هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌یاننامه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ PDKI به‌ بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ خانمی‌ دانیل میتران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

daniyel_mitran_-_PDKI

به‌داخ‌و كه‌سه‌ره‌وه‌ ئاگادار كراین كه‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 1ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1390ی‌ هه‌تاوی‌، به‌رانبه‌ر به‌ 22ی‌ نوامبری‌ ساڵی‌ 2011ی‌ زایینی‌، خانمی‌ دانیل میتران، خانمی‌ یه‌كه‌می‌ پێشووی‌ فه‌رانسه‌، سه‌رۆكی‌ بونیادی‌ فرانس لیبرته‌‌و خێزانی‌ فرانسوا میتران سه‌رۆك كۆماری‌ پێشووتری‌ وڵاتی‌ فه‌رانسه‌ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.

خانمی‌ دانیل میتران یه‌كێك له‌و ژنه‌ تێكۆشه‌رانه‌ بوو كه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دووهه‌می‌ جیهانیدا، له‌ ریزی‌ خۆراگری‌ دژی‌ داگیركاریدا به‌شداری‌ كرد‌و پاشانیش به‌ توندوتۆڵی‌ كه‌وته‌ كاری‌ خێرخوازی‌‌و یارمه‌تی‌ گه‌یاندن به‌ لێقه‌وماوان. هه‌ستی‌ دڵسۆزی‌‌و پشتیوانی‌ كردنی‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی‌ كوردستان خانمی‌ دانیل میترانی‌ له‌ نێو دڵی‌ یه‌كه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورددا جێگیر كرد‌و ته‌نانه‌ت له‌و باره‌وه‌ وه‌ك دایكی‌ كورد ناوی‌ ده‌برا. نێزیكی‌‌و پێوه‌ندی‌ نه‌پچراوی‌ ئه‌و خانمه‌ به‌ڕێزه‌، له‌گه‌ڵ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌رچاو‌و وه‌ك ئه‌ندامێكی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ حیزب سه‌یری‌ ده‌كرا.

خانمی‌ دانیل میتران به‌ كرده‌وه‌‌و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ چالاك دیفاعی‌ له‌ مافی‌ مرۆڤ، به‌رابه‌ری‌‌و یه‌كسانی‌، راگه‌یشتن به‌ منداڵان‌و چاره‌سه‌ری‌ كۆمه‌ڵێك كیشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و سیاسیی‌ دیكه‌ ده‌كرد.

له‌ ده‌ست چونی‌ وه‌ها كه‌سایه‌تیێكی‌ ئینساندۆست‌و دۆستێكی‌ لێبراوی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد بۆ هه‌موو ئینساندۆستان‌و ئازادیخوازان‌و عه‌داڵه‌ت په‌روه‌ران خه‌سارێكی‌ گه‌وره‌ دێته‌ ئه‌ژمار.

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بۆ له‌ده‌ست‌دانی‌ دۆستێكی‌ له‌ مێژینه‌ی‌ خۆی‌‌و پشتیوانی‌ لیقه‌وماوان‌و ئازادیخوازان به‌داخه‌و خه‌م‌و په‌ژاره‌ی‌ خۆی‌ له‌و پێوه‌ندییه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ‌‌و سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ كه‌س‌و كار ‌ودۆستانی‌ ده‌كا‌و هاوخه‌می‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ فرانس لیبرته‌ ده‌رده‌بڕێ‌.

روحی‌ شاد‌و رێگای‌ خزمه‌ت‌و خێرخوازییه‌كانی‌ به‌رده‌وام بێت

 

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌

1ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1390ی‌ هه‌تاوی‌

22ی‌ نوامبری‌ 2011ی‌ زایینی‌

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1317
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy