هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بڵێی عومری ئاخوندەکان ئەوەندە مابێ شەهابی شەش دەباوەشگرن؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

moshaki_shahab

دوابەدوای ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێونەتەوەی وزەی ناوەکی لە سەر ئێران و پشتڕاستکردنەوەی ئەگەری دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم لە لایەن ڕێژیمی مەلاکان لە ئێران. دنیای دەرەوە و بە تایبەتی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئوروپا، ترسیان ڕینیشتوە، کە نەبادا بەم زوانە دیاری پێچراوەی ئەتۆمی لە لایەن ئاخوندەکانەوە بەرەو ماڵی ئەوان بێ. بۆ ئەم مەبەستە چەندین پلانی جۆراو جۆر تا ئێستا لە بەردەستدان، کە ئێران لەم کارە پاشگەز بکاتەوە، ئەگەریش پاشگەزی نەکەنەوە ئەوە چارەیەکی دیکە بێجگە لە ڕێگای سەربازی نابیندرێت.

شەڕ دەستی پێکردوە:

هەروەک دەزانین تا ئێستا کوشتنی چەندین کەس لە کارناسانی بواری ئەتۆمی ئێران و تەقینەوەی موشەکێکی لە ژێر لێکۆڵینەوەوتاقیکردنەوەدا و لە ناوچونی چەندین مپرەی گرینگی ڕێژیم کە لەم ئاراستەیەدا کاریان دەکر و ئاشکرا کردنی پلانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ لێدانی ناوەندە ئەمریکایەکان لە ئاڵمان ئەمانە ورووداوەکانی دیکە کە لەم بەینە دا رویان داوە، بەشێکن لە شەڕێک کە گەڕانەوەی بۆ نیەو دەرنگ یان زوو، دەبێ کۆتای بێ، بەڵام تۆ بڵێی ئەم شەڕە کەی بە ئاشکرا دەست پێبکا؟ کەی کۆتای بێ؟ و لەم بەینە دا چی بە سەر وڵاتی ئێران دابێ؟ ئەوانە هەمویان پرسیارن بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ، دۆڕاوی ئەم شەڕە هەر لە سەرەتاوە دیارە، کە ئێران دەبێ. چون بە بوونی چەندین موشەک و هێزێکی زۆری ئینسانی ناتوانێ بەرانبەری هێرشە سەردەمیەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بێتەوە.هەرچی وڵاتە زلهێزەکانی دژبەری ئێرانن، هاتونەتە سەر ئەو بڕوایە کە دەبێ ئێران لە ڕێگای سەربازیەوە مەجبور بە وەستانی بەرنامە ئەتۆمیەکەی بکرێت. بەشێک لەم وڵاتانە خەریکی خۆ ئامادەکردنن بۆ وەها زەربەیەک لە ناوەندە ئوتۆمیەکان، کە پشتی ئێران نەتوانێ بۆ چەندین ساڵی دیکەش بۆ کاری ئەتۆمی ڕاست بێتەوە یان ئێرانێکی خاوەن ئاخوند هەر نەمێنێ. لێرەدا ئەوەش ڕوون و ئاشکرایە ئەگەر ڕووداوێکی لەم جۆرە لە ئێران دا بێتە پێش، ئەم گراکانە سەرداپۆشراوە ناوخۆییەی ئێرانیش لە دەرفەت کەڵک وەردەگرێ و دەتەقێتەوە. ئەوکاتە هەر حەبا حەمامە و جبەیە کە لە ناو ئێرانیەکان دا نرخی نامێنێ.

ئیسرائیل یەکێکە لەوانە، کە ئەم دواییانە بە ڕوون و ئاشکرا ئێران بە مەترسیەکی گەورە دادەنێ و هەڕەشەی نیزامی دەکات، ئیسرائیل بەرنامەی هێرشی بەدەستەوە و ئەوە خودی ئاخوندەکانیش دەزانن و دەیانهەوێت بە هێندێک مانۆڕی سەربازی وا نیشان بدەن کە هێزێکی گیانفیدای زۆریان هەیە و بۆ خەتی ئیمام و ڕێبەری حازرن گیانیان بەخت بکەن. بەڵام ئەوەیان لە یاد نیە، ئەگەر بوو بە شەڕ کەس نیە بەرانبەر بە بەسیجەکانیان بچێتە سەنگەرەوە، یان لە شوێنێک بنکەیەکیان هەبێت و ئەوان هێرشی بکەنە سەر. کەوابێ سەرباز و بەسیجی و پاسداری زۆر بە کەڵکی چییان دێ؟.کارناسانی سەربازی ئەم هێرشەی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا و هاونەزەرەکانی بۆ سەر ئێران بە سە هەنگاو دادەنێن.

هەنگاوی یەکەم: شناسای کردنی وردی تەواوی ناوەندەکانی سەربازی و موشەکی.

شوێنەکانی کە شک و گومانیان لە سەرە،کە پەناگای ئەتۆمی و سەربازی بن، دیاری دەکرێن و بێپسانەوە لیستەکەیان تازە دەکرێنەوە لە جموجۆڵەکانیان ئاگادارن. لە وانە تا ئێستا ١٢ شوێن وەک سەرەکیترین شوێن دیاری کراون، کە دەبێ ئەو شوێنانە بن، کە جێگای لێکۆڵینەوەن، یان ژێرزوین بۆ پاشخانکردنی ئورانیۆم، و یا لەو شوێنانە ئورانیوم ڕەنێودێ و هەوڵ دەدرێ بکرێتە چەکی ئەتۆمی. بۆ ئەم مەبسەستە دەزگا هەواڵگریەکانی وەک موساد و سی ئای ئێن نەفەری زۆریان خزاندۆتە ناو ئێرانەوە، و لە دەرەوەی ئێرانیش ئەم وێنانەی کە ساتلایتەکان شەوڕۆژ دەیانگرن لە لایەن کارشناسانی بواری چەکی ئەتۆمی و سەربازیەوە لە ئیسرائیل و ئەمریکا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێ. بێجگە لەوەش ڕاپۆرتی کاری جاسوسەکانی ئەم دوو دەزگا هەواڵگریە کە پەیتا پەیتا لە ناو خۆی ئێرانەوە دەنێردرێن بە وردی پێداچونەوەیان دەکرێ و لە کەو دەدرێن.زانایانی بواری کۆمپیوتەر لە ئیسرایل ڕۆژانە زیاتر بەوەوە خەریکن کە لە ڕێگای گونجاوەوە بچنە ناو سەرڤەرەکانی ناوەندەکانی ئەتۆمی ئێران و یا دەستیان بە کۆمپیوتەری ئەو کەسانە ڕابگات کە لەم ناوەندانە دا کار دەکەن و بەم شێوەیە ئاڵوگۆڕ لە بەرنامەکان دا بە قازانجی خۆیان پێک بێنن، هەست و نیستی نەفەرەکان بزانن و لە جم و جۆڵیان ئاگادار بن.

ئەم کارانە بۆ ئەوە دەکرێن کە لە هەنگاوی یەکەم دا بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لە سەر ئێران و ئەتۆمەکەی وەدەست بێنن و لە هەنگاوێ دوهەم دا ئەم کەسانەی کە دەستیان لە دروستکردنی ئەتۆمی ئێران دا هەیە لە بەین بەرن، کە ئەو کات ڕێگا بۆ لێدانی زەربەی سەربازی ئاواڵەتر دەبێتەوەو زانایەکانی ئەم بوارەش یان تێدا چون یان چاوترسێن دەکرێن.

‌هەنگاوی دووهەم: دیاری کردنی چەک و تەقەمەنی کاریگەر.

زانایانی بواری نیزامی و چەک وچۆڵ بڕیار دەدەن کە کامیەک لە بۆمبەکان بۆ فڕۆکەشەڕکەرەکانی "ئێف١٥ و ئێف ١٦ی شڤادرٶن ٦٩ "لە ژێرنازناوی "هامەرس". کە وێدەچێ تێکەڵاوێک بێ لە بۆمبی (AGM-65 Mavrick) ئاجی ئێم ماڤەریک، ئەم جۆرە بۆمبانە هەڵگری ١٤٠ کیلۆگرام مەوادی تەخریبین و دژی ناوەندەکانی سەرزەوین وەک ناوەندەکانی بەرهەم هێنان، کە بە ئاشکرا ناویان دەبرێت و ناوەندە سەربازیەکانی کە لە سەرزوین. هەروابێتەوە بۆمبی ژێر زەوی بە ناوی (GBU-28) جی بی یو ، ئەم جۆرە بۆمبە تایبەتن بۆ ناوەندە ژێرزەمینیەکان و هەڵگری ٣٠٠ کیلۆگرام مەوادی تەخریبین و توانای برینی پۆڵاو سیمانیان بە ئاسانی هەیە و لە ناوەوەدا دەتەقنەوە. لە مانگی سپتامبری ئەم ساڵ دا ئەمریکا ٥٥ دانەی لەم بۆمبانە بۆ ئیسرایل ناردوە.

هەنگاوی سێهەم : هێرش بۆ سەر ناوەندە سەربازی و موشەکی و ئەتۆمیەکان.

ئەم هەنگاوە دەستپێکردنی عەمەلیاتی ئەسڵی دەبێ. لە کاتی لیدانی ناوەندەکانی ئەتۆمی سوریا لە لایەن ئیسرایلەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا، هێزی کۆماندۆی ئیسرائیلی بە هێلیکۆپتەر کەمێک پێشتر گەیاندرابوونە ناو خاکی سوریە، بەم شێوەیە ناوەندەکانی لێدانیان بۆ "لێزەرەکان" نیشانە کردبوو، بۆ ئەوەی بۆمبەکان هەدەفی ئەسڵیان بپێکن. بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ئێران و ئیسرائیل سنوری هاوبەشیان نیە وێدەچی ئەم کارە ئەندامانی مۆساد لە ناو خۆی ئێران بیکەن، بەم شێوەیە کارئاسانیەکی باش دەکەن بۆ خەلەبانەکانی فڕۆکە بۆمب هەڵگرکان و دەتوانن شوێنی مەبەست بخەنە ژێر پەلامار و بگەڕێنەوە بۆ پێگەکەیان لە "هاتزریم" لە ئیسرائیل.

لە بەراوردێکی دەقیق و وردی زانایانی بواری سەربازی دا ئەم چەند شتانە بە گرینگ زانراوەن و لە بەینی ئیسرائیل و ئێران دا بەراورد کراوەن.

‌هێزی شەڕکەری ئێران بە ٥٢٣٠٠٠ سەربازی ئامادە ئەژمار کراوەو لە کاتی پێویست دا دەتوانێ ١٠٠٠٠٠٠ کەس بێ. ئەم هێزەی ئێران وەک هێزێکی کارا پێناسە ناکرێت.

ئێران بێجگە لەوە خاوەنی :

٦٥٠ موشەکی شەهابە

٣٣٠ فرٶکەی شەڕە

١٦٠٠ تانک

‌هێزی ئیسرائیل بە ١٧٦٥٠٠ سەربازی ژن و پیاو ئامادە ئەژمار کراوەو لە کاتی پێویست دا دەتوانی ٥٦٥٠٠٠ کەس بێ. بە بەدەستوبردترین هێزی شەڕکەر لە سەرتاسەری دنیا دادەنرێ. بە پرنسیپ و بیرو باوەڕ، تەیار بە باشترین چەکی سەردەم مۆدێڕن و کەلوپەلی سەربازی.

ئیسرائیل بێجگە لەوە خاوەنی:

٤٦٠ فڕۆکەی شەڕە

٣٥٠٠ تانک

لە کۆتای دا دەکرێ ئەوە بڵێین کە ئەو شتەی ئاخوندەکان پێیدەنازن تەنیا مـوشەکەکانیانن کە لە ژێر ناوی شەهابی٣ تا شەهابی ٦ بە نێو بانگن:

شەهابی٣ کە ڕادەیان ٥٠ دانەیە مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمیتری دەتوانن ببڕن، دیارە بۆ شەڕ لە گەڵ ئیسرائیل دەبێ بیانبەن بۆ لوبنان ئەگینا لە ئێرانەوە ناتوانن بگەنە شوێنە هەستیارەکانی ئیسرائیل.

شەهابی٤ کەمەودای ٢٥٠٠ کیلۆمیتری دەبڕێ ئەمەیان لە ئیسرائیل تێپەڕی دەکات و تا ناوەندی میسریش دەتوانێ بڕوات. بەڵام هێشتا هەر لە ژێر تاقیکردنەوە دایە.

شەهابی ٥ کە هەر لە ژێر لێکۆڵینەوەو دروستکردن دایە دتوانێ لە کاتی تەواو بونی دا مەودای ٣٥٠٠ کیلۆمیتری ببڕێ بەم شێوەیە تا پێتەختی ئیتالیا دەتوانێ بێ.

شەهابی ٦ کە زانایان لەسەر ئەو بڕوایەن ئێستا ئێران زیاتر کار لە سەر ئەمەیان دەکات دەتوانێ مەودای ٥٥٠٠ کیلۆمیتری ببڕێ و تا بێرلین و پاریس بێ.

لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێ. تۆ بڵێی ئاخوندەکان ئەوەندەیان عومر مابێ بە ئاواتی خۆیان بگەن و شەهابی٦ لە باوەشگرن؟

جواب دێڵمەوە بۆ ئێوە خوێنەرانی ئازیز.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1370
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy