هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕوونکردنەوەی حیزبی دێموکرات بەنیسبەت ئێعدامی "مستەفا سەلیمی"

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەنیسبەت ئێعدامی "مستەفا سەلیمی" زیندانیی کورد، ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە بەم چەشنەیه:

 

pdki_salimi_2


ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی


بەدوای ئێعدامی یەکێک لە بەندکراوانی هەڵاتوو لە بەندیخانەی سەقز، بە ناوی "مستەفا سەلیمی"، ژمارەیەک لە ڕاگەیاندنەکان، هەرکام بە تەعبیری خۆیان لە لێدوانەکانی هاوڕێیان و ڕاگەیاندنی حیزبی مەسەلەکەیان خستووەتە بەرباس؛ بۆیە بۆ ئاگاداریی ڕای گشتی بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ڕادەگەێنین:

۱ـ ئێعدامی بەندکراو مستەفا سەلیمی لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندی مەحکووم دەکەین.

۲ـ ئەوەی کە ناوبراو چۆن دەستگیر کراوەتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیی بە حیزبی ئێمەوە نەبووە، بۆمان ڕوون نییە، بەڵام ئێستا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕوونبونەوەی چۆنیەتی ئەو مەسەلەیە لێژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە، بە هەنگاوێکی بەجێی دەزانین و هیوادارین ئاکامی لێکۆلینەوەی ئەو لێژنەیە دەرخەری ڕاستیی ڕووداوەکە بێ.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوسینگەی کارگێڕی

۲۳ی خاکەلێوەی ۱۳۹۹ی هەتاوی

 

  _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1149
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy