هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئیعدامی ٥٩ لاوی مهابادی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

لە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاویدا ٥٩ لاوی شاری مهاباد لە لایەن ڕێژیمی تازە بەدەسەڵاتگەیشتووی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کران. ڕێبەرانی ئەم ڕێژیمە دوای ئەوەی وڵامی پەیامی ئاشتیخوازانەی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستانیان بە دەرکردنی فەرمانی جیهاد و هێرشی سەرتاسەریی بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان دایەوە، ڕووبەرووی بەرەنگاریی خەڵک وهێزە سیاسییەکان و، هەروەها ئیرادەی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوونەوە.

 

nawand_-_ragayndraw_-__rejim__1

 

ئەوان کە بە خەیاڵ هیوا و هۆمێدیان لە سەر بەچوکداهێنانی بزووتنەوەی مافخوازانەی کوردستان هەڵچنیبوو، لە بەرانبەر داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و بەرەنگاری و ئازایەتیی هێزی پێشمەرگەدا دۆشداماو و سەرکز مانەوە. بۆیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی خۆیان قین لەدڵانە پەلاماری خەڵکی بێ‌دیفاعی کوردستانیان دا و تەنیا لە یەک ڕۆژدا ٥٩ لاوی شاری مهابادیان بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێن و هیچ تاوانێکیان لەسەر ساغ بووبێتەوە، ئێعدام کرد.

ڕەوتی گرتن، ئەشکەنجە، دادگاییکردن و لە کۆتایی‌دا سەپاندنی سزای قورس بە سەر تێکۆشەرانی کوردستان و لە سێدارەدانیان لە چوار دەیەی دەسەڵاتدارێتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لاپەڕەیەکی ڕەش و پڕ لە تاوان و جەنایەتی ئەم ڕێژیمەیە. ڕەشەکوژیی زیندانیانی سیاسی تەنیا بە تاوانی کورد بوون، لە چەند بڕگەیەکی ئەم مێژووە ڕەشەدا دووبارە و چەند بارە بۆتەوە. سەپاندنی حوکمی قورس بە سەر زیندانیانی کورد و لە سێدارەدانیان، بەشێکە لەو شەڕە ناڕەوا و دژیگەلییەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان و مافەڕەواکانی زیاتر لە چل ساڵە بەڕێوەی دەبات و تا ئێستاش درێژەی هەیە. بەشی زۆری زیندانیانی سیاسیی ئێران کە لە بەندیخانەکانی ئەم ڕێژیمەدا سزای قورس و ناڕەوای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، کوردن کە جیا لە مافخوازی هیچ تاوانێکی دیکەیان نیە.

ئامانج و مەبەستی ڕێژیم لە ئێعدامی ٥٩ لاوی مهابادی لە ١٢ی جۆزردانی ساڵی ١٣٦٢ و درێژەدان بەم ڕەفتار و سیاسەتە جینایەتکارانەی، چاوترسێن کردنی خەڵکی کوردستان و تێکشکاندنی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە کوردستانی ئێران بووە. بەڵام وەک تا ئێستا خەڵکی کوردستان و حیزبە سیاسییەکانی سەلماندوویانە، لەم پێوەندییەدا ئەوەی بۆ ڕێژیم ماوەتەوە کارنامەیەکی پڕ لە غەدر و جەنایەتە و هیچی دیکە. چونکی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان نەتەنیا بە لەسێدارەدانی لاوان و تێکۆشەرانی پەکی نەکەوتووە، بەڵکوو ڕۆژلەگەڵ رۆژ لە پەرەئەستاندن دایە و ئێعدام و سێدارە بەلای خەڵکی کوردستانەوە وەک بەشێکی دانەبڕاو لە ماهییەتی وجوودی ئەم ڕێژیمە پێناسە دەکرێ. "کۆماری سێدارە"، ئەو تەعبیر و تاریفە بەجێ و چەسپاوە بوو کە هەر زوو خەڵکی کوردستان بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەکار هێنا.

لە یاد و بیرەوەریی ٣٧ ساڵەی ئێعدامی بەکۆمەڵی ٥٩ کەس لە لاوانی شۆڕشگێڕی شاری مهاباد ‌دا، سڵاو دەنێرین بۆ یاد و ئامانجە بەرزەکانیان.

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩

  _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 296
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy