هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مەزنیخوازی، کۆرۆنای سیاسەت لە کوردستاندا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

چوار ساڵ پێش لە حیزبایەتی بە سیاسەتکردن ئاشنا بوم و ئەوە حیزبایەتیکەشم پێی نایە٤۲ هەمین ساڵ، لە سەریەک ٤٦ ساڵی تەمەنم بەشداری ئەو مەیدانەم ،لە دەستپێکی سیاسەت کردنمدا هەموو هیوا و ئاواتم لەسەر ئەوە هەڵچنیبوو کە ئەوخەباتە هەرچی زووتر بگاتە ئاکام و لەسێبەری ئەم هەموو فیداکاری و قوربانیدانەی ڕۆڵە فیداکار وبەوەجەکانمان نەتەوەکەمان بە مافەکانی بگات.

 

kak_teymoor_-_2020_1


سەرجەمی ئەو ٤٦ ساڵەشاهیدی جۆرێک لە سیاسەتکردن لە کوردستان بووم کە بەداخەوە ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان نیگەرانترم دەکات.ئەو شێوە لە سیاسەتکردن کە لە کوردستاندا بە ڕێوە دەچێ لە هیچ شوێنێکی دیکەی ئەم دونیایە ناچێ، دەکرێ ناوی پاشا گەردانی لێ بنێین لە بەر ئەوە ئەم شێوە سیاسەتکردنە لە گەڵ هیچ پێوەرێکی عیلمی سیاسەت یەک ناگرێتەوە.

ئەگەر واژەی سیاسەت بەماناکانی، هونەری مومکین، هونەری بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و......یا هەر پێناسەیەکی دیکە ی بکەین، ئەوا سیاسەتکردن لە کوردستاندا هەڵگری هیچکام لەو پێناسانە نییە، سیاسەت لە کوردستاندا بووەتە کۆرۆنای مەزنیخوازی کەسیەتی وناوچەیی ،قەبووڵ نەکردنی یەکتر، خۆ بەحق و خەڵکی دیکە بەناحەق زانین، بەڵگەم بۆ ئەم ووتەیەم لە نیزیکەوە شاهید بوونمەلەم چوار چیوە لەسیاسەتکردن، هەڵگرتنی دروشمی پڕ زەرق و بەرق،خۆ بە دیموکرات زانین و پەیرەوی کردن لە دیمووکراسی بەڵام کاتێک ئەو دیمووکراسییە لە بەرژەوەندی گرووپی وکەسی ئێمەدا نەبووە قەبووڵ نەکردنی ئاکامی ئەو دیموکراسییە ،کە بە داخەوە ئینشعاب(لێکدابڕانەکانی) لێکەوتووەتەوە کە پاساوی زۆر ناڕەوا و دوور لە ڕاستیشیان بۆ هێناوەتەوە .

یەک نەگرتنەوەسەرەڕای داواکاری زۆربەی هەرە زۆری کۆمەڵگا لە کاتێکداسیاسەتکردنمان لە پێناوی ئەوکۆمەڵگایەدا پێناسەکردووە .بێڕێزیکردن بەرامبەر بە یەکتر و سووک کردنی ڕەمزەکانمان لە چوارچێوەی ئەو ڕق و قینەدا کە لە دەرونماندا چێندراوە.

هەرلە چوارچێوەی ئەو مەزنیخوازی و پاشا گەردانی و یەکتر قەبووڵ نەکردنەدایەکە هەل بۆ کەسانی بەرژەوەندیخواز ڕەخساوە هەر ڕۆژەو کەس یا کەسانێک بە پشتگری دەستێکی دەرەکی دەکەونە ڕاگەیاندنی حیزب یا بزووتنەوەیەک کە ئەمەیان بە مافی هەر گروپ و تەنانەت کەسێکیش دەزانم ،بەڵام کێشەکەی من لە گەڵ ئەم ڕەوت و حیزبۆکانە ئەوەیە کە ئەمانە خۆیان بە نەفی ڕابردووی حێزبە جەماوەرییەکانی کوردستان پێناسە دەکەن و پێ لەو هەموو فیداکاری و خۆبەختکردنەی ڕۆڵە بەوەجەکانی نەتەوەکەمان لە پێناو ئازادی و ڕزگاری گەلەکەمانداکردویانە دەنێن وبە داخەوەبەشێک لە ئەندامانی حیزبەکەشمان چەپڵەیان بۆ لێدەدەن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا کە مەسەلەی ئیعدام و ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بوو بە بابەتی گەرمی میدیاکان، زۆرکەس لەو پەیوەندییەدا کەوتنە شەپۆل سواری و هەرکەسە بە شێوەیەک و هەر لایەنێک بە مەبەستێک ئەم باسەیان هروژاند،لەو پەیوەندییەدا جیا لەوەی مستەفا سەلیمی کێ بێت ؟لەڕابردوودا چی کردبێت؟هەر ئەوەی کە زیاتر لە ۱٥ ساڵە زیندانیی ڕیژیم بووە و لە ژێر حوکمی سێدارەداتوانیویەلە زیندان هەڵ بێت و بە وتەی ڕیژیم لیدری هەڵهاتنی زیندانییەکانی کردبێ بە بڕوای من دەبوو پشتیوانی لێ بکرێت و کارنەگەیشتبا ئەو جێگایە کە بە داخەوە گەیشت.

لە ئەگەری ڕادەستکردنەوەی ناوبراودا چ وەک نەریتی کوردەواری و چ لە ڕوانگەی حقوقی نێو نەتەوەیی و تەنانەت عێراقیشەوەئەم کردەوەیە مەحکوومە، بەڵام ئەم ڕووداوە لەژێر پیلانگێڕی ڕێژیمدا خەریک بوو بکرێتە مەیدانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕۆڵەکانی دووبەشی کوردستان کە ئیتر ئەمەیان نە لە گەڵ عەقڵ و نە لە گەڵ بەرژەوەندی نەتەوەیی یەک ناگرێتەوە.

حکومەتی هەریمی کوردستان لە کاردانەوەیەکی بەجێدا لیژنەیەکی بە مەبەستی ڕوون بوونەوەی ئەم مەسەلەیە پێک هێناکەهیوادارم لیژنەکە بە جیدی لەو کەیسە بکۆڵنەوە و ئاکامەکەی بە بیرو ڕای گشتی ڕابگەیەنن ،لە ئەگەری ڕاستبوونی ئەم هەواڵانەدا تاوانباران سزا بدرێن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کەس یا گروپێک دەست بۆ کاری قیزەونی ئەوتۆ نەبات.

لە پەیوەندی بە هەڵویست گرتنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و دژکردوەی ئەندامانی حیزبەکەماندا:

بە بڕوای من هەڵویستی حیزب ئەگەرچی دێر و جیاوازی بە هەڵویست گرتنەکانەوە دیار بوو بەڵام قەبوڵکراو بوو. ئەویش دەگەڕاوە بۆ لە دەستدا نەبوونی زانیاری پێویست لەو پەیوەندییەدا .بەڵام لە هەلویستی بەشێک لە ئەندامانی حیزب هەڵچوون و قەڵسی دیاربوو،بە بڕوای من ئەندامانی هەر حێزبێک دەبێ چاوە ڕێ بکەن تا حیزبەکەیان هەڵویستی خۆی ڕادەگەیەنێ و ئەوجار لە چوارچێوەی ئەو هەڵویستەدا بیر و ڕای خۆیان دەر ببڕن. لە ئەگەری موخالیف بوون لە هەڵویستی حێزب دیسان ڕێگاکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە، بەڵکوو ئەندامی حیزب دەتوانی لە ڕێگای تەشکیلاتییەوە ڕخنە بگرێ و وەڵامیش وەربگرێتەوە، ئەگەر هەر قەناعەتی نەهات ئەوا ڕێگای دیکەی تەشکیلاتی هەیە کە بیگریتەبەر و ئەویش کار کردنە بۆ گوڕینی سیاسەت، ساختار یا تەنانەت هەر کەسایەتییەک لە کۆنگرەی داهاتوودا هەروەک چۆن کۆمەڵێک لە هاوڕێیان کاریانکرد بۆ گۆڕینی ساختاری حیزب لە کونگرەی شانزدە و تێیدا سەرکەوتن.با ئەوەش بڵێم مەرج نییە بۆ هەر ڕووداوێک حیزب یا دەوڵەتێک پێویست بێ هەڵویست بگرێ، وتەنانەت ئەگەر هەڵویستیشی گرت بەدڵی هەمووکەس بێ هەموو حیزب و دەوڵەتێک لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیدا هەڵویست دەگرێ . بێجگە لەمەش هەڵویست گرتن تەنیا مەحکوم یا تایید کردن نییە بەڵکوو دەیان حاڵەت لەو نێوەدا هەیە کە دەکەوێتە خانەی هەڵویست گرتنەوە کە من نامەوێ ئاماژە یان پێ بکەم.

دوا قسەم لەگەڵ هاوڕێیانی حیزبیمدا:

هاوڕێیانی خۆشەویست سیاسەت بە هەڵچوون و جنێودان و خۆسووک کردن و خەڵک سووک کردن و چاندنی ڕق و قین ناکرێ. مرۆڤ کە سیاسەت دەکا لەوانەیە وزۆریش واریدەکە هەڵە بکات،بەڵام گرینگ ئەوەیە لەو هەڵانە ئەزموون وەر بگرێ.

کۆماری ئیسلامی بە بەرنامە و لە پیلانی جوراوجۆردا پلانداڕریژراو هەوڵدەدا بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە حیزبەجیاوازەکان، بەشەجیاوازەکان بدات بە گژی یەکدا و شیرازەی ئەم نەتەوە لێک هەڵوەشێنێ و لە چاو بیروڕای گشتی دونیا ناحەزمان بکات، ئێمە لە نێو حێزبەکەمان و حیزبەجیاوازەکان و تەنانەت بەشە جیاوازەکانی کوردستاندا مەحکومین بە یەکەوە کار کردن بۆ بردنە پێشی ئامانجەکانمان، بۆیە داواتان لێدەکەم با جنێو دان و یەکتر سووک کردن کە تەنیا بە قازاجی دوژمنی سەرەکیمان کۆمار ئیسلامییە و لە دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمانە بەس بێ

لە کۆتا ڕەستەدا با بەدیالۆگیکی نێوان خۆم ود. قاسملوو کۆتایی بە بابەتەکەم بێنم،پێم وایە ساڵی ۱۳٦٥ی هەتاوی بوو زۆرم ڕخنە لە ئەدەبیاتی حیزب هەبوو و پێم وابوو لە پەیوەندی بە ڕیژیمدا زۆرنەرمە و شۆڕەشگێڕانە نییە بۆیە پێم خۆش بوو ئەم بابەتە لە گەڵ شەهیدی هەرگیزنەمر د.قاسملوو بێنمە گۆڕێ و بۆ ئەم مەبەستە داوای چاوپێکەوتنیم کرد و بانگی کردم، منیش بابەتەکەم لە گەڵ باسکرد کە لە وەڵامدا پرسیاری لێکردم دەتەوی وەک موجاهید جنیوان بدەین ؟ لە وڵمدا گووتم نا نە وەک ئەوان و نە وەک ئێمەش، لە وڵامدا فەرمووی ئێمە لە سیاسەت دا دەبێ بە زووانی مەنتیق قسە بکەین، ئەوانەی جنێو دەدەن مەنتقیان نییە، ئێمە زۆر قسەی حەقمان هەیە، مافەکانمان بەر هەقن بۆیە پێویست ناکا پەنا ببەینە بەر جنێو دان.درێژەی دا و گووتی زمانی حێزبی دیموکرات زمانن مەنتیق و دیالۆگە نەک جنێودان، بۆیە ئەم باسەم گێڕایەە تا ئەوانەی خۆیان بە پەیرەوی ڕێبازی د. قاسملوو دەزانن دووری بکەن لە جنێو دان و ناو زڕاندن وبگەڕێنەوە بۆ زمانی دیالۆگ و مەنتق و ئەوەش بەومانا ناڵێم کەس مافی ڕەخنەگرتنی نەبێ بەڵکوو من ڕەخنە گرتن لە هەرسیاسەتێکی حیزبی دیموکرات بە مافی هەموو ئەندامێکی حیزبی و تەنانەت هەموو تاکێکی کومەڵگای کوردستان دەزانم.

هەر بژین 

   _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1029
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy