هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مستەفا هیجری پەیامێکی ڕوو لە بەکرێگیراوان‌و مۆرەکانی سەر بە ڕێژیم بڵاو کردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا داوای لە بەکرێگیروان‌و ئەندامانی کوردی سپای پاسداران کرد، کە بگەڕێنەوە باوەشی گەل‌و چیدیکە خزمەت بەو ڕێژیمە نەکەن.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:


هەر وەک ئاگادارن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، "سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیـ"ـی وەک رێکخراوەیەکی تێرۆریستی ناساندووە‌و لەمەودوا وەک تێرۆریست لەگەڵیان هەڵسوکەوت دەکات. ئەم هەنگاوەی ئامریکا وێدەچێت لە سەرەتادا تەنیا لە لایەن ئەم وڵاتەوە جێگای مەبەست بێت. بەڵام بە هۆی پێگەی ئامریکا لە سیاسەتی نێودەوڵەتی‌و ئابوریی جیهاندا، پێدەچێت لە دواییدا ئورووپا‌و وڵاتانی تری جیهانیش پەیوەست بەم بڕیارەوە بن‌و وەک هاوکاریکردن لەگەڵ ئامریکا بەشە سەرەکییەکانی سپای پاسداران بخەنە نێو لیستی تێرۆرەوە.

هۆکاری ئەوەی لەم کاتەدا ڕووی قسەکانم لە کوردستانیان دەکەم، بۆ ئەوەیە هەوڵەکانمان بخەینە گەڕ تاکوو هەموو ئەو کوردانەی بە شێوەیەک یارمەتیدەری هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت ئەندامانی کوردی سپاە بوون، لەم رێکخراوە تێرۆریستییە دوور بخەینەوە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەستکردن بە بەرپرسایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرانبەر هەموو تاکەکانی کورد لە کوردستانی ئێراندا. ئێمە وەک کورد لە جیهان‌و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا وەک هێزێکی ڕزگاریخواز ، ئازادیخوازو دژی تێرۆر ناسرواین، بۆیە بوونی ئەندامانی کوردی سپا کاریگەری یخراپی لەسەر سیمای نەتەوەکەمان دەبێت.

لە لایەکی ترەوە هەڵسوکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەم ڕێژیمە وەک مەترسییەک بۆ جیهان هەژمار بکرێت‌و داهاتووی چ لە لای خەڵکی ئێران‌و چ لە لای کۆمەڵگای جیهانییەوە تاریک بێت‌و بەرەو لەنێوچوون بچێت. بەڵام لەنێوچوونی کۆماری ئیسلامیش دەبێتە سەرەتایەکی جیدی بۆ لێپرسینەوە لەوانەی ئەندام‌و پارێزەرانی ئەو رێژیمە‌و بەتایبەت هاوکاری سپای پاسدارن بوونە.

ئەمە بەو مانایە دێت کە سپا‌و لق‌و پۆوەکانی دەبێت وەک:"ئەلقاعیدە"، "داعش"‌و هەروەها رێکخراوە جۆراوجۆرە تێرۆریستییەکان، ڕەفتاریان لەگەڵ بکرێت یان ڕووبەڕووی لێپرسینەوە ببنەوە‌و لە هیچ کوێ جێگایەکی ئەمن بۆ ئەوان نەمێنێت. بۆیە لە هەلومەرجێکی ئەوتۆدا ئەوەی چاوەڕوانی ئەندامانی سپا دەکات، تەنیا زیندان، ئاوارەی، لەنێوچوون‌و لێپرسینەوەیە لە دادگاکانی دژە تێرۆر‌و کۆمەڵکۆژیدا.

لێرەوە بە ناوی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، جارێکی تر ڕوو قسەکانمان دەکەینە هەموو ئەو کەسانەی بەتایبەت ئەندامانی کوردی سپای پاسداران لە هەر کوێیەک هەن، بگەرێنەوە باوشی گەل‌و نیشتمان، هەتا لەوە درەنگتر نەبووە خۆیان لە تاوانەکانی لەمەبەدوای سپای پاسداران بێبەری بکەن.

حیزبی دێموکرات لەسەر بنەمای بەهێزکردن، پتەوکردن‌و پاراستنی کەرامەتی مرۆڤیی کورد‌و خەبات بۆ مافە نەتەوەیییەکانی دامەرزراوە‌و لەم سونگەوە سیاسەت دەکات. بۆیە نایەوێت لە سبەی ڕۆژدا تاکی کورد بە ناوی تێرۆریستەوە کەلەپچە بکریت یان ڕووبەڕووی دادگاکانی دژە تێرۆر، چ لە کوردستان‌و چ لە جیهاندا ببێتەوە.

 

payam_-_kak_mistefa_-_2019_4


پێویستە ئەوانەی تاکوو ئەمڕۆ بە هەر بیانوویەک‌و بە هەر هۆکارێک ئەندامی سپای پاسداران بوون، ئەم بانگەوازەی حیزبی دێموکرات بە جیدی وەربگرن، چونکە لە دواییدا کەس مافی ئەوەی نابێت پاکانە بۆ تێرۆریست‌و دەستوپێوەندییەکانیان بکات.

 

payam_-_kak_mistefa_-_2019_3


کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چل ساڵی تەمەنی خۆیدا هەوڵی داوە، کۆمەڵێک کوردی سەرلێشێواو وەک جاش پاسدار، بەسیجی و... هتد لە خۆرهەڵاتی کوردستاندا بەرهەم بێنێت.

payam_-_kak_mistefa_-_2019_5

 

بەڵام ئەگەر ئەو کەسانە تا دوێنێ وەک هاوکاری کۆماری ئیسلامی هەژمار دەکران، لەمڕۆ بەولاوە وەک تێرۆریست دەناسرێن‌و وەک ئەوان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. بۆیە ئەمە وەک کۆتازەنگی خەتەرە بۆ ئەو ژمارە کوردانە.

لێرەدا جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە بێجگە لە کۆماری ئیسلامی هیچ دوژمنێکی ترمان نییە.

 

payam_-_kak_mistefa_-_2019_1

 

لەم کاتەشدا‌و لە داهاتووشدا نامانەوێت هیچ کوردێک وەک تێرۆریست مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 

payam_-_kak_mistefa_-_2019_2

بۆیە داوا دەکەین‌و چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە ئەو کەسانە تا درەنگ نەبووە، لە ئەندامەتی هەموو دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی رێژیم بەتایبەت سپای پاسداران دوور بکەونەوە. ئەگەر تا دوێنێ بە هەر هۆیەک ئەندامی ئەم دەزگا‌و دامەزراوانە بوون، لەمەودوا هیچ بیانوویەک نەماوە، چونکە تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تێرۆریست، بە هیچ بیانوویەک پاساوهەڵگر نییە.

 

مستەفا هیجری

٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی

١٦ی ئاڤریلی ٢٠١٩ی زایینی

  _______________________________________

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 760
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy