هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات: دەنگۆ و خەبەرەکانی هەڵبەستراو بە زمانی حیزب؛ ناڕاستن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران!

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چەند کەسی ھەلپەرەستەوە، کۆمەڵێک دەنگۆی ناڕاست بڵاوبوونەتەوە بە مەبەستی گومان خستنەسەر بڕیاری بەجێ و دروستی ناوەندی ھاوکاری بۆ بایکۆتی شانۆی ھەڵبژاردنەکانی مەجلیسی کۆماری ئیسلامیی ئیران.

 

farmandaei_pdki_pm_2


لێرەوە وێڕای پشتیوانیی تەواومان لە بڕیاری بایکۆت، ڕادەگەیەنین کە ئەو دەنگۆ و خەبەرە ھەڵبەستراوانە بە ناوی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتەوە بێ بنەمان و دوورن لە ڕاستی و تەنیا بۆ گەرمکردنی بازاڕی بێ‌ڕەونەقیی ئەو بەناو ھەڵبژاردنەیە.

داوا دەکەین خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە چوارچێوەی بڕیار و سیاسەتی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێراندا کە بایکۆتی کارایە؛ چالاک بن.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

دەزگای ڕێکخستنی گشتی

١ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی

 

 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 386
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy