هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات: پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەنگاریی مەدەنیانەی خەڵکی کوردستان و بازاڕیان دووپات دەکەینەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

لەهەمبەر مانگرتنی ئەمڕۆی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە چەند شارێک بەهۆی بوونی هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر و گرانی و خراپی باری گوزەران مانیان گرت و دوکان و بازاڕەکانیان داخست، دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزب بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:

 

farmandaei_pdki_pm_2


بەیاننامە سەبارەت بە مانگرتن لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان

خەڵکی خۆڕاگری کوردستان

هەر وەک ئاگادارن، ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی ڕەزبەر بازاڕیانی چەند شارێکی کوردستان دەستیان دایە مانگرتن و دوکان و بازاڕیان داخست.

مانگرتنی ئەمڕۆی چەند شاڕێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە هاوکات لە شار و ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بەڕێوەچوو، رەنگدانەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستانە بەرامبەر بە دۆخی قەیراناویی ئابووری کە سەرتاپای وڵاتی گرتووەتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە وەک هاوخەباتی و پشتیوانی کردنی ناوچەکانی دیکەی ئێران هەژمار دەکرێت.

وەک سیاسەتی هەمیشەیی و پڕەنسیپی نەگۆڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پشتیوانی لەم مانگرتنانە و شێوەکانی دیکەی بەرەنگاریی مەدەنیانەی سەرجەم چین و توێژەکانی ئێران و کوردستان دەکەین.

هاوچەرەنووسیی گەلانی بندەستی ئێران و رووخاندنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، پێویستیی بە هاوخەباتی و یەكڕیزی زیاترە و ئەمەش بە خاڵی جەوهەریی خەباتی یەکلاکەرەوە لە دژی رێژیم دەزانین و لە داهاتووشدا پێداگری لە سەر دەکەینەوە.

لێرەدا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ بەرەنگاریی مەدەنیانەی خەڵکی کوردستان و بازاڕیان دووپات دەکەینەوە و هاوکات جەخت لە سەر خەباتی جەماوەریی شارەکان دەکەینەوە.

سەرکەوێ خەباتی جەماوەریی

سەرکەوێ خەباتی شارەکان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای رێکخستنی گشتی

١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی

٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی

 

  _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1307
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy