هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی چوارەمی ئەم ڕێکخراوەیە لە ژێر دروشمی "ڕاسانی ژن زامنی دابینبوونی ماف و ئازادییەکانیەتی" ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئەم ڕاگەیەندراوە بەم چەشنەیە:

 

kongray_jnan_-_2019__2


ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی ژنان!

ژنانی مافویست و تێکۆشەری کوردستان و ئێران!

لە جیهانی ئەمڕۆدا، سەرەڕای ئەو هەموو پێشکەوتن و گەشە کۆمەڵایەتیەی کە مرۆڤی سەردەم بە خۆیەوە بينيوه هاوکات لەگەڵ دامەزراندنی ئەو هەموو ناوەند و ڕێکخراوه ی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ژنان بەتایبەتی، بەداخەوە هێشتا لە گەلێک وڵات و ناوچەی جیاجیای نیشتەجێبوونی مرۆڤ بە ئاشکرا و زۆر بەبێ رە‌‌حمانە مافەکانی ژنان پێشێل دەکری و وەکوو کۆیلە یا شارومەندی پلە دووی کۆمەڵگا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە لە میدیا ناوچەیی و جیهانییەکاندا دەبینین کە چلۆن لە پێکهاتەی جۆغرافیایی ئێراندا و لە ژێر زۆڵم و ئیستیبدادی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا، چەندە مافی نەتەوە و کەمایەتییە ئایینییەکانی پێکهێنەری ئێران پێشێل دەکرێ دوو ئەوەندەش مافەکانی ژنان کە نیوەی کۆمەڵن، پێشێل دەکرێ و بەرەورووی توندوتیژیی جۆراوجۆر دەبنەوە و دەچەوسێندرێنەوە. ئەوەش لێکەوتەی ئیدیۆلۆژی و سیستمی دواکەوتوانە و داخراوی ئەم ڕژیمە سەدە ناوەڕاستییە و نیشانی داوە کە ژن خاوەنی کەمترین ماف و پێگەیە لە بوارەکانی سیاسی و یاسایی و ڕەگەزییەوە نیە و هەوڵدان بۆ گۆڕانکاری و کرانەوە لەو سیستمە داخراوەدا کارێکی ئەگەر نامومکین نەبێ ئەستەمە، مەگەر ئەوەی کە ئەو ڕژیمە نەگونجاوە بڕوخێندرێت وەک هەموو ئەو دەسەڵاتە زۆردارانەی کە بە درێژایی مێژوو لەناو براون و دەسەلاتی دیموکراتیک ودابین بوونی یەکسانی و دادپەروەریی سیاسی و کۆمەڵایەتی جێگای گرتونەوە.

ژنانی خەباتکاری کوردستان !

خاڵی جێگەی سرنج و بایەخ ئەوەیە کە، لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، سەرەڕای ئەو هەموو سەرکوت و خەفەقانەی کە بەسەر خەڵکی ئێراندا سەپاوە، ژنانی ئازادیخواز و دێموکرات بە پێشەنگایەتیی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە یەکێک لە یادگارەکانی کۆماری بەشکۆی کوردستانە، بە پێی ئەو هەلومەرجەی کە تێیدابوون، چ لە سەردەمی ڕژیمی پاشایەتی و چ لە سەردەمی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامیدا لە خەبات نەوەستاون بەتایبەتی لە خەباتی نوێی ڕۆژهەڵات کە بە کۆدی "ڕاسان" یانی گرێدانی خەباتی شار و شاخ ناسراوە، هەم لە ڕێگەی ڕاگەیەنەکان و تێکنۆلۆژی سەردەم و هەم لە ڕێگەی بەشداری و حزووری فیزیکییەوە، توانیویانە هەم ژنانی کوردستان لە ئاست داکۆکیکردن لە مافەکانییان وشیار و ئاگادار بکەنەوە و هەم دەنگی ژنانی مافخوراو و چەوساوە و بێ دەرەتانی کورد بگەیەنن بە گوێی ناوەند و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و لایەنگرانی عەدالەت و دادپەروەری.

هاونیشتیمانیانی ئازادیخواز !

هەر لەو ڕاستایەدا و بۆ بەرەوپێشبردن و داڕشتنەوەی سەرلەنوێی مێتۆدەکانی خەبات لە پێناو مسۆگەرکردنی ئازادی و دادپەروەری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە رەوتی برینی دیموکراسی نێو خۆی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئیراندا بریاری بەرێوبردنی کۆنگرەی چواری خۆیدا.

لە و پەیوەندیەدا کۆنفڕانسەکانی ئەندامانی لەسەر ئاستی رێکخستنەکانی ئاشکرا و دەرەوەی ولات و وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی ئەندامانی خۆی لەنێوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی(١٠/٠١/٢٠١٩)چوارەمین کۆنگرەی یەکیەتی ژنان دەستی بە کاری خۆی کرد و لە کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ڕۆژی ٢١ی بەفرانبار(١١/٠١/٢٠١٩) کۆتایی بە کارو ئەرکەکانی بە پێی دەستووری کاری کۆنگرە هێنا.

کۆنگرەی چوارەمی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی کۆنگرەی "یەکسانی دادپەروەرانە" و بە دروشمی " ڕاسانی ژن زامنی دابینبوونی ماف و ئازادیەکانیەتی"، بەڕێوەچوو.

لە دوو ڕۆژ کاری بەردەوامی کۆنگرەدا سەرەتا ڕاپۆرتی سیاسی- کۆمەڵایەتی و پاشان بەرنامە و ئەساسنامەی یەکیەتی ژنان پێشکەشی کۆنگرە کرا و دوای باس و رادەربرینی بەشداران، بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە پەسند کران.

لە بڕگەی دیکەی کاری کۆنگرەدا، ڕاپۆرتی کار و چالاکیی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوان کۆنگرەکانی ٣ بۆ ٤ پێشکەشی ئەندامانی کۆنگرە کرا و دوای شیکردنەوە وباس و رادەربرین بەشداربوانی کۆنگرە، بە زۆرینەی بەرچاوی دەنگ پەسند کرا.

کۆنگرە لە بڕگەی کۆتایی کاری خۆیدا و لە کەش و هەوایەیەکی دێموکراتیکدا،لە نێوکاندیداکانیدا ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی نوێ خۆی هەڵبژارد کە پێک هاتبو لە ٧ ئەندامی ئەسڵی و ٢ جێگر.

دوای تەواوبوونی فەرمی کاری کۆنگرە، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا، هاوڕێ "شنە دروودگەر"ی وەکوو سکرتێری یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی هەڵبژارد.

دۆستان و دڵسۆزانی یەکیەتی ژنان!

لە کۆتاییدا هیواخوازین کە یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەگشتی بزووتنەوەی مافخوازانەی ژنان لە سەرانسەری جیهان، بتوانێت لە ڕاستای مسۆگەرکردنی یەکسانی و دادپەروەری و چەسپاندنی مافەکانی ژنان، بە ئامانج بگات و لەو پەیوەندیەدا پێویستە سوپاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دابین کردنی شوێن و ئەمنیەتی کۆنگرە هەروەها هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکەین کە لە رەوتی کارەکان و سەرخستنی کۆنگرەکەدا یارمەتیدەرمان بوون.

سەرکەوێ بزووتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەی کورد

بەردەوام و سەرکەوتوو بێت یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

 

​کۆمیتەی بەڕیوەبەری گشتیی

٢١ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی

١١ی ژانویەی ٢٠١٩ی زایینی

   ___________________________________

  ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1206
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy