هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات ڕوو لە کوێستانچییەکانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوو لە هاونیشتمانانی وەرزێڕ، مەڕدار و کوێستانچییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، داواکارییەکی بڵاو کردەوە و داوای یەکڕیزی و وێکهەڵکردنی لێ کردن.

دەقی داواکارییەکە بەم چەشنەیە:

 

pdki_dawakri_-_jinga_1


داواکارییەک لە دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە

بۆ هاونیشتمانانی وەرزێڕ، مەڕدار و کوێستانچییەکانی کوردستانی خۆرهەڵات


بەداخەوە لەم وەرزەدا، لە ئەمساڵ و لە چەند ساڵی ڕابردووەوە شاهیتی کۆمەڵێک ڕووداوی دڵتەزێن و تێکهەڵچوون و بەگژیەکداچوونی ناپێویست لە پێوەندی لەگەڵ چۆنیەتیی کەڵک وەرگرتنی هاووڵاتییان لە ڕێباز و لەوەڕگە و کوێستان و هەوارگەکانین. ئەو ڕووداوانە زیانیان بە سروشتی وێکهەڵکردن و بەرژەوەندیی هاوبەش و سەرەنجام یەکیەتی و یەکڕیزیمان دەگەیەنێت. نابێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە نیشتمانی ئێمە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبردنی لە هەموو بوارەکانی ژیانیاندا لێ زەوت کراوە، دەسەڵاتێک دەسەپێندرێت کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا نیشانی داوە کە دژی یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمانە، بە پیلانگێڕیی ئاشکرا و نهێنی کێشە دەخوڵقێنێت و پەرە بە ناکۆکی و لێکترازانەکان دەدات و ئاگری ئاژاوە نێڵ دەدات.

هەر بۆیە، هاونیشتمانانی هاوسا، هاوخوێن و هاوبەرژەوەندی، پێویستە بەکۆکی و وێکهەڵکردنی بەرپرسانە لە سەرچاوە هاوبەشەکانی ژیان کەڵک وەربگرن، بە گیانی تەبایی نیشتمانی و نەتەوەییەوە بەرەنگاری کێشە و گرفتەکان ببنەوە و ئیزن نەدەن ڕووداوەکان ببنە هەوێنی دیاردەی دڵخوازی دوژمنانمان و لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نادڵخوازدا بگەڕێنەوە بۆ ئەو عورف و یاسا و ڕێسا و پێبەندییانەی بەر لە دەسەڵاتی نگریسی ڕێژیمی ئیسلامی پێڕەوییان کردووە و ڕۆحی تەبایی و خۆشەویستی بگێڕنەوە بۆ کۆمەڵگا و زێدە خۆشەویستەکەیان کە نیشتمانێکی دەوڵەمەند و پاراوە بە سەرچاوەکانی ژیان.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای ئەوەی داوا لە هاونیشتمانانی وریا و دڵسۆزی گەل دەکات یەکیەتی، یەکڕیزی و تەباییان بپارێزن، هاوکات هاوکار و یارمەتیدەرتان دەبێ بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکاندا و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامی یان بەدەستیانەوە داماوە و یان بەئەنقەست لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ڕژیمدا پەرەیان پێداوە.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی

٣١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی

 

   _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 370
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy