هه‌ڵۆی کوردستان

حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا وێڕای مەحکوومکردنی سی...

مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای لە خەڵک کرد کە بە ...

  • ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵک بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • حیزبی دێموکرات: پشتیوانی لە خۆپیشاندانی خەڵک دەکەین

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
  • مستەفا هیجری: درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن

    یەک شەممە, 17. 11. 2019
-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

شەڕێکی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دژی‌گەلییەکانی ڕێژیم هاتە ئاراوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد شەڕێکی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چڵکاوخۆرەکانی سەر بە سپای پاسداران هاتە ئاراوە کە بەهۆیەوە چەندین دژی‌گەلی کوژران و بریندار بوون

دەقی ڕاگەیەندراوکە بەم چەشنەیە:

 

pm_-_pawa_2


راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

رێکەوتی ۲٠ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۸ی سەرلەبەیانی، لە سەیرانگای "بیمیری" شاری پاوە، کە پێشتر لە لایەن هێزێکی زۆری رێژیمەوە گەمارۆ درابوو، شەڕێکی قورس لە نێوان ئەو هێزە پۆشتە و پەرداختەی رێژیم پێکهاتوو لە کۆمەڵێک جاش و پاسدار لەگەڵ یەکەیەک لە پێشمەرگەکانی رێکخستنی شار، سەربە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری پاوە، هاتە ئاراوە.

ئەوەی روون و ئاشکرایە، وێڕای ئەوەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین جۆر چەکی قورس شوێنی مانەوەی پێشمەرگەکانی کردبووە ئامانج، پێشمەرگەکان لە بەرانبەر ئەو هەموو هێزە و چەک و کەرەستانە، شەرێکی قارەمانانە و بێ وێنەیان ئەنجام دا.

شەڕەکە تا کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەرۆ درێژەی کێشا و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هێزی دوژمن زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و بەپێی زانیارییەکان ۳ کەس لە هێزەکانی بەناو سپای پاسداران کوژراون و بە بەردەوامی لە کاتی شەڕەکە چەندین ئامبۆلانس لە رێگای نێوان نەخۆشخانەی پاوە و شوێنی شەڕەکە لە حاڵی هاتووچۆدا بوون.

لەو شەڕە قارەمانانەیەدا کە زیاتر لە ۳ کاتژمێری خایاندووە، دوو ڕۆڵەی قارەمان و فیداکاری نەتەوەکەمان کە لە یەکەیەکی رێکخستنی شاردا سازمان دران بە ناوەکانی "شەهید شاهۆ وەیسی"و "شەهید زانیار ئیسلامی" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان بوون و هەروەها هاووڵاتییەکی دڵسۆزی شاری پاوە بە ناوی "فەرشاد چەچانی" کە بە مەبەستی سەیران کردن لەو ناوچەیە بوو بە تەقەی هێزەکانی رێژیم کوژرا.

لە لایەن رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە کەسوکار و بنەماڵەی بەرێزی شەهیدان "شاهۆ و زانیار" و بنەماڵەی فەرشاد چەچانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

رۆحیان شاد و رێگایان پڕ رێبوار

 

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی

 

pawa_sh_1_2

pawa_sh_1_3

pawa_sh_1_4

pawa_sh_1_5

pawa_sh_1_1

 

 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3391
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy