مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا شاعیری نەتەوەی کورد پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
په‌یامی هاوخه‌می
به‌داخه‌وه مه‌رگی نابه‌جێ له‌م پاییزه‌دا مه‌زنێكی دیكه‌ی بۆ هه‌میشه له گه‌له‌كه‌مان ئه‌ستاند. شاعیری خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نه‌ته‌وه‌یی، جه‌لال مه‌له‌كشا ڕۆژی شه‌ممه ماڵاوایی یه‌كجاریی لێ كردین و هه‌ر چه‌ند به جه‌سته له نێو خه‌ڵكدا نه‌ما به‌ڵام شێعره‌كانی قهڵایهكن بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری و به‌رده‌وام و هه‌میشه زیندوون له‌نێو دڵی گه‌لدا.
جه‌لال مه‌له‌كشا، شێعری كردبوو به سه‌نگه‌ری نیشتمان و وشه‌ی كردبوو به چه‌ک بۆ دژایه‌تیی دوژمنان و به حه‌ق نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشیان دەویست و بۆ مه‌رگی داخدارن.
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شاعیری نیشتماپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی، جه‌لال مهلهكشاوه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی و كه‌سوكاری و هه‌موو كۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بیی كوردستان و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد ده‌كه‌ین.
ڕۆحی شاد و یادی به‌رز و هه‌میشه‌یی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مسته‌فا هیجری
11ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1399
_______________________________________
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ یان ناردنی بابه‌ت كليك بكه:

