هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی لە نادیە موراد کرد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لە لایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزەدی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

 

nadia_-_nawand_1


پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لە لایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزەدی

کچێکی کوردی ئیزەدیی خەڵکی شەنگال‌و باڵوێزی ئاشتی نەتەوەیەکگرتووەکان "نادیە موراد" بە هاوبەشی لەگەڵ "دێنیس موکوێگ" پێکەوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی ۲۰۱٨ی زایینییان بەدەست هێنا.

ساڵی ۲٠۱٤ی زایینی ،چەکدارانی بیرتەسک‌و سەدەناوەڕاستیی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق‌و شام" ناسراو بە (داعش) پەلاماری شاری شەنگالیان دا‌و داگیریان کرد‌و لەو هێرشە دڕندانەیەدا، شکۆ‌و هەیبەتی مرۆڤانەی هەزاران مرۆڤی بێتاوان شکێندرا‌و بۆ جارێکی دیکە نەیارانی کوردستان‌و کورد هەوڵی داگیرکارییان لە کوردستان دا.

نادیە موراد پاش ئەوەی لە چاوی ٥ برا‌و دایک‌و باوکی بوونە قوربانی ئەو ستەمە گەورەیە،یەکێک بوو لەو هەزاران کچانەی کە لە لایەن ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەوە بەدیل گیران‌و لە شارەکانی ژێر دەستی داعش بۆ مەرامە دژی ئینسانییەکان دەکڕان‌و دەفرۆشران، نادیە موراد دوای ماوەیەک توانی خۆی لە دەستی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستییە ڕزگار بکات، دوای ڕزگاربوونی توانی ببێتە دەنگی ئەو کچە بێتاوانانەی کە لەژێر دەستی داعشدا تووشی ئەشکەنجە‌و چەندین کاری قێزەونی دیکە بوونەتەوە.

نادیە بە هەوڵ‌و تێکۆشانی بەردەوام هاواری پڕ بە گەرووی مرۆڤ‌تەوەری‌و پاراستنی کەرامەتی ئینسانی بوو.

نادیە بەهۆی کارکردنی لەسەر پڕۆژەیەک لەژێر ناوی " کۆتاییهێنان بە توندوتیژیی جنسی، وەکوو چەکێکی شەڕ" توانی بە هاوبەشی لەگەڵ دێنیس موکوێگ خەڵاتی نۆبیڵی ئاشتی بەدەست بهێنێت.

ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە، لە ئاست ئازارەکانی کورد‌و هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، هەر جۆرە خەڵات‌و پێزانینێک بارتەقای خەمەکانمان نییە، بەڵام بیستنی لە لایەن ئەوانەی ڕەگەزپەرستانە شەو‌و ڕۆژ دەکەنەوە، تەزوویەک بە لەشیاندا دێت کە بەقەد هەموو ئەو ئازارانەیە.

لە کاتێکدا "نادیە" خەڵاتی ئاشتی وەردەگرێت کە ژنانی کۆمەڵگای ئێران‌و کوردستان بەتایبەتی، لەژێر هێژموونیی چەسانەوەی توندی بیری ویلایەتی فەقیهی ڕۆژانە رووبەری ستەم‌و بێرێزی دەبنەوە‌و ئازایانە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان لە هەوڵی بەردەوام دان.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە نادیە موراد‌و کوردانی ئێزیدی‌و سەرجەم ئەو کەسانە دەکا کە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی‌و ئازادی لە هیچ چەشنە زەحمەت‌و تێکۆشانێک درێغی ناکەن.

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

۱٤ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی

 

  ___________________________________ 

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 989
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy