هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

harasha_-_heloykurdistan_2ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژه‌ له‌ رێگای‌ تێلێگرامه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌نامه‌م بۆ دێت. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌‌و بێ‌گومان ئاخرجاریش نابێ‌‌و ته‌نانه‌ت له‌ وڵاتی‌ نوروێژ هه‌ندێك كێشه‌ی‌ ئه‌منییه‌تیم بۆ هاتۆته‌ پێش كه‌ هه‌م پۆلیسی‌ وڵاتی‌ نوروێژ به‌ به‌ڵگه‌كانه‌وه‌‌و هه‌م حیزبی‌ دێموكرات لێی‌ ئاگاداره‌.

به‌ڵام ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌نامانه‌ی‌ ئێستا پێوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌ كاناڵێكه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ من ئه‌دمینی‌ ئه‌و كاناڵه‌ بم.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڕه‌شانه‌‌و كاناڵه‌ به‌ پێویستی‌ ده‌زانم چه‌ند روونكردنه‌وه‌ بده‌م:

1ـ یه‌كه‌مین كه‌س كه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ حیزبی‌ دێموكراتدا ماڵپه‌ڕی‌ دانا من بووم‌و ماڵپه‌ڕێكم دانا به‌ ناوی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" كه‌ مێژووه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 12 ساڵ‌ پێش‌و پێش له‌و ماڵپه‌ڕه‌ش چه‌ندین ساڵ‌ وێبلاگم هه‌بوو‌و هه‌ر قسه‌‌و بیروبۆچوونێكم هه‌بێ‌ بێ‌ترس به‌ ناو‌و وێنه‌ی‌ خۆم بڵاوم كردۆته‌وه‌‌و له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بیروبۆچوونم شه‌رمم له‌ كه‌س نه‌كردووه‌و نایكه‌م. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ رێژیم چه‌ند ساڵ‌ پێش یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌می‌ به‌ بارمته‌ گرتبوو كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌م پێ‌ دابخا، به‌ڵام نه‌یتوانی‌ به‌ ئاكام بگا.

2ـ له‌ تێلێگرامدا كاناڵێكم هه‌یه‌ به‌ناوی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌و جگه‌ له‌و كاناڵه‌ هیچ كاناڵێكی‌ دیكه‌ دوور‌و نێزیك پێوه‌ندی‌ به‌ منه‌وه‌ نیه‌.

3ـ ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن‌و خۆیان ده‌رناخه‌ن لای‌ من ترسنۆكترین كه‌سانن‌و لای‌ من له‌ خانه‌ی‌ جاش‌و پاسدارن‌و ئه‌گه‌ر جاش‌و پاسدار نین باشتره‌ وه‌ك من هه‌موو وزه‌یان ته‌رخان كه‌ن بۆ دژایه‌تی‌ رێژیمی‌ تیرۆریست‌و تیرۆریست په‌روه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی نه‌ك خۆخۆری‌، چونكی‌ من یه‌ك چركه‌ش بۆ خۆخۆری‌ ته‌رخان ناكه‌م‌‌و هه‌م حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و هه‌م رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامیش باش ده‌زانێ‌ كه‌ ئه‌ركی‌ من چیه‌‌و چۆن دژایه‌تی‌ ئه‌و رێژیمه‌ ده‌كه‌م.

4ـ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌ ناوی‌ كاناڵی‌ جۆراوجۆره‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌ رێگای‌ ته‌له‌فۆن‌و بنه‌ماڵه‌كه‌شمه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ من ده‌كه‌ن پێیان ده‌ڵه‌م كه‌ زه‌مانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌سه‌ر چووه‌‌و نه‌ك ئێوه‌، هه‌موو سپای‌ پاسداران كۆبكه‌وه‌ بای‌ خه‌یاڵم نیه‌‌و من حازرم گیانم له‌ رێی‌ ئه‌م رێبازه‌ پیرۆزه‌ فیدا كه‌م، چیتان له‌ده‌ست دێ‌ بیكه‌ن چونكی‌ من ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ستم دێ‌ به‌ دژی‌ رێژیم ده‌یكه‌م.

harasha_-_heloykurdistan_35ـ له‌ كاناڵێكی‌ جێی‌ گومان باسی‌ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ گوایه‌ من له‌ كاناڵێك به‌ دژی‌ پ ك ك و حدك بابه‌تم بڵاو كردۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌:

ـ من خۆم كاناڵ‌‌و ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌‌و فه‌یسبووك‌و تویتێرو... هه‌یه‌‌و هیچ پێویست ناكا بێم له‌ كاناڵێكی‌ دیكه‌ ئه‌ویش به‌ ناوی‌ نهێنی‌ بابه‌ت بڵاو كه‌مه‌وه‌. لای‌ من ته‌نیا ترسنۆكه‌كان به‌ ناوی‌ نهێنی‌ بابه‌ت بڵاو ده‌كه‌ته‌وه‌. من هه‌موو بیروبۆچوونه‌كانم به‌ ناوی‌ خۆم‌و وێنه‌ی‌ خۆمه‌وه‌ بڵاو كردۆته‌وه‌‌و ده‌یكه‌مه‌وه‌‌.

ـ سه‌باره‌ت به‌ PKK: له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌كوو خۆم تا سه‌ر ئێسك ره‌خنه‌یه‌كی‌ زۆرم له‌سه‌ر PKK هه‌یه‌، به‌ڵام قه‌ت سووكایه‌تیم پێ‌ نه‌كردوون‌و نایكه‌م. رێكخراوێكی‌ شۆڕشگێڕ، به‌ڵام پڕ له‌ سیاسه‌تی‌ هه‌ڵه‌ن. هه‌ر بیرو بۆچوونێكم له‌سه‌ر PKK هه‌بێ‌ به‌ ناو‌و وێنه‌ی‌ خۆمه‌وه‌ بڵاوم كردۆته‌وه‌‌و ده‌یكه‌م.

ـ سه‌باره‌ت به‌ حدك: به‌شێك له‌ دێموكراتن‌و ئه‌مڕۆ بێ‌ یان سبه‌ی‌ ده‌بێ‌ هه‌موومان له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا خه‌بات بكه‌ین. هه‌ر وه‌ك چۆن ره‌خنه‌م له‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و هه‌موو حیزبه‌كان هه‌یه‌ ره‌خنه‌شم له‌ حدك هه‌یه‌. رێكخراوێكی‌ شۆڕشگێڕ‌و پڕ له‌ كه‌سانی‌ دڵسۆز‌و تێكۆشه‌رن. زۆربه‌ی‌ هه‌ره‌زۆریان من ده‌ناسن‌و ده‌زانن كه‌سێكی‌ ره‌خنه‌گرم، به‌ڵام هه‌موومان هاوڕێی‌ یه‌ك رێبازین. به‌هۆی‌ توندبووم له‌ حیزبایه‌تی‌‌و شۆڕش ره‌نگه‌ له‌ هه‌ردوولا كه‌سانێك هه‌بن كه‌ ره‌خنه‌یان لێم بێ‌ كه‌ لای‌ من زۆر ئاساییه‌. هه‌ركه‌سیش دژی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ دێموكراته‌كان یان كۆمه‌ڵه‌كان‌و به‌ گشتی‌ دژی‌ یه‌كگرتوویی‌‌و یه‌كڕیزیی‌ حیزبه‌كان بێ‌، لای‌ من له‌ خانه‌ی‌ رێژیمدایه‌و شه‌خسه‌ن لایه‌نگری‌ یه‌كگرتوویی‌‌و یه‌كڕیزیم.

له‌ ئاخردا پێویسته‌ ئه‌وه‌ روون بكه‌مه‌وه‌ كه‌ هه‌روه‌ك له‌ وه‌ڵامی‌ هه‌ڕه‌شه‌كاندا نووسیومه‌ كه‌ زه‌مانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ به‌سه‌ر چووه‌، هه‌موو ئه‌و نووسراوو‌ به‌ڵگانه‌ش ده‌درێته‌ ئیداره‌ی‌ پۆلیس‌و له‌ ئورووپا به‌دواداچوونی‌ بۆ ده‌كرێ.

 

له‌گه‌ڵ‌ رێزدا

هه‌ڵۆ جانانی‌

26.04.2720

16.07.2020

   _______________________________________

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ یان ناردنی‌ بابه‌ت كليك بكه:

 Facebook Telegram

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 714
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy