هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

نووسینگەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ سەبارەت به ڕووداوە سیاسی‌و کۆمەڵایەتییەکانی نێوخۆ‌و دەرەوەی ئێران‌و هەروەها ستراتێژیی هەنووکەیی کۆنگرە‌و بەتایبەت سیاسەتی کۆنگرە سەبارەت به یەکگرتووییە سیاسییەکان لە خەبات دژ به ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە بەم چەشنەیە:

 

kongray_natawakan_-_2019_-_1_-_1


خەڵکی خەباتکار

حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکان

ڕووداوە سیاسییەکان‌و ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە سەد شاری ئێراندا، ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان‌و سەرکوت کردنیان، ناڕەزایەتییەکانی ژنان دژ به نەبوونی یاسا‌و بەربڵاوبوونەوەی بزووتنەوە سیاسییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا، تا ڕادەیەکی بەرچاو، وڵاتی تووشی قەیرانگەلێکی بەرچاو کردووە.

ئەم قەیرانانە بوونەتە هۆی لاوازبوونی دەزگای حکوومەت‌و ڕەنگە بە زووترین کاتیش لە نێوخۆیدا تووشی تێکچوونی بکەن.

به تایبەت گوشارە نێونەتەوەییەکان لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا بۆ سنووردارکردنی سیاسەتەکانی دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ناوچە، پێشگرتن لە هەناردەکردنی تێرۆریزم‌و زیاد کردنی نائەمنی لە ناوچە‌و جیهان‌و وەلانانی ڕێککەوتننامەی بەرجام لە لایەن دەوڵەتی ئامریکا‌و گەشەی گەمارۆکان دژ به کۆماری ئیسلامی، دۆخی وڵاتی لەگەڵ هاوکات بوونی سەرکوت لە ناوخۆ‌و گوشار لە دەرەوە بۆ سەرهەڵدانی قەیرانە سیاسییە بەربڵاوەکان ئامادە کردووە.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سیاسی کۆمەڵایەتی لە نێوخۆ‌و دەرەوە‌و هەروەها لەبەرگرتنی سیاسەتی تەبا لەگەڵ دۆخی هەنووکەیی‌و بڕیارە نوێیەکان، حیزبەکان‌و بزووتنەوەکانی ئەندامی کۆنگرەی بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە کۆڵنی ئاڵمان بانگهێشت کرد.

ئەم کۆبوونەوەی کۆنگرە لە سەرەوەترین ئاست‌و به بەشداریی هەموو ڕێبەرانی حیزبەکانی ئەندامی کۆنگرە لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ژانویەی ٢٠١٨ دەستی پێکرد‌و پاش تاوتوێ کردنی باس‌و بابەتەکانی‌و وتووێژ سەبارەت به ستراتێژیی هەنووکەیی کۆنگرە‌و بەتایبەت سیاسەتی کۆنگرە سەبارەت به یەکگرتووییە سیاسییەکان لە خەبات دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گەیشته رێککەوتنێکی هەمەلایەنە. ئەم کۆبوونەوەیە دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ به سەرکەوتووییەوە کۆتایی پێهات.

 

نووسینگەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ

 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1155
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy