هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رۆڵی ناوه‌ندی سپای پاسدارانی ئێران له‌ مه‌ڕ راگوێستنه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 sepahe_pasdaran_-_mawade_mokhaderرۆژنامه‌ی ئینگلیزی تایمز له‌ بابه‌تێکی خۆیدا به‌ پێداگرتن له‌ سه‌ر قسه‌کانی به‌رپرسانی پێشووی ئیتلاعات و دیپلۆماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ رۆلی ناوه‌ندی سپای پاسداران له‌ راگویستنه‌وه‌ و قاچاخی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ ئێران و هه‌نده‌ران ده‌دوێت.

به‌ پێ نووسراوه‌ی تامیز، قاچاخی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان سالانه به‌‌ میلیارد دولار ده‌چێته‌ گیرفانی سپای پاسداران و تائیستاشی له‌ گه‌ل بێت راگویستنه‌وه‌ی له‌ ژێر کونترۆلی ئه‌م هێزه‌دایه‌ و له‌ گه‌ل بانده‌ مافیایکانی جیهاندا له‌ پێوه‌ندیدایه‌. کار به‌ده‌ستانی پێشوی کۆماری ئیسلامی ئیران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ زه‌ربه‌ لیدان و کاریگه‌ری نگاتیڤیان له‌م رێگاوه‌ دابێت له‌ و‌ڵاتانی رۆژئاوا ‌.

هه‌روه‌ها تامیز ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌کات که‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ ده‌ستیان گه‌یشتوه‌ له‌ مه‌ر کونترۆلی سپای پاسداران بۆ قاچاخی ئه‌م ماده‌ییه‌ هاوکاته‌ له‌ گه‌ل هه‌لوێستی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ سپای قودس که‌ تاوانباره‌ له‌ هه‌نبه‌ر پێوه‌ندی له‌ گه‌ل کارتیلیکی گه‌وره‌و و به‌ هێزی له‌ وڵاتی مکزیک که‌ به‌ ته‌مابوون سه‌فیری بالوێزخانی عه‌ره‌بستان له‌ واشینگتۆن تروور بکه‌ن.هه‌ر بۆییه‌ ئه‌مریکا له‌و باوه‌ره‌دایه‌ که‌ سپای پاسداران له‌م پێوه‌ندیه‌دایه‌ که‌ ده‌یهه‌وێت سنووره‌کانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌مریکای باکوور بکاته‌وه‌.

رێکخراوی ئه‌منیت و ئاسایشی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان توانیویه‌تی دوو که‌س له‌ فه‌رمانده‌کانی سپای پاسداران که‌ راسته‌وخۆ له‌ قاچاخی ئه‌م ماده‌ییه‌دا ده‌ستیان هه‌ییه‌ بناسێت. یه‌ک له‌ وانه‌ فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ئێران له‌ تاران،به‌ ناوی سه‌ردار عه‌بدوولا عیراقی که‌ له‌گه‌ل باند جه‌نایه‌تی له‌ ئوروپای رۆژهه‌ڵات پێوه‌ندی هه‌ییه‌.دووهه‌مین که‌س موحسین ره‌فیق دۆست له‌ فه‌رمانده‌کانی سپای پاسدارن له‌ ساله‌کانی 1360ی هه‌تاوی که‌ تائێستاش پێوه‌ندی خۆی له‌ گه‌ل ئه‌م باندانه‌ راگرتووه‌.

سه‌جاد حه‌ق‌په‌نا له‌ کار به‌ ده‌ستانی پێشووی سپای پاسدارن به‌‌م رۆژنامه‌ییه‌ی راگه‌یاند که‌ قاچاخی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ لای فه‌رمانده‌کانی سپای پاسدارن گشتگیر بوه‌ و زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌م فه‌رماندانه‌ راسته‌وخۆ له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ستیان هه‌ییه‌.

سه‌جاد حه‌ق‌په‌نا ده‌لیت که‌ سپای پاسداران تریاک له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان بۆ ئێران دێنێت و له‌ویش دیکه‌نه‌ هێروئین و مۆرفین و له‌ گه‌ل بانده‌ مافیایه‌ پێوه‌ندیداره‌کان راگوێزی سه‌رتاسه‌ری دوونیای ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌لێت که‌ سپای پاسداران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ لجستیکی به‌ توانا و سیستماتیکی ده‌ریای و ئاسمانی که‌لک وه‌ردگرێت که‌ بێ سنووره‌.

ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ سالی چالاکی خۆی له‌ پاراستنی سپای پاسداران، به‌ پیوه‌ندی فه‌رمانده‌کانی ئه‌م هێزه‌ له‌ گه‌ل بانده‌ قاچاخه‌ ژێرخانییه‌کان ده‌زانێت، که‌ یه‌ک له‌وانه‌ ره‌زا یوسف‌نژاد که‌ خاوه‌نی ده‌یان ماشینی گه‌وره‌ و کامیونی بارهه‌لگره‌.یوسف‌نژاد له‌ رێگای بردنی" به‌ ناو زیاره‌تگه‌ران" بۆ سورییه‌ و تورکییه‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان به‌ری ده‌که‌ن بۆ ئه‌م وڵاتانه‌.

سه‌جاد حه‌ق‌په‌نا دیشلێت که‌ خۆی په‌رپرسایه‌تی به‌داو چوون و چاودێری ره‌زا یوسف‌نژادی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌،به‌لام فه‌رماندکانی سپای پاسداران له‌ گرتن یا پشکنینی ماله‌که‌ی رێ‌گر بوون،هه‌ره‌ها ده‌لیت زۆر جار ماده‌ هۆشبره‌ ده‌سبه‌ سه‌رگیراوه‌کان ون ده‌بوون و که‌س رێگاو شوینی نه‌ده‌زانی.

ئه‌بولفه‌زل ئیسلامی دیپلۆماتی پێشوی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م پێوه‌ندیدا ده‌لیت که‌ تکلاوی و ده‌ست به‌ سه‌ر راگرتنی قاچاخی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساله‌کانی 1360ی هه‌تاوی که‌ هاوکات بوو له‌ گه‌ل دابه‌زین نرخی نه‌وت.که‌ له‌م کاته‌دا له‌ سه‌ر بریاری کار به‌ده‌ستانی بالای کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی پێداویستیکانیان.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1646
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy