پاش نێوه‌ڕۆی سێشه‌ممه 8ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 29ی نوامبری 2011ی زایینی سه‌فاره‌تخانه‌ی بریتانیا ناوه‌ندی دیپلوماتیكی ئه‌و وڵاته له تاران هه‌ڵكه‌وتوو له شه‌قامی فیردهوسیو ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی بریتانیا له باغی قولههك كه‌وتنه به‌ر هێرشی ده‌یان كه‌س له به‌كرێگیراوانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و به به‌كار هێنانی كوكتول مولوتوفو به‌رد، پاش شكاندنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌و سهفارهتخانهیه ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیدا گرت‌و جیا له زه‌ره‌رو زیان گه‌یاندن به‌م ناوه‌نده كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و سه‌نه‌دی تایبه‌ت به‌و سهفارهتخانهیان ئاگر تێبه‌ردا یان زه‌وتیان كرد. ئه‌وه له حاڵێكدا روویدا كه به پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و كۆنوانسیونی وین پاراستنی ئه‌مجۆره شوینانه له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیه، به‌ڵام هێزی ئینتیزامی ئه‌و رێژیمه كه له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئێران‌دا تاقیكاری زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌م كرده‌وه ناجایزهدا به بێتهفاوتێكی ته‌واوه هه‌ڵسوكه‌وتی كرد. ئه‌م كرده‌وه‌ی دژ به سه‌فاره‌تخانه‌ی بریتانیا له تاران كه له‌گه‌ڵ عورفی دیپلوماتیكو مه‌سوونییه‌تی دیپلوماتهكان ناته‌بایه به هیچ جۆر ناتوانێ پاساو هه‌ڵگر بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به له‌به‌رچاو گرتنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و دابی دیپلوماتیكو ناڕه‌وابوونی ئه‌م كرده‌وه‌یه، هێرش بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تخانه‌ی بریتانیا له تاران مه‌حكووم دهكاو له ریزی ئه‌و كرده‌وه نادرۆستو نابه‌رپرسانه‌یه‌ی داده‌نێ، كه ئه‌نجامدانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆه‌ته كرده‌وی ئاسایی‌و ئاكامه‌كانیان به زیانی خه‌ڵكی ئێران ته‌واو ده‌بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
9/9/1390ی هه‌تاوی
30/11/2011ی زایینی

