بەداخەوە رۆژی 10ی خەزەڵوەر، جەلال مەلەكشا، شاعیری بەھەڵوێست و ئازادیخوازی كورد لە تەمەنی 69 ساڵی بەهۆی وەستانی دڵ لەشاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
كاك جەلال مەلەكشا كە هەر لەسەردەمی پاشایەتی بەهۆی بیری ئازادیخوازی ماوەیەك لە زیندان كرابوو، لەسەردەمی راپەڕینو پاش هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامیش بە شیعری شۆڕشگێڕانەو حەماسی بۆ خۆڕاگری خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە رژیمی كۆماری ئیسلامی ناو و ناوبانگی دەركردو شیعرەكانی بۆ خەباتو بۆ پێشمەرگە وێردی زمانی خەڵك بوو. جەلالی مەلەكشا بەهۆی شارەزایی لە ئەدەبیاتی كوردو فارسی ئەندامی كانونی نوسەرانی ئێران بوو. ئەو كە تەواوی تەمەنی لە ژێر گوشارەكانی رژیمو لە دۆخێكی سەختدا تێپەڕكرد، بەڵام قەت ورەی بەرنەداو بەهۆی ئازادیخوازیو نوسینەكانیەوە خۆشەویستی هەموو خەڵكی كوردستان بوو.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری كاك جەلال مەلەكشاو كۆڕی ئەدیبانو شاعیرانی كوردو خەڵكی شاری سنەی قارەمانو سەرجەم كوردستان دەكات.
ناو و یادی جەلال مەلەكشا بۆ هەتاهەتایە لە بیرو زەینی كۆمەڵانی خەڵكو بزوتنەوەی رەوای كوردستاندا بە زیندوییو درەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
11ی خەزەڵوەری 1399
_______________________________________
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ یان ناردنی بابهت كليك بكه:

