هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ پێویست له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی‌ وته‌بێژی‌ PDKI

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

kak_hasan_sharafi_-_bani_sadr

له‌م رۆژانه‌ی‌ دواییدا‌و له‌ ماڵپه‌ڕێكی‌ ئینتێرنێتیدا وتووێژیك بڵاو بۆوه‌ كه‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 12ی‌ ره‌شه‌مه‌ی‌ ساڵی‌ 1389ی‌ هه‌تاوی‌، ناوه‌ندی‌ به‌ڵگه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ ئێران له‌گه‌ڵ ئاغای‌ به‌نی‌‌سه‌در سه‌رۆك كۆماری‌ پیشووتری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئه‌نجامی‌ داوه‌.

ئه‌و وتووێژه‌ ته‌رخان كرا بوو بۆ باس له‌سه‌ر ئیعدامی‌ رۆڵه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ ئێران له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ ساڵه‌كانی‌ 57‌و 1358ی‌ هه‌تاوی‌دا كه‌ ئاغای‌ به‌نی‌‌سه‌دریش وه‌ك سه‌رۆك كۆماری‌ ئه‌و كاتی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران‌و فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ هێزه‌كانی‌ رێژیم له‌و وتووێژه‌دا ئایه‌توڵڵا خه‌لخالی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ ناو دادگا تازه‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ ئینقلابی‌ ئیسلامی‌ وه‌ك به‌رپرسی‌ ئه‌و جینایه‌تانه‌‌و پێشیل كرانی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی‌ كوردستانی‌ ئێران ده‌ناسێنێ‌.

ئاغای‌ به‌نی‌ سه‌در هه‌ر له‌و وتووێژه‌دا ره‌دی‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كات راوێژكاری‌ خومه‌ینی‌ بووبێ‌‌و به‌ جۆرێك له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ بێسنووری‌ خومه‌ینی‌ ده‌دوێ‌ كه‌ چه‌ند بڕیارێك له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هایه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانی جیهادی دژی كورد له‌ 28ی گه‌لاوێژی 1358دا یه‌كێك له‌وانه‌یه‌و به‌ڕێزیان لێی‌ ئاگادار نه‌بووه‌ یا وه‌ك سه‌رۆك كۆمار‌و فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ راوێژی‌ له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌، ئه‌مانه‌ له‌و مه‌سه‌لانه‌ن كه‌ پێوه‌ندییان به‌ مه‌وقعییه‌تی‌ ئه‌و كاتی‌ ئاغای‌ به‌نی‌ سه‌در‌و پێوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ خومه‌ینییه‌وه‌ هه‌یه‌‌و بۆیه‌ هه‌ڵناگرێ‌ كه‌ له‌و باره‌وه‌ شتێك بێنینه‌ گۆڕێ‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌و وتووێژه‌دا جێگای‌ باس‌و روونكردنه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ دوو شوێنی‌ ئه‌م وتووێژه‌دا ئاغای‌ به‌نی‌ سه‌در ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كا " كه‌ شوورای‌ ئینقلاب خودموختاری‌ بۆ كوردستان په‌سند كردبوو‌و منیش دوو جار ئه‌وه‌م راگه‌یاند بوو جارێك له‌ تاران‌و جارێك له‌ ئه‌هواز، بۆیه‌ ئیدی‌ درێژه‌ی‌ شه‌ڕ مانای‌ نه‌مابوو"، به‌ڵام ئه‌وان (مه‌به‌ستی‌ كورده‌كانه‌) درێژه‌یان به‌ شه‌ڕدا‌و ده‌ركه‌وت كه‌ خودموختاری‌ بیانوویه‌ك بوو؟!

له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێویسته‌ بگوتری‌ كه‌ ئاغای‌ به‌نی‌ سه‌در له‌و كاتدا به‌رانبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد‌و خودموختاری‌ به‌ به‌رئاورد له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی‌ دیكه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆچوونی‌ خۆی‌و نیازپاكی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو ‌و دواتریش له‌ چوارچێوه‌ی‌ شوورای‌ میللی‌ مقاومه‌تدا گه‌ڵاڵه‌ی‌ خود موختاری‌ بۆ كوردستان مۆر كرد.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئیدیعا ده‌كا شورای ئینقلاب خودموختاریی بۆ كوردستان په‌سه‌ند كردبوو له‌ راستی‌و له‌ واقعیه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌ دووره‌ چوونكه‌ شورای ئینقلاب هه‌رگیز به‌ ره‌سمی خودموختاریی بۆ كوردستان په‌سه‌ند نه‌كرد، به‌ڵكوو یه‌ك دوو جار به‌ شێوه‌ی ده‌نگۆو له‌ زاری یه‌ك دوو به‌رپرسێكی ئه‌وكاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوو بۆوه‌ كه‌ خودموختاریی ئیسلامی به‌ كوردستان بدرێ‌.

ته‌نانه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شدا دوكتور قاسملوو وه‌ك سكرتێری ئه‌وكاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ میتینگی گشتی له‌ گۆڕه‌پانی قازی‌محه‌ممه‌دی شاری مه‌هاباد‌و له‌سه‌ر باڵكۆنی فه‌رمانداریی ئه‌و شاره‌ رایگه‌یاند كه‌ ده‌نگۆیه‌كی وا هه‌یه‌ كه‌ خودموختاریی ئیسلامی بۆ كوردستان دابین بكرێ‌. ئێمه‌ به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ سه‌دی هه‌شتای خه‌ڵكی كوردستان موسڵمانن پێشوازی له‌ وه‌دیهاتنی ئه‌وها مافێك ده‌كه‌ین‌و ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ گرینگه‌ نیوه‌ڕۆكی خودموختاری‌‌یه‌كه‌یه‌. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌و كاتیش شتێكی له‌و باره‌وه‌ نووسیبێ‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ده‌نگۆیه‌ك بووه‌ كه‌ له‌و بواره‌دا هه‌بووه‌ به‌ڵام هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمی له‌مه‌ڕ په‌سه‌ندكردنی خودموختاری له‌ لایه‌ن شورای ئینقلابه‌وه‌ نه‌ به‌ بیروڕای گشتی‌و نه‌ به‌ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی كورد له‌ كوردستانی ئێران رانه‌گه‌یه‌ندرا‌و به‌ڵگه‌یه‌كی شورای ئینقلابی ئه‌و كاتیش له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌ كه‌ وه‌ها په‌سه‌ندكراوێك بسه‌لمێنێ‌.

 

حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی‌

وته‌بێژی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

4ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1390ی‌ هه‌تاوی‌

25ی‌ نوامبری‌ 2011ی‌ زایینی‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1451
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy