هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بەڕێوەچونی پڕشکۆی ئاهەنگەکانی نەورۆز

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

خەڵکی تێکۆشەر‌و نیشتمانپەروەری کوردستان

هەروەک لای هەمووان ئاشکرایە نەورۆز نوێبوونەوەی ساڵ‌و کۆتایی هاتن بەوەرزی سەرماو سەخڵەتە ودەستپێکی ژیانێکی نوێیە بۆ مرۆڤ وگیانلەبەران ودار وکەژوچیا ، بەڵام بۆ ئیمەی کوردستانیان نەورۆز هێمای رۆژی هەستانەوەیە‌و رۆژی سەرکەوتنی خۆری ئازادییە بەسەر بەستەڵەکی ژێر دەستەیی‌و زۆرداریدا.

 

nawand_-_ragayndraw_-__rejim__1


لە کوردستانی ژێر دەستی ئیستبدادی کۆماری ئیسلامی ئەوساڵیش نەورۆز بوو بە هەوینی تەبایی‌و برایەتی نەتەوەیی ، خەڵکی کوردستان بە هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگاوە وبێ لە بەر چاو گرتنی ناوچەو بیر وباوەر وئائین ومەزهەبی جیاواز بە پیر بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانەوە هاتن‌و نیشانیان دا کە خەڵکی کوردستان وحیزبەکان لێک جیا نین. وەک لە شەش مانگی رابردووشدا خەڵکی کوردستان دوو جار (٢١ی خەرمانان ١٣٩٧و رێورەسمەکانی نەورۆزی ١٣٩٨) سەلماندیان کە سیاسەتی کوشتن‌و ئیعدام وزیندانی کردن لە ماوەی چل ساڵی رابردوو دا کە لە لایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خەڵکی کوردستان بەرێوەچوون ، نەیتوانیووە بە سەر ئیرادەی نەتەوایەتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا زاڵ بێ وخەڵک‌و حیزبەکان لە یەکتر داببرێ.

خەڵکی بە ئیرادەوماندوونەناسی کوردستان

لە ئاھەنگەکانی نەورۆزدا لە شار‌و دیھات، لە شەقام‌و کۆڵان‌و شاخ‌و مەزرا سەلماندتان کە چ ھێزێکی بەرین‌و چ شەوقێکی گەورە بۆ ڕزگاریی نیشتمان لە ناختاندا بوونی ھەیە. ئێوە یەکگرتوانە سەمای ئازادیتان نواند‌و بە جامانە‌و هەوری‌و گوڵی سور چاوی داگیرکەرانتان کوێر کرد. نەورۆزی ئەوساڵ ھەر ئاھەنگی خۆشی‌و شادی نەبوو، بەڵکوو نومایشی گەورەی ھێزی گەل‌و کوردستان بوو کە سەرەڕای ھەڕەشە‌و زەبر‌و زەنگی ریژیم‌و ھێنانی ھێزی نیزامی بۆ شار‌و شەقام‌و سنورەکان، ئێوە توانیتان ئاھەنگی نەورۆز گەورەتر‌و بە پانتایی ھەموو کوردستان بە شکۆوە بەڕێوە بەرن.

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای دەستخۆشی لە بوێریتان، ئەو سەرکەوتنە مەزنەتان لێ پیرۆزبایی دەكات. نیشانتان دا کە پێشەنگن له شۆڕش‌و وەستانەوە بەرانبەر بە زوڵمی زاڵم. ئێوە سەلماندتان بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان پێشەنگه لە شێوازی خەباتی مەدەنی . ئێمەش وەک ناوەندی ھاوکاری حیزبەکان بەڵێنتان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە کە لەو ساڵدا ھەنگاوی گەورەتر بەرەو یەکگرتویی‌و یەکدەنگی ھەڵبگرین.

بێگومان بە دەنگەوە ھاتن‌و جۆش‌و خرۆش‌و ئاواتی ئێوە بۆ یەکریزی بێ وڵام ناھێڵینەوە‌و ھەموو ھەوڵەکانمان لەو بوارەدا چڕ دەکەینەوە.

مەرگ‌و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران

سەرکەوتوو بێ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان

 

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی

 

  _______________________________________

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1487
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy