وڵاته‌، بۆیه‌ كۆماری ئیسلامی جیا له‌ موتابعه‌ی رووداوه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن به‌ كرده‌وه‌ش خه‌رێكی پشتیوانی كردنه‌ له‌ گرووپه‌ توندئاژۆه‌كان وه‌كوو گرووپی ئه‌لحه‌وسی له‌ باشووری یه‌مه‌ن و گروپی ئه‌لقاعیده‌ تاكوو به‌و شێوه‌یه‌ بتوانێ هه‌م نفوز و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌ره‌ پێ بدات و به‌و جۆره‌ بێته‌ بناگوێ عه‌ره‌بستان تاكوو هه‌ر ئان مه‌ترسی بێت بۆ ئه‌و وڵاته‌و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانه‌كه‌ی واته‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چوونكه‌ سه‌مپاتی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی یه‌مه‌ن بۆ كۆماری ئیسلامی گرینگیه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌ بۆ رێژیمی تاران، ئه‌ویش گه‌یشتنی ئێرانه‌ به‌ زه‌ریای سوور و نفوز له‌ ته‌نگه‌ی "بابول مه‌ندب"تاكوو به‌م شێوه‌یه‌ بتوانێ زه‌ره‌ر و شكستی سوریه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكاته‌وه‌.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌و وڵاتانه‌ كه‌ شه‌پۆلی راپه‌ڕین گرتوویه‌ته‌وه‌ وڵاتی به‌حره‌ینه‌ كه‌ شیعه‌كانی ئه‌م دوورگه‌یه‌ به‌ هاندان و پشتیوانی رێژیمی ئێران پاش راپه‌ڕینه‌كانی توونس و میسر رژانه‌ سه‌ر شه‌قام و كۆماری ئیسلامیش به‌ چڕوپڕی له‌ راگه‌ینه‌ نێۆخۆی و فه‌زایه‌كانی رووماڵی هه‌واڵه‌كانیانی ده‌كردو وای لێهات كه‌ كۆماری ئیسلامی گرووپی "ئه‌لوفاقیشی" وه‌ها زه‌ق كرده‌وه‌ كه‌ ئۆپۆزیسیۆنێكی گه‌له‌ك چالاكه‌و به‌م زووانه‌ش ئه‌وانن كه‌ سونیه‌كان له‌ و وڵاته‌ وه‌ده‌ر ده‌نێن و ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌گرن كه‌ ده‌یسانه‌وه‌ كۆماری ئیسلامی به‌و جۆره‌ ده‌توانێ كارتێكی گوشاری دیكه‌ له‌ هه‌مبه‌ر عه‌ره‌بستان به‌ كار بێنێ و هه‌روه‌ها گه‌له‌ك كێشه‌ بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌و ناوچه‌یه‌ درووست بكات و ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ ناوچه‌ ئاڵۆزبكات.

كۆماری ئیسلامی به‌ هۆی بیرۆكه‌ی به‌رفراوانتركردنی پانتایی ئیدۆلۆژی ئیسلامی سیاسی گه‌له‌ك دڵخۆش بوو به‌ راپه‌ڕینی چڤاكی میسر و پاش هاتنه‌ ئارای ئه‌و نیمچه‌ پاشاگه‌ردانیه‌ چوونكوو پاش ساڵانێكی زۆر توانی به‌ هۆی ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ له‌ میسر پاش رووخانی موباره‌ك بێته‌ نێو ساحه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته‌ واته‌ میسر به‌ جۆرێك كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ هه‌وه‌ڵین هه‌نگاودا كه‌شتیه‌كی شه‌ڕكه‌ری له‌ سوئزه‌وه‌ ره‌وانه‌ی زه‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ی كرد هه‌ر چه‌ند كه‌ میسریه‌كان سه‌مپاتی و تێكه‌ڵاویه‌كی ئه‌وتۆیان نیه‌ له‌هه‌مبه‌ر ئێران به‌ڵام به‌ به‌هێزتربوونی ئیسلامیه‌كان له‌و وڵاته‌ وێده‌چێ كه‌ نزیكتر ببنه‌وه‌ له‌ كۆماری ئیسلامی. هه‌روه‌كوو حكوومه‌تی كاتی لیبیا كه‌ چۆن كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌وڵی لێ خۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌دا. به‌ڵام به‌ گشتی ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ هۆی ئه‌وه‌ بۆخۆی له‌ دایكبووی راپه‌ڕینه‌وه‌ و قه‌یرانه‌ بۆیه‌ درێژبوونه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی و به‌رده‌وامبوونی ژیانیشی هه‌ر به‌ قه‌یران و ئاژاوه‌ مسۆگڕ ده‌بێ بۆیه‌ كۆماری ئیسلامی وه‌ها قه‌یران و بشێویه‌كی به‌رته‌سك و به‌رده‌وام و بێ ئامانجی گه‌له‌ك پێ خۆشه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی ئیسلامی سیاسی بن كه‌ كۆماری ئیسلامی خۆی به‌ تاقه‌ سواری ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ ده‌زانێ و خۆی به‌ باوكی ته‌واوی گروپه‌ ئیسلامیه‌كانی جیهان ده‌زانێ كه‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش گه‌له‌ك مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ ناوچه‌ و جیهان چوونكه‌ زاڵ بوون و به‌فراوانتربوونی بیرۆكه‌ی ئیسلامی بناژۆخۆازی و زێده‌خۆاز پێش هه‌موو شتێك ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ به‌ لارێدا ده‌باتوو هیچ كه‌ دادپه‌روه‌ری و ژیانی باشتر بۆ خه‌ڵك دابین ناكات به‌ڵكوو هێمنی و ئاسایشی جیهانیش له‌ مه‌ترسی ده‌خا بۆیه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ چاوكراوه‌ی و رێئالپۆلیتیكانه‌ تر و به‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تیكردن له‌ پێناو نه‌وه‌ی داهاتوو بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م باروودۆخه‌ و ئامانجیان ته‌نیا دیمۆكراسی بێت كه‌ زامنی ته‌واوی ئه‌وشتانه‌یه‌ نه‌ك ته‌نیا كاتی و ئیحساسی بڕیار بده‌ن.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1334
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy