هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە گۆڕانكاری لە رێكەوتی مانگرتنی گشتیی لەكوردستان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

لەبانگەوازی پێشووی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستاندا داوا لەكۆمەڵانی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان كرابوو كە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە تاوانەكانی كۆماری ئیسلامی كە رۆژی ١٧ی خەرمانانی دژ بە گەلی كورد ئەنجامیدا، دوكان‌و بازاڕەكانیان دابخەن‌و مانگرتنی گشتیی رابگەیەنن.

 

nawandi_hawkari_3


پاش بڵاوكردنەوەی بانگەوازەكە‌و راوێژ لەگەڵ كەسایەتی‌و حیزبەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان بڕیارماندا بۆ یەكڕیزی زیاتری نێوان حیزبەكان‌و بۆ ئەوەی بە تێكڕای حیزب‌و لایەنە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بانگەوازی مانگرتن ئاراستەی خەڵكی كوردستان بكەین، بڕیارماندا رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان وەك رۆژی مانگرتنی گشتیی لە رۆژهەڵاتی كوردستان رابگەیەنین.

لەداهاتوویەكی نزیكدا راگەیەنراوێكی دیكە بە واژۆی حیزب‌و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.


ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

 

 _______________________________________

ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 820
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy