هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دەزگای ڕێکخستنی گشتی حیزبی دێموکرات سپاسنامەیەکی ڕوو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بڵاو کردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەزگای ڕێکخستنی گشتی حیزبی دێموکرات ڕوو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات، ڕایگەیاند کە ئێوە داینەمۆی ڕاسانی شارن

دەقی سپاسنامەکە بەم چەشنەیە:

 

rgayandni_PDKI_1-_2018_1


سپاسنامە و ڕێزلێنانی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات


ڕۆژانی حەماسەی پشتیوانیی جەماوەری، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرەوی وڵات، لەو ڕۆژە پڕشنگدارانەن کە ئێوەی تێکۆشەر، لێبڕاوانە بوونە هەوێنی ڕاسانی کۆمەڵانی خەڵک و سەرکەوتن و سەرفرازییەکی ترتان لە ڕەوتی خەبات و تێکۆشانتاندا تۆمارکرد.

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٢١ی خەرمانان لەو ڕۆژە گەشانەیە کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ پشتیوانی لە ڕۆڵە خەباتکارەکانیان بە گەردەلوولی بێدەنگی لە حکوومەتی داگیرکەری ماف و ئازادییەکانیان ڕاسان.

ئێوەی تێکۆشەر لە کوردستان و بەشێکی بەرچاوی وڵاتانی جیهان، بوونە پێشەنگی ئەم ڕاسانە جەماوەرییە. شانازیتان پێوە دەکەین کە لە خۆرهەڵاتی نیشتمان، لە قەسر و سەرپێڵ و کرماشان، لە ڕوانسەر و جوانڕۆ ولە پاوەی هەورامان، لە سنە و کامیاران، بانە و مەریوان و سەقز و بۆکان تا خانێ و شنۆ و نەغەدە و لاجان، لە شار و دێ لە دزەی مەرگەوەڕ و سیاوەشانی ورمێ، نەخشی بەرچاو و کاریگەرتان گێڕا .

دەزگای ڕێکخستنی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەوڵ و تێکۆشانتان بەرز دەنرخێنێ و ڕێز لە ماندوویی نەناسی و ئیرادە و تواناتان دەگرێ.

ئێوە سەرەڕای بوونتان بە داینەمۆی ڕاسانی شار، لە گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی شەقامیش دا، تریبوونی ئەم بەرەنگارییە شکۆدارە بوون و دەمامکی درۆتان لە ڕوخساری دزێوی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان داماڵی و لمبۆزی هێزی بێزراوی تارانتان لە خاک و خۆڵی نیشتمان وەردا.

سەرکەوتنتان سەرکەوتنی حیزب و گەلە

بڕووخێ کۆماری ئیسلامی ئێران

بژی ڕاسان                                              

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی

 

 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 826
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy