هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئەمنیەتى پووشاڵیی ڕێژیمی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ali_surani_-_2018_-_2018_-_1ڕۆژی شەممەی.ڕیکەوتی۳۱٫٦٫۹۷هەتاوی لە کاتێکدا هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ ئەوەی توانای خۆیان پیشان بدەن و بە دونیا بڵێن چ دوورگەیەکی ئارام و بەهێزن، لە لایەن هێزێکی ئازادیخوازی عەرەب لە ئەلحواز کەوتنە بەر دەسڕێژی فیشەکی تۆڵەی چەوساندنەوەی نەتەوایەتی و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداریان دا. ناچمە سەر هۆکارەکانی ئەم حەرەکەتە بەس تەرکیز ئەکەمە سەر خاڵێ کە زۆر گرینگە، ئەویش پووشاڵی بوونی ئەمنیەتی ڕێژیم و هاژو هووژەکانیەتی. ئەو بەناو دوورگە ئارامەی کە تەنانەت کاری کردبووە سەر هەندێ لە بەرهەڵستکارانی ڕێژیم تا شوێنێ کە هەموو خەباتی خۆیان گرێ دابوو بە وەدیهێنانی دوو مادەی فۆرمالیتە لە یاسای ڕێژیمی خومەینیدا.

بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە، ئەوە ڕاسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە ئەم ئەمنیەتە پووشاڵییەی ڕێژیمی کردە بڵقی سەرئاو و ورەی بە هەموو هێز و گرووپە ئازادیخوازەکان دا بە مێتۆدی خودی ڕێژیم بەرەنگاری سەرکوتی نەتەوایەتی ڕێژیم ببنەوە.

ڕاسان و حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەبات دژی ڕێژیمی خومەینیان بردووەتە فازێکی نوێوە و ئەم خەباتە نوێیە ورەی بە هەمووان بەخشیوە کە بێباکانە بەرەوڕووی سوپای داگیرکەری ئاخووندەکان ببنەوە.

 

dorga_-_surani_2


هەر بۆیە دەتوانین بڵێین ڕاسان توانی هێزی نەتەوەکانی دیکەی ئێران وەگڕ بخاتەوە و بوو بە ڕێپیشاندەر و ڕێنوێنی تێکشکاندنی هەیمەنەی خەیاڵی سوپای تێرۆر و سێدارە. ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری دادەنێ لەسەر یەک خەباتی و یەک گوتاریی نەتەوەکانی ئێران بۆ ڕووخانی ڕێژیمی سەدەنێوەڕاستی ئاخووندەکان.

بۆیە ئێستا بۆ هەمووان دەرکەوتووە کە ئەم ڕێژیمە ئۆختاپووسییە چەن لە نێوخۆ کز و لاواز و زەربەپەزیرە. زەربەپەزییرییەک کە لە ڕێوڕەسمی قودرەتنمایی ئەو ڕێژیمەدا دەبێت بە زەنگی ڕزگاری هەموو نەتەوەکانی ئێران. ڕزگارییەک کە تەنیا و تەنیا ڕاسان و حێزبی دێموکرات ڕێگەخۆشکەری بوون و لەم پێوەندییەدا وێڕای ڕێز و حورمەت بۆ هەموو لایەن و حێزب و جەماعەتەکانی دیکە، کەس ناتوانێ نەکۆڵی لە ڕۆڵی پێشەنگایەتی و ڕێبەرایەتی ڕاسان لەپێناو وەچۆکهێنانی دەسەڵاتی ئەو ڕێژیمە بکات. بۆیە بەڵگاندنی گەمژانە و ساویلکانە کە تەنیا یەک جەماعەت دوژمنی ڕێژیمن بۆیە هێرش دەکرێتە سەریان، تەنیا بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی خووانشی سیاسیان لە دۆخی ڕێژیم و گیرۆدەبوونیانە لە حەسار و قەفەزێکی دەسنیشانکراودا.


 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 847
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy