هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

خەڵکی ئازادیخواز‌و عەداڵەتخوازی ئێران !

جەماوەری تێکۆشەر‌و خەباتکاری کوردستان!

لە سێھەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییە بەربڵاو‌و گشتگیرەکانی جەماوەریی خەڵکی ئێران بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزێن، لە نێوان خەڵک‌و ھێزە سەرکوتکەرەکان‌و کاربەدەستانی ڕێژیم، تێکهەڵچوون‌و پێکدادان هاتە ئاراوە‌و بەپێی دوایین ھەواڵەکان، لە ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتییانە چەندین کەس لە خەڵکانی سڤیل گیانیان بەخت کردووە. ھەروەھا کە لە ڕاگەیاندنەکان‌و بەتایبەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبینرێت، لە ڕۆژانی ٢٤‌و ٢٥ی خەزەڵوەر، لانیکەم خەڵکی ٥٢ شاری ئێران لەوانە تاران، مەشھەد، سیرجان، پولدوختەر، ئەھواز، ئابادان، خورەمشەھر، بێھبەھان، ماھشەھر، تەورێز، شیراز، ئیسفەھان، بیرجەند، بەندەرعەباس، بووشێھر، شەھر قودس، دەماوەند، بیرجەند، بەندەرریگ، یەزد، بابول، ڕەشت، گەرمسار، نەیشابوور، چابەھار، ئەھەر، ڕوودھێن، ئیسلام شەھر، گەچساران، زاھیدان، فەردیس کەرەج، قەزوین، ھەمەدان، خورەم ئاباد‌و قم و... بەم ناڕەزایەتییانەوە پەیوەست بوون.

 

nawand_-_ragayndraw_-__rejim__1


لە کوردستانی ئێرانیش بە نیشانەی یەکگرتوویی لەگەڵ بزووتنەوەی ناڕەزایەتی‌و عەداڵەتخوازیی سەرانسەری، خەڵکی شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە، مەریوان، سەقز، ورمێ، جوانڕۆ، کامێران‌و سەرپێل زەھاو بە داخستنی جادە‌و شەقامەکان‌و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەربڵاو لەم جووڵانەوە‌و هەڵمەت‌و ناڕەزایەتییانە بەشدارییان کرد. بەپێی ھەواڵەکان تا ئێستا لە شاره‌كانی مەریوان‌و جوانڕۆ گیانلەدەستدانی چەند کەس لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارانە پشتڕاست کراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە كەسانی زۆر لە ناڕازییان بەتوندی بریندار بوون‌و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی ئەم شارانە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان‌و بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

دەرئەنجامی چوار دەیە دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی بەسەر ھەموو بەشەکانی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرھەنگی، نیزامی‌و زانستی لە ئێراندا جگە لە ھەژاری‌و چەوسانەوەی کۆمەڵگە، هیچ ئاکامێکی نەبووە. زیاتر لە چل ساڵە خەڵک ماڵ‌و سامانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە بارمتە گیراوە‌و لەم ساڵانەدا ئەمە خەڵک بوون کە تاوانی سیاسەتی دوژمنکارانە‌و زیانبار‌و ئاژاوەگێڕانەی سیستمی سیاسیی کۆماری ئیسلامی‌و ناکارامەیی ڕێژیمیان داوەتەوە.

ناڕەزایەتیی خەڵک بە بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین لەم بارودۆخە خراپەیەدا کە ژیان‌و حاڵی چینی مامناوەند‌و ھەژاری کۆمەڵگەی گرتووەتەوە، بەھۆی زێدەخوازی‌و تاڵانکردنی دارایی‌و سامانی خەڵک لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوەیە. ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بەڵام خەڵکەکەی لە دەرئەنجامی سیاسەتگەلێکی نابەجێ، ھەڵەی ئابووری‌و تەرخانکردنی میلیاردها دۆلار دراو لە سامانی خەڵک بۆ پرۆژەگەلی ناپێویست، ئیختلاس‌و دزی‌و بەتاڵانبردنی سامانە نەتەوەییەکانی‌و پشتیوانی لە گرووپگەلی تێرۆریستی‌و تەرخانکردنی بڕەپارەیەکی زۆر بەم گرووپانە لەپاڵ دەستێوەردان‌و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ناوچەکە لە وەھا بارودۆخێکدا ژیان بەسەر دەبەن. ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە لەسەر ھاوچارەنووسی، یەکبوون، یەکیەتی‌و پێویستیی یەکگرتوویی لە نێوان نەتەوەکانی ئێران جەخت دەکاتەوە‌و خۆی بە پشتیوانی ئەم ناڕەزایەتییە بەرحەق‌و ڕەوایانە دەزانێت‌و ڕێز لە ھەڵبژاردە‌و شێوازی گونجاوی خەباتی خەڵک بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتیی خۆیان دەگرێت.

 

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی ھەتاوی

١٧ی نوامبری ٢٠١٩ی زاینیی

 

  _______________________________________

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 274
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy