هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سپاس ڕۆژهەڵات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ali_surani_-_2018_-_2018_-_1ڕۆژهەڵات سپاس.

دوای داواکاری ناوەندی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کوردستان ڕوو لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات و پێشوازیکردن، چالاکی و تێکۆشانی کۆمەڵێک چالاکڤانی نێوخۆ و دەرەوی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕۆژی چووارشەممە، بیست و یەکی خەرمانان بۆ مەحکووم کردنی تاوان و جینایەتەکانی کۆماری تیرۆریستیی ئیسلامیی ئێران. خەڵکی خۆڕاگر و بەئەمگی کوردستان لەبەشی هەرە زۆری کوردستان لەگەڵ ئەوی لە ژێر گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکان و دام و دەزگا سەرکوتکەرکانی حکوومەتی ئاخووندیدا بوون، بە شێوەیەکی بەرچاو، جوامێرانە و ئەمگناسانە پێشوازییان لە بانگەوازی مانگرتن کرد. ئەم ئاکسیۆنە مەدەنییە بۆ هەتاهەتایە لە مێژووی خەباتی ئەم نەتەوە وەزاڵە هاتووە دەمێنێتەوە و جێگەی ڕێز، ستایش و دەسخۆشی هەمەلایەنەیە.

 

spas_rojhelat_1


خاڵی جێگەی سەرەنجی ئەم ڕووداوە سیاسی و مەدەنییە بەشداریی ئازایانەی کرماشانی دڵی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئیلامی هەمیشە کوردستان بوو کە بە هەق پیشانی دا چلۆن خەباتی شاخ و شار پێکەوە گرێ دەدرێن و دەبن بە تەواوکەری یەکتر و چلۆن ڕاسان باوەڕ بە خۆبوون و ئیرادەی گەڕاندووەتەوە بۆ دڵی شار و پانتایی کوردستانی ڕۆژهەڵات. ئەمەش سەلمێنەری ڕاستییەکە، ئەویش ئامادەبوونی کوردستانە بۆ ئەم چەشنە حەرەکەتانە. حەرەکەتێکی دوژمن تۆقێن کە پێشتر لە بیست و دووی پووشپەڕەکاندا بووەتە هێمای بەرەنگاربوونەوەی مەدەنیانەی نەتەوەی کورد لە ئێراندا بە دژی داگیرکاری و دیکتاتۆری و تێرۆریسمی دەوڵەتیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بژی کوردستان، بژی ڕاسان، بژی خەباتی جەماوەری دژی زوڵم و زۆرداری

 

 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 482
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy