هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هەڵۆکانی زاگرۆس ئاکامی ئۆپراسیۆنی خۆیان ڕاگەیاند

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

"هەڵۆکانی زاگرۆس" لە هەواڵێکدا بڵاویان کردەوە کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ڕۆژی هەینیدا، چەند کەس کوژرا و بریندار بوون.

 

hallokani_zagros_-_logo_-_2018_-_1_-_1


هەڵۆکانی زاگرۆس پۆلی ئاربابا، دوای ئەوەی کە تاقمێک لە بەکرێگیراوانی تاڵانچی و ڕێگری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان، لە ناوچەی خێڵەڕەشی بانەيان دایە بەر هێرشی خۆیان، چەند کەس لە هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کوژرا و بریندار بوون.

لە ئاكامى ئەو ئۆپراسیۆنەدا، "ئارمان فەخری" کوژراوە و "لوقمان خیاڵی" و کەسێکی دیکە بە ناوی "مەنێشلوو" بریندار بوونە و بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ڕاگوێزراون.

شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس هێرشیان کردە سەر ڕێگر و تاڵانچییەکانی ڕێژیمی ئێران، کە بە مەبەستی ڕاوەڕووت و کوشتنی کاسبکارانی ناوچەی ناوبریکانی خێڵەڕەشی بانە بۆسەیان نابوویەوە.

هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایانگەیاندووە کە هەتا کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی زۆرەملێی ڕێژیمی تاران لە کوردستان پاڵپشت و پارێزەری هاونیشتمانانی زۆرلێکراو دەبن و بێ وچان سزای سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدەین.

 

 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 985
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy