هۆ رێبواری بێواری ئۆقرە نەدیو
شۆڕهسواری دڵ خەمباری نیشتمانی ئاگر و خۆێن
ئەی پێشمەرگە
هۆ بازەكەی سەربازەكەی خاكی پڕ خۆێن
لووتكەی سەربەرز، مەكۆ و قەڵای مان و بەرخۆدان
ئەی پێشمەرگە
هۆ راوەستاو، سەربەست، نەبەز
وەك ئارارات
وەكوو قەندیل
وەك كێلە شین
وەك چل چەمە و وەك كۆساڵان
وەكوو شاهۆی مەكۆی شۆڕش
وەك داڵاهۆ باڵات بەرز و پشت نەچەماو
ئەی پێشمەرگە
هۆ دڕكەكەی چاوی دوژمن
بەری باخی داری كۆمار
مێژووی خەباتی ئەم خاكە
ئەی پێشمەرگە

جاری خوێندراوه: 2304
بۆچوونهکان (0)

نووسینی بۆچوون