هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران!

خه‌ڵكی خه‌باتکاری كوردستان!

ڕووداوه‌كانی كۆتایی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر نیشانی دایه‌وه‌ كه‌ حکوومەتی كۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ویست وداخوازیی ڕه‌وای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران ته‌نیا توندوتیژی‌و زمانی سه‌ركوت ده‌ناسێ، بۆیه‌ش خۆپیشاندانی هێمنانه‌‌و مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێرانی به‌توندی سه‌ركوت كرد‌و شه‌قامی شار‌و شوێنه‌ گشتییه‌كانی له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌ ڕاپه‌ڕیوه‌كانی ئێران‌و کوردستان بە خوێنی لاوانی ئازادیخواز سوور كرد. ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ئه‌مجاره‌شیدا به‌ سه‌دان كه‌سی به‌ ئه‌نگاوتنی ڕاسته‌وخۆ كوشت، به‌ هه‌زاران كه‌سی بریندار كرد‌و هه‌روه‌ها به‌ هه‌زاران كه‌سی دیكه‌شی ڕاپێچی به‌ندیخانه‌كان كرد كه‌ ئێستاش به‌شی زۆریان له‌ گرتووخانه‌كاندا ڕاگیراون.

 

nawand_-_ragayndraw_-__rejim__1


ئه‌م ڕاده‌یه‌ له‌ توندوتیژی‌و سه‌ركوتی خوێناوی نیشاندەری ترسی زۆری ڕێژیم بوو له كڵپه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گەلان‌و چین‌و توێژە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتیەکانی ئێران‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ گشتییه‌كان به‌هۆی كۆی ئه‌م قه‌یران‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی له‌ سۆنگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ تووشی خه‌ڵك كراوه‌. خه‌ڵكی ئێران‌و بە تایبەت گەلی چەوساوە‌و ئازارچەشتووی کورد له‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا ئیڕاده‌ی مافویستی‌و به‌ره‌نگاریخوازانه‌ی خۆیان سه‌لماند ‌و،‌‌و نیشانیان دا كه‌ لێبڕاون ئیراده‌‌و وزه‌ی خه‌باتکارانەی خۆیان به‌دژی ئەم دەسەڵاتە درەندەیە ڕێكبخه‌ن. بۆیه‌ بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی‌و مافخوازیی خه‌ڵكی کوردستان نەک سه‌ركوت نەکراوە، بەڵکوو لە گەشە‌و پەرەسەندن دایە‌و هه‌تا وه‌دیهاتنی ماف‌و داخوازیە رەواکانی ئەم گەلە چەوساوەیە درێژه‌ی ده‌بێ.

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!

كوردستان كه‌ هه‌میشه‌ ناوچه‌یه‌كی له‌په‌راوێزدا ڕاگیراو بووه‌‌و به‌هۆی ڕوانینی ئه‌منیه‌تیی ده‌سه‌ڵات‌و هه‌روه‌ها پاشخانی خه‌باتی مافخوازی له‌ ماوه‌ی ٤ ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیدا به‌شی شێری له‌ سه‌ركوت‌و زه‌وتكردنی مافه‌كانی پێبڕاوه‌، ئه‌مجاره‌ش له‌ ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ردا تێچوویه‌كی قورسی دا.

سه‌ركوتی خوێناوی خۆپیشاندانه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی سنە‌و كرماشان‌و جوانڕۆ‌و مه‌ریوان‌و شوێنه‌كانی تر سەلماندیەوە كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌میشه‌ له‌ كوردستان ده‌ستی خۆی ئاوه‌ڵاتر بینیوه‌ بۆ سه‌ركوتی خەڵک‌و زەوتکردنی ماف‌و داخوازه‌كانی جەماوەر. گیانله‌ده‌ستدانی دوو كۆڵبه‌ری تازه‌لاوی خه‌ڵكی شارەدیی "نێی" مه‌ریوان به‌هۆی رەقبوونەوە لە ناو بەفر‌و سەرما سۆڵەی كوێستانه‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان کە ئاوێنەی باڵانوێنی سیاسه‌تی نامرۆڤانە‌و دژی ئینسانیی كۆماری ئیسلامیە له‌ كوردستان‌، برینێكی دیكه‌ بوو كه‌ كه‌وته‌ سه‌ر جه‌سته‌ی نیشتمان‌و هینده‌ی دیكه‌ خه‌ڵكی تازیه‌بار كرد.

خەڵکی تێکۆشەر‌و خەباتکاری کوردستان!

بانگه‌واز‌و ویستێكی گشتی هه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٥ی به‌فرانبار بكرێ به‌ ده‌رفه‌تێك بۆ هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی ئێران، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی دی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی‌و به‌رده‌وامیی ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كان.

ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران داوا ده‌كا له‌م ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی كوردستان وێڕای هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ده‌ستی غه‌در‌و تاوانی كۆماری ئیسلامی و،بۆ بەرزراگرتنی یادی ئەو قوربانیانە کە به‌ ئیراده‌ی هاوبه‌شیان دیمه‌نێكی دی له‌ سووربوونیان له‌سه‌ر مافه‌ ڕه‌واكانیان بخوڵقێنن‌و بیسه‌لمێننه‌وه‌ كه‌ سه‌ركوتی خوێناوی‌و زه‌بروزه‌نگ چۆك به‌ بیروباوه‌ڕیان دانادا‌و سه‌نگه‌ری خه‌بات‌و تێكۆشان بۆ مافه‌كانیان پێ چۆڵ ناكا.

ناوه‌ندی هاوكاری به‌ ڕوونی داوا ده‌كا ڕۆژی پنجشه‌ممه‌، ٥ی به‌فرانبار:

١) كاتژمێر ٣ی دوانیوڕۆ له‌ شه‌قام‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان، له‌ بازاڕ‌و له‌ سه‌ر كار ماوه‌ی ٥ ده‌قه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یاد‌و بیروه‌ریی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه به‌بێده‌نگی‌ له‌سه‌ر پێ ڕابوە‌ستین. هه‌روه‌ها به‌هه‌ر شێوازێکیتر كه‌ بۆمان ده‌لوێ یاد‌و بیره‌وه‌ریی ئه‌م نه‌مرانه‌ به‌رز رابگرین.

٢) سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیەکان، بریندارەکان‌و به‌ندكراوانی ئه‌مدواییانه‌بکەین و، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میمان، هاوپێوه‌ند‌یی نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌باتگێڕیی نێوانمان نیشان بدەینەوە..

٣) به‌ چالاكیی ته‌بلیغی‌و نووسین‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی دروشم‌و تڕاكت شه‌قام‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ مه‌یدان‌و سه‌نگه‌ری خه‌بات دژی كۆماری ئیسلامی.

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢ـی بەفرانباری١٣٩٨ـی هەتاوی

 

  _______________________________________

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 372
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy