هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی هه‌واڵێكی تایبه‌ت كه به‌ده‌ست "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕێکەوتی شەممه 31ی خەرمانان، به‌رامبه‌ر به 22ی سێپتا‌مبر، له کۆبونەوەیەکی فەرمیدا ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لەسەر پێشنیاری بەڕێز كاك مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزب، به‌ڕێز محەمەدنەزیف قادری ئەندامی دەستەی کارگێری حیزب‌و بەرپرسی نووسینگەی کارگێری، بە جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزب بە تێکڕای دەنگ هەڵبژارد.
به‌ڕێز محه‌ممه‌د نه‌زیف قادری یه‌كێك له رێبه‌رانی به ئه‌زموونی سیاسیی حیزبه كه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین به‌رپرسایه‌تیی به‌رزی له حیزب‌دا هه‌بووه، له كاره‌سات‌و رووداوه ناخۆشه‌كانی وه‌ك جیابوونه‌وه‌كانی نێو حیزب، به توندی پشتی رێبازی راسته‌قینه‌ی حیزبی گرتووه‌و هاوڕێو پشتیوانی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری بووه.
پێشتر به‌ڕێز كاك حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی وه‌كوو جێگری یه‌كه‌می لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموكرات هه‌ڵبژێردراوه.
له پێکهاتەی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەسندکراوی کۆنگرەی 16هەمدا هاتووه:
لێپرسراوی گشتی ئەگەر بە پێویست بزانێ جێگری دووهەم لە رێگای پێشنیار بە ناوەندی سیاسی‌و پەسندکردنی دیاری دەکا.
_______________________________________
ــ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه

