هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سەرکەوتنێکیتر لە دنیای بەختەوەرەکان بۆ شۆڕشی ئاشتیخوازانەی فێمینیستی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

femenissm

"...بەڵام پێم خۆشە من ژنێکی بە تەواو مانا ژن بم! ئەوە یانی چی؟ یانی بۆ ئەوەی ژنێکی بە تەواو مان ژن بم ، دەبێ منداڵە بەربم؟ جلوبەرگ بشۆم و ئوتوبکەم؟ لە کونجی ئاشپەزخانەدا چێشت دروستکەم و قاپ و قاچاغ بشۆم؟"

لە وتەکانی خاتوو ‌هێدڤیک دۆم نوسەر و یەکەم تێئۆریسیەنی شۆڕشی فینیزمی لە ئاڵمان ساڵی ١٩٠٠"

ئەم وتانەی خاتو دۆم ئەوەمان پێدەڵیت کە، ئێش و ئازارەکان لە دەست بەندەی و بێدەسەڵاتی دا، هەر بەو ئەندازە کە بۆ پیاوان بە ئازار و ژانە بە هەمان پیوانەش بۆ ژنان ژان و ئازاری هەیە و هەستی ئینسانی و باوەڕ بە خۆ بوون لە ناو ژنان دا دەکوژێت.

سیمای شۆڕشی فێمینیستی، سیمایەکە پڕە لە خۆشەویستی، بەختەوەری، دڵفراوانی و عەز و ئارەزوو و بیری پێشکەوتن و هاوخەمی و پشتیوانی ،

خۆشەویستی و بەختەوەری بۆ مرۆڤەکان، بۆ وڵات بۆ سروشت و ئاشتی و ئازادی، بۆ بە یەکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردن بۆ دیالۆگ و لێکحاڵی بوون و بۆ....

دڵفراوانی و حەز و ئارەزوو بۆ مافی وەک یەک و بەرانبەر لە گۆمەڵگادا، بۆ دانی شەخسیەت بە ژن لە چوار دیواری ماڵ و لە گۆمەڵگا دا، بۆ خۆ پیگەیاندن و خەڵکانیتر تێگەیاندەن لە مافەکانی ئینسانی، بۆ پێشکەشکردنی نەوەیەکی ئاگاو پێشکەوتوو بۆ داهاتوی وڵات ، بە دوور لە هەستی پیاوسالاری لێواو لێو لە خۆشەویستی بۆ مرۆڤەکان بەگشتی.

بیری پێشکەوتن و هاوخەمی و پشتیوانی، بۆ گەیشتن بە ئازادیەکانی مرۆڤ و گەلانی ژێر دەست، بۆ گەشەی فکرێکی نوێ و تازە لە جیهانی مرۆڤەکان دا کە لەو دا ماڤی ئینسانەکان وەک یەک سەیر بکرێت، هاوخەمی و پشتیوانی هەموو کات و ساتی تێکۆشەرانی راستەقینەی کۆمەڵگا، پێگەیاندنی فیداکاران و پشتیوانی کردنیان لە هەمو هەلو مەجێک دا و زۆر شتیتر لەم بابەت کە سەر جەمیان بۆ بەختیاری کۆمەڵگایەک و بۆ ئازدی ئینسانەکانن.

کەوابێ شۆڕشی فیمینیستی، شۆڕشێکە لە تەواو مانادا ئینسانی و بۆ ئینسانەکان، شۆڕشێکە کە ئەگەر بە ملیارد نەگیشت بێ بە ملیۆنها قوربانی بێهەست و خوستی بێ ناو نیشانی بۆ ئامانجەکانی داوە، لە کاتێک دا هێج وەخت توندوتیژی نەنواندوە. شۆڕشی فیمینیستی سەر بە کەسێک و تاقمێک و نەتەوەیەک و وڵاتێک نیە، شۆڕشێکی دنیا داگرە و لە زۆر شوێن هەنگاوی زۆری بەرەو پێش ناوەو و بە داخەوە لە زۆر شوێنی دنیاش هێشتا هەنگاوەکانی سەرتای بۆ نەهاوێژراوە، هەر کاتێک کەوتبێتە دارە دارە و دەستی دابێتە رەوڕەوە لەدەستیان دەرهێناوە و هەوڵیان داوە ڕوو بەدوا بیگێڕنەوە یان ڕیشە کەنی بکەن. بە دڵنیایەوە ئەم شۆڕشە بە لوتکەی سەرکەوتنا هەڵزناوەو شێرە ژنان و شێرە کچانی رووناکبیرو لە خۆ بردوو بە خۆشیەوە لە هەر چوار گۆشەی دنیادا پێگەیشتون و تێگەیشتون و نە بەرەو دواوەچوونی هەیە و نە ڕیشەکێشیش دەکرێت.

لە شۆڕشی فێمینیستی دا هەنگاوەکان لە زۆر شوێن زۆر خێرا دەچنە پێش و سەرکەوتنی یەک بەدوای یەکیان تۆمار دەکەن، کە دەش بینی لەم وڵاتانە دا کە ماف و ئازادیەکانی ژن دەستەبەرە بە حەق ناوی گۆمەڵگای بەختەوەریان بەسەر دا دەسەپێ.

لێرەدا باسی هەنگاوێکی تازە دەکەم لە شۆڕشی فێمینیستی دا کە ئەم دوایانە لە وڵاتی ئوتریش بە ئامانج گەیشت.

ژنانی خاوەن دەنگ و تێکۆشەری هەموو پارتە سیاسیەکان و بێلایەنەکان، بەدەست لە ناو دەستی یەکنان و یەکگرتنێکی بێوێنە داوای گۆڕینی بەندێک لە سرودی نەتەوایەتی وڵاتی ئوتریشیان کرد کە لەودا ئوتریش بە وڵاتی کوڕانی گەورە ناو دەبات دەقی مانا کوردیەکەی ئەم بەندە لەوانەیە ئەوە بێ " ئوتریش وڵاتی کوڕانی گەورە(ناودار)"

لەم پێناوەدا پارڵمانی ئوتریش بە دڵ ئاواڵەیەوە بە پیر ئەم پێشنیارەوە چوو قەرارە هەر لەم ساڵ دا واتا ٢٠١١ ئەم بەندە بگۆڕێت بە "ئوتریش وڵاتی کوڕان و کچانی گەورە(ناودار)"

ئەم هەنگاوە لەوانەیە وەک دیاردەیەکی بچوکی ناو وڵاتی ئوتریش سەیری بکرێت، یان لە لایەن هێندێک کەس بەکەم وەربگێردرێت، و بکەوێتە بەر گاڵتەو جەفەنگ، کە ئەوە چ حیکمەتێکە کە ناوی کچ خراوەتە ناو بەندێکی سرودی نیشتیامنیەوە. بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئەوە دەگەیەنێت، کە لە وڵاتانی خۆشبەخت و بەختەوەر دا شۆڕشی فێمینیستی سەرەڕای جیای بیرو باوەڕەکان لە خزمەت بە مرۆڤایەتی و پێشکەوتن دا هەمیشە یەک دەست و یەک دەنگە.

من لێرەدا سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە بە تێکڕای ژنانی جیهان و ئوتریش وڵاتە بەڵا لێدراوەکەم کوردستان بە تایبەتی دەڵێم، دەنگم هەڵ دەبڕم و هاوار دەکەم، بێلن، با شۆڕشی خۆشبەختی و بەختەوەری فێمینیزم لە کوردستانیش زیاتر پەل و پۆ بهاوێت. بە دڵنیایەوە ئەو کات هەموو مرۆڤەکان بەختەوەر دەبن و کۆمەڵگاش هەنگاوەکانی بەرەوپێشکەوتن خێراتر دەبن.

تێبینی: سرودی نەتەوایەتی وڵاتی ئوتریش شاعیرەکەی پاولا پرەرادۆڤیچ ە، و لە ٢٢/١٠/١٩٤٦ لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتەوە وەک سرودی نیشتیمانی دیاری کراوە، لە ١/١/٢٠١٢ وە وشەی کچان دەچیەتە ناو تێکستەکەیەوە و بەم شێوەیە ژنانی ئەم وڵاتەش زیاتر هەست بە خاوەنداری ئەم سرودە دەکەن.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1780
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy