پەیامی "مستەفا هێجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەنیسبەت خۆپیشاندانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات؛
هاونیشتمانانی تێکۆشەر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
دەنگی بەرزی بێزاریتان لە ڕێژیمی دژی گەلی کۆماری ئیسلامی کە هاوارێکی حەقخوازانەیە، تێکەڵ بە دەنگی خەڵکی تووڕەی ئێران، بوو بە سەردێڕی هەواڵەکانی هەموو دنیا.
هەر چەند گوێچکەی دەسەڵاتدارانی ڕێژیم لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، لە ئاست داخوازەکانی ئێوە کەڕ بووەو لە قسەکانیاندا دەردەکەوێت کە هەتا ئێستاش دەنگی ئێوەیان نەبیستووە، بەو حاڵەشەوە بە یەکڕیزیو یەکدەنگییەوە، ژنو پیاو، بە هەموو چینو توێژێکەوە شان بە شانی یەکتر لە مانگرتنو ڕێپێوانەکانتان بەردەوام بنو داخوازییەکانی خۆتان هاوار بکەن.
تکایە لەو بەرخۆدانەدا، لە توندوتیژی خۆبپارێزنو بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە درێژە بە خەباتەکەتان بدەن، بۆ ئەوەی ڕێژیم بەهانەی بۆ سەرکوتو زەبروزەنگی زیاتر دەست نەکەوێت.
هەموو خەڵکی دنیا پشتیوانتانە، دەنگمان لەگەڵ دەنگتانەو دڵمان لە لاتانە.
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەم بەرخۆدانەی شار دەکەمو ساڕێژبوونەوەی برینی بریندارەکان بە ئاوات دەخوازم.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی
_______________________________________
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

