هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ویکیلیکس : قاسملوو ،سەدام ، تاڵەبانی ، رەجەوی و ئەمریکا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 DR_qasemlu_-__wikileaksبه ڵگەی بڵاوکراوە لە لایەن ویکیلیکسەوە لە بەرواری 1ی سپتامبری 2011

ڕاپۆرتێک لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمریکاوە لە بغداد بە ژمارە 85588‌‌‌ بغداد

برواری ڕاپۆرت : 16ی فوریە 1988

دەقی ڕاپۆرت : روانگەکانی قاسملوو کوردێکی ئێرانی

1- نەهێنی : تەواوی دەق

2- بە کورتی : قاسملوو رێبەری کوردەکانی ئێران ،لە کاتی گەرانەوە لە چیاکانی کوردستانەوە جار و بار سەردانی عێراق دەکا ولە بەرواری 10ی فوریە لە گەڵ سەدام چاوپێکەوتنی کرد. قاسملوو دیانی بەوەدا نا کە بە هۆی بۆردمانی بەربڵاو بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ( لە کەنار چۆمی شاری ماوەت کە رێکخرا بوون ) ناچار بە راگوێزانی دەفتەری سیاسی بە مەودای 35 کیلۆمتر بەرەو باکوور بووە. ئەو سوور بوو لە سەر ئەوەی کە 10 تا 12 هەزار پێشمەرگەی شەڕکەری هەیە و دەتوانێ لەوەش زیاتر لە ریزەکانی حیزبدا بەگونجێنێ ، لە گەل ئەوەشدا چەک و تەقەمەنیەکی زۆری لە دەستدایە ( ئەو چەک و تەقەمنیەی کە لە ئێرانیەکانی بە دەستکەوت گرتووە ) و پوول و پارەیەکی زۆر کە لە رێگای قاچاخەوە بە دەست هاتووە ( ئەو پوولەی لە رێگای وەرگرتنی گوومرکەوە دەست دەکەوت لە کاتی تجارەتی هاوڵاتیان لە نێوان عێراق و ئێراندا ) ، ئەو لە ئەمریکا داوای یارمەتی مەعنەوی و سیاسی کرد . بە سەرنجدان بە بنەمای دژایەتی هەمیشەیی لە گەڵ رفاندن لە لایەن حیزبەکەیەوە ، باڵوێزی ئیتالیا لە لایەن رفێندراوانی دەستی تاڵەبانی داوای یارمەتی لەو کرد بەو هیوایی کە رۆڵی ئەوان کاریگەر بێ .

٣- قاسملوو پیاوێکە کە لە گەڵ تاڵەبانی نێوانی خۆشە . ئەگەرچی ڕاگرتنی رۆڵی بێلایەنی قاسملوو لە نێوان تاڵەبانی و عێراقیەکان دەبوە هۆی درووست بوونی کێشە . قاسملوو لەوە تێگەێشتەبوو کە پێکهێنانی ئێتلافێک بۆ رێکخراوە ئێرانیەکان زەروورییە. بەلام رەجەوی کە قاسملوو وەک کەسێکی بێ ئەزموون سەیری دەکرد حەزی بەمە نەبوو ، چالاکیە چەکداریە بەرتەسکەکانی رەجەوی لە باکوور نێوانی قاسملوو و تاڵەبانی گرژ کرد و ئێستا رەجەوی لە بیری ئەوەدایە کە لە باشوور چالاکیەکانی چڕتر کاتەوە . قاسملوو بە پێچەوانەی رەجەوی دووری لەوە دەکرد کە لە گەڵ سەدام وێنەی هەبێ ، قاسملوو باسی لەوە کرد کە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا کوردستان ئارام بووە لە کاتێکدا کوردستانی عێراق لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو گەلێک نائارامە ( لە روانگەی دەوڵەتی ناوەندی عێراقەوە ) ، پلانی ویرانکاری دێهاتەکانی کوردستان لە لایەن عێراقەوە جارێ بەو بەربڵاویە لە لایەن ئێرانەوە دەستی پێنەکراوە .

٤- دوای کۆتای هاتنی کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ساڵی 1988 ، قاسملوو سکرتێری گشتی حیزب لە بەرواری 10ی فوریە لە چیاکان هاتەخوار تا لە گەڵ سەدام چاوپێکەوتن بەکا . بە هۆی بوونی کوردێکی زۆر لە وڵاتانی سوئێد و فەرانسە بە شێوەیەکی سرووشتی لە کاتی سەردانی بۆ بەغداد ، پەیوەندی بە باڵوێزەکانی فەرانسە و سوئێدەوە دەکرد . سەرۆکی لیژنە ( مەبەست لیژنەی زانیاری ئەمریکا لە بەغداد) پێشنیاری چاوپێکوتنی باڵوێزی سوئێد تۆمن لە گەڵ قاسملووی کرد و بەمجۆرە لە برواری 12ی فوریە بۆ نانی نیوەرۆ کە شەش سەعاتی خایاند بانگهێشت کرا . قاسملوو روونکابیرێکی گەورە و لە هەمان کاتدا وەتەبێژێکی بە توانا بەر چاو دەکەوت . تەنانەت لە زمانی ئینگلیزیدا کە زمانی شەشەمی ئەو ( دوای کوردی ،فارسی، عەرەبی، فەرانسەیی و چەکی ) بوو ، هەست بەوە دەکرا کە توانایەکی باشی لە دواندندا هەیە ، لەم چاوپێکەوتنەدا نوێنەرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتانی پاریس و بغدا و ستۆکۆڵم هاورێیەتیان دەکرد ( عەبدۆڵلا قادری ، جوورابکا و سەلام عەزیزی ) .

٥ - داواکاری بۆ پشتیوانی مەعنەوی : قاسملوو لە ئەمریکایەکان بە تەواوی داوای پشتیوانی سیاسی و معنەوی کرد . بە سەرنجدان بەوراستیەی کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەردەم دژی ترۆریسم و رفاندن بووە ، بەڵگەیەکی نیشان سەرۆکی لیژنە دا کە لە لایەن نوێنەری ئەو لە بارەی ترۆریسم لە کۆبوونەوەیکدا پێشکەشکرابوو کە لەو کۆبوونەوەیەدا کەڵک لە ترۆریسم وەک ئامرازی گەیشتن بە ئامانجەکان لە لایەن حیزب و رێکخراوە شۆرشگێرە ئازادیخوازەکانەوە دژایەتی کرابوو . قاسملوو لە ناخەوە بەداخبوو لەوە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ چەند بناژۆخوازی دواکەوتووی ئەفغانی چاوپێکەوتنی کردووە و پێداگری لە سەر گەورە کردنەوەی رێکخراوەکانی نیکاراگوا کە چ شانسێکیان نییە دەکا ، لە کاتێکدا سەرنجێک ناداتە ئەو رێکخراوانەی بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ لە جیهاندا خەبات دەکەن .

٦-سەرۆکی لیژنە تێگەیشت لەگەڵ ئەوەی خەلکی ئەمریکا زانیاری زۆریان لە بارەی کوردستانەوە نییە بەڵام دڵ نگەرانی کوردەکانن و لەوانەیە بە قازانجی قاسملوو بێ بە پەیوەندی کردن بە هەوالنێرانی راگەیندنەکان کە لەو بارو دۆخە کەڵک وەرگرێ . قاسملوو باسی لەوەکرد یەکێک لە هەوڵەکانی کە جاری دوای لە بەغداد بووە بۆ وەرگرتنی ویزای ئەمریکا بۆ جێنفن رەندڵ ( پاریس ) یارمەتیدا داوە . قاسملوو بۆ وتوێژ 14 سەعات کاتی دایە هەواڵنێری واشنگتۆن پۆست کە بە نووسینی کتێبێک لە بارەی کوردەکانەوە سەرقاڵ بوو . قاسملووی لەوەی کە رووسەکان هەردەم بیر لەوە دەکەنەوە کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکیەکان نزیکە و ئەمریکایەکانیش باسی نزیک بوونی لە رووسەکان دەکن شکایەتی دەکرد و دەیوت کورد بێجگە لە چیاکانی کوردستان هێج دۆستێکی نییە .

٧- بە بارمتەگیراوەکانی ئیتالیا : قاسملوو دیانی بەوەدا نا کە لە گەڵ بالوێزی ئیتالیا ، تسکانۆ چاوپێکەوتنی بووە و بەڵێنی داوەتێ بۆ ئازاد کردنی سێ بارمتەکەی ئیتالیا کە لە لاین یەکیەتی نیشتمانیەوە رفێندرابوون هاوکاری بەکا. ئەو باسی لەوە کرد هەر کاتێک لەم بارەوە نێوبژیوانی کردبێ سەرکەوتوو بووە و نێوبژیوانیەکی پەسەند دەکرێ ، ئەو وای نیشان دەدا کە ئەوە یەکەم جارە لە بارەی ئازاد کردنی سێ بەبارمتەگیراوەکەی ئیتالیا حەول بدا و تا ئێستا داوا لەو نەکراوە هیچ کارێ بەکا . قاسملوو لەوەی کە رێکخراوەکانیتر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان دەست دەبەنە کاری ترۆریستی و لە هەمان کاتدا زیاتر لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە رێکخراوەیەکی مونەززەمتر و گەورەترە ، دەکەونە بەر سەرنج و پشتیوانی ، شکاتی کرد .

٨ - ژێربەنای بەهێزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران : قاسملوو بە دڵنیایەوە دەیوت 10 بۆ 12 هەزار پێشمەرگەی چەکداری هەیە و بە هۆی کێشەی تدارەکاتی و لوجستیکیەوە چەکدارکردنی زیاتر ئیمکانی نییە . ئەو پێداگری دەکا کە لە هیچ کێبەرکێیەک لە نێوان هێزە کوردیەکانی ئێران بەشداری ناکا ( 80% کوردەکانی ئێران بە لاینگری خۆی دەزانێ )، ئەو پێکەنینی بە بارەودۆخی عێراق دێ و دەیوت : لە ئێران شتێکی وەک عێراق ( کەسێکی وەک تاها معرووف ) جێگری سەرۆکی عێراق و ( بەشداری وەزیری کورد لە کابینەدا ) و یا کردی جاشمان نییە .

٩ - قاسملوو دووپاتی دەکردەوە کە داوای پوول یا چەک و تەقەمەنی نییە بەلکوو بە شوێن پشتیوانی سیاسی و مەعنەویدایە . ئەو باسی لەوە کرد ئەگەرچی مرۆڤ زیاتر لەوەی کە هەیەتی خوازیاریەتی ، بەلام ئەوان بەپێی پێویست پووڵ و چەک و تەقەمەنیان هەیە، ئەو پێداگر بوو لەوەی کە بە درێژای ئەوساڵانە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە پێی پێویست چەک و تەقەمەنی لە ئەرتەش و سوپای پاسدارانی بە دەستکەوت گرتووە ، ئەو دووری لە درکاندنی رێژەی مالی دەکرد و دەیوت کە خەڵکی کوردستان بە شێوەی دەڵخواز یارمەتی حیزب دەدن ، بەڵام لە میانەی وتوێژەکەدا دەرکەوت کە حدکا و ینک لە رێگای ورگرتنی گوومرکی سەرسنوور پێداویستی ماڵی خۆیان دابین دەکەن . قاسملوو رایگەیاند کە تەنیا 3% لە نرخی ئەو کەل و پەلانەی کە لە نێوان سنووری عێراق-ئێراندا ئاڵ و گۆر دەکرن وەر دەگرێ بەڵام یەکیەتی نیشتمانی 20% وەر دەگرێ . لەو کەل و پەلانەی کە لە عێراقەوە بۆ ئێران دەچن دەتوانین ویسکی و ڤیدئۆ بۆ نموونە ناو بەرین و لە ئێرانیشەوە بۆ عێراق فەرش و پستە . لەوەپێش چای لە عێراقەوە بۆ ئێران و شەکر لە ئێرانەوە بۆ عێراق دەچوو بەڵام ئێستا چای و شەکر لە عێراقەوە بۆ ئێران دەبەن، قاسملوو دەیوت لەم دواییەدا لە تالەبانیم پرسیوە ئەگەر دەستت بەم سەرچاوە ماڵییە نەگات تا کەی دەتوانی خۆراگری ، تاڵەبانی لە وڵامدا وتی تا دوو مانگ . لە کاتێکدا قاسملوو دڵنیایە تا دوو ساڵ دەتوانێ دەوام بێنێ .

١٠- قاسملوو بارەودۆخی کوردستانی ئێرانی چەقبەستوو ناوزەد کرد ، بە پێی قسەی ئەو وەک ساڵی 1980 یە، ئەو ساڵەی کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆنترۆڵی شارەکانی کوردستانی لە دەستدا و تاکتیکی پارتیزانی هەڵبژارد ، بە وتەی ئەو دەوڵەتی ئێران دەستی بە سەر شارەکاندا گرتووە ، بەڵام لە سەر رێگا سەرەکیەکان لە سەعات 5 ی بەیانی بۆ 8 ی شەوە و لە کاتی شەودا حدکا کۆنترۆڵی رێگاکانی لە دەستدایە. بە هۆی دڵنیابوونی قاسملوو لە پشتیوانی خەڵکی کوردستان ، بە داهاتوو گەش بین بوو ، ئەو دەیوت ئامادەیە تا 25 ساڵ لە چیاکانی کوردستان دەوام بێنێ و هەروەها دەیوت ئەگەر خومەینی بمرێ لە ئێران و بە تایەبەت تاران ئیمکانی سەرهەلدانی قەیران روو دەدات و لە باری ئابووریشەوە تووشی کێشە دەبێ . کاتێک لەویان پرسی ئایا ئەو زیاتر ناوچەی ئازاد کراوی لە ژێر دەستدایە یان تالەبانی و بارزانی ؟ وڵامی دایەوە کە تا سێ ساڵ بەر لە ئێستا ئەو زیاتر ناوچەی ئازاد کراوی لە ژێر دەستدا بوو بەڵام ئێستا کوردەکانی عێراق . ئەڵبەتە نە بەو مانایەی کە بارەودۆخی خراپ بووە بەڵکوو رژێمی عێراق لەم ساڵانەی دوایدا زیاتر هەرەسی هێناوە لە کوردستان . وا دەر ئەکەوێ کە کوردەکان عێراق پێشی ویان داوەتەوە ، ئەو باسی لەوە کرد کە رۆڵی سەرەکی لە نێوان سەدام و تالەبانیدا وەک ناوبژیوان گێراوە کە ئێستا راوستاوە.

١١- ناچار بە گواستنەوە بنکە و بارەگا : قاسملوو قبوولی کرد کە لەم دوایەدا بە هۆی بۆمبارانی چڕی تۆپخانەکانی ئێران ناچار بووە بارەگاکانی راگوێزێ .ئەو بە پلانێک کە بە داخەوەناروون بوو ئیشارەی کرد کە وادیار بوو لەو ەپێش شوێنی بنکەکانی خۆێان بووبێ رادەگوزرێن بۆ نزیک چۆمی زاب کە لە عێراقەوە تیئەپەرێ. لەوێ نەخۆشخانەیێکی گەورەی لە دەستدایە کە دوکتورە فرانسیەکان مانگانە بۆ ئەوێ هاتووچۆیان بووە ، زۆر جار حدکا دەکەوتە حاڵەتێکی ناهەمواروە بە هۆی ئەوەی کە برینداری هەردوو لایەن واتە یەکیەتی نیشتمانی و عێراقی تیا چارەسەر دەکرا .ئیمکانی پارێزگاری لەم شوێنە ئیتر دژوار بوو بە هۆی ئەوەی ئێران لە رۆژهەلاتەوە هاتەبوو، عێراق لە لە رۆژئاوا و هێزەکانی یەکیەتیش لە پەشت هێزەکانی عێراق و هەر لایەنەی بۆمبی بەویدیدا دەدا .لە ئێستادا ئەو لە 35 کیلۆمتری بە لای باکوور لە سەر سنوور دامزراوە .بە جۆرێک کە قاسملوو زیاتر کاتی خۆی لە ناو خاکی ئێراندا بەسەر دەبا شوێنێک کە هێزی عێراق لە رۆژئاوا زۆر دوورە . وابەرچاو دەکەوێ کە مەقەڕەکەی لە شوێنێکی ئازادە و بەتەواوی لە جم و جۆڵی ئازاددایە. ئەو دەڵی کە خەستەخانەی لەوێ دروست کردوە و پزیشکە فەرانسەیەکانیس هەروا دێن.

١٢- لە بارەی شەڕی موات ( پێموایە مەبەستی شەڕی ماوەتە ) قراغ چۆمی گۆگاسوور لە لای باشوورەوە شوێنێک کە لەوەپێش مقەڕەکانی حدکای لیبووە ، قاسملوو وتی ئامانجی ئێران کردنەوەی دەروازەی رۆژهەڵات- رۆژئاوایە بۆ هێزەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان . قاسملوو دەڵی بارەگاکانی ینک لە باشووری رۆژئاوای ماوەتە ( دۆڵی شلێر کە دوو چۆمی شلێر و گۆگاسوور یەک دەگرنەوە ) لە 3547 رۆژهەلات و 4540 باکووری . ئێرانیەکان بەرزای زاڵ بەسەر ماوتیان لە رۆژهەڵاتەوە لە دەستدایە، عێراقیەکانیش تەپۆلکەکانی باشووری رۆژئاوا و شەڕێکی گەرم لەوناوچەیەدا و لەرۆژئاوای کێوی ماوەت کە کەمتاکورت ئێران لەوشوێنە زاڵە ، لە ئارادایە. هەر بەیانی ئەورۆژە بە تەلەفوون لە مەقەرەکانی خۆیەوە پەیراگەیندرا کە عێراق هێرشێکی نوێیان بۆ سەر ئێرانیەکان لە رۆژئاوای ماوەت دەست پێکردووە ، قاسملوو ئەوەشی وت کە خودی ماوەت وەک پێنجوێن بە تەواوی وازی لێهێندراوە .

١٣- پەیوەندنی لە گەڵ تاڵەبانی : قاسملوو باسی لەوە کرد کە لە گەڵ تاڵەبانی نێوانیان زۆر خۆشە .لەم دوایدا داوای لە تالەبانی کردبوو کە خاویاری دەریای خەزەری لە ئێرانەوە بۆ بێنێ . کاتێک تاڵەبانی خاویرای هێنا بە شۆخیەوە وتی بۆ هێنانی خاویار بۆ ئەو و زیاتر لە بڕی رێگەپێدراو ناچار بووە لە رێگای پەیوەندی تایەبتی خۆیەوە بیکا و ئەگەر بەرپرسانی ئێرانی دەیانزانی ئەو خاویارە بۆکێیە ، تووشی جەڵدە دەبوون .قاسملوو قەبوولی کرد کە جاری وایە شتی جێی سەرنج و جوان روو ئەدا بۆ وێنە لەم دوایەدا 52 سەربازی عێراقی کە 6 ئەفسەریان لە ناودا بوو پەنایان بۆ حدکا بردەبوو و تاڵەبانی دوای رادەستکردنیانی کردەبوو ، ئەم کێشەیە دوو حەوتووی خایاند و قاسملوو سوور بوو لە سەر بێ لایەنی لە نێوان عێراق و ینک دا و سەر ئەنجام رادەستی عێراقی کردنەوە . قاسملوو لە کاتی گوتاردا بە وردبینیەوە قسەکانی هەڵ دەبژارد .ئەو پەی خۆش نەبوو لە بارەی بارزانییەوە بدوێ .

١٤- سەدام هەمەکارەیە : قا سملوو پەیخۆش نەبوو لە بارەی چاوپێکەوتن لە گەل سەدام و تەنانەت ئەگەر بووشبێت باسی لێوەکا ( ئەگەر چی لە گەڵ بالوێزی سوئێد بە روونی ئەدوا ) ئەگەرچی ئیشارەی بەو مەسەلە فارسیەکرد ( هر چند که به مثل فارسی که "اگر میتوانی خدا را ملاقات کنی دیگر لازم نیست که با یکی از ۱۲ امام کار داشته باشی" اشاره کرد ) . قاسملوو وتی بە پێچەوانەی رێبەری موجاهیدینی خەلک رەجەوی ، ئەو بە هیچ جۆرێ ئامادە نییە لە گەڵ سەدام وێنەی هەبێ و یا لە بارەی سەفەری بۆ بەغداد زانیاری بدا و تەنانەت کمتر لەوەش ئەگەر لە گەڵ سەدام چاوپێکەوتنی هەبێ کاردانەوەی باشی لە ناوخۆیی ئێران نابێ ، سەرۆکی لیژنە جەختی لێکرد کە کێ لە بەغدا بەرپرسی کوردەکانە ، قاسملوو وتی سەدام بەرپرسە، بەرپرسی هەموو شتێکە ، بێجگەلەمەش و درێژەی پێدا کە سێ کەسی گرینگ لە پرسی رۆژانەدا هەن سەدام ، عدنان ( عدنان خەیرۆڵا کە وەزیری بەرگری بوو و لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکەی کوژرا ) بەرپرسی باشوورە و عەلی حەسەن ئەلمجیدی ئامۆزای بەرپرسی شیمالە .لەگەڵ ئەوەشدا قاسملوو وتی کە عەلی حەسەن کە مقەڕی لە کەرکووکە زۆرم نەبینیوە ، وەک ئەوەی قاسملوو لە چاوپێکەتندا کمتر لە گەڵ خودا رازی نەبوو .

١٥- وێران کردنی گووندەکان : سەرۆکی لیژنە ، لە پلان و کرداری عێراق بۆ وێران کردنی گووندەکان لە قاسملووی پرسی ، قاسملوو ئێعترافی کرد کە زۆربەی هەرەزۆری گووندەکان وێران کراون . سەرۆکی لیژنە پرسیاری کرد کە ئەم کردەوەیە کاریگەری لە سەر زیاد بوونی پێشمەرگە و پەنابەران دەبێ ؟ وڵامی دایەوە کە رێژەی پێشمەرگە زۆر بووە بەڵام نە ئەو و نە تاڵەبانی بە هۆی گرفتی زۆر لە باری دانی خواردن و پێ رانەگەیشتن هاندەری پەنابەری بۆ وڵاتەکانی دی نەبوون . گووندەکان کاوڵ کراوەن و ورزێری و کشت و کاڵ نەماوە ، پیاوانی کوردی عێراق تەنیا دوو رێگەیان لەبەردەم دایە یان برۆنە شارەکان و یان بۆ ناوەندە تازە درووستکراوەکان کە تەنیا خواردن هەیە . قاسملوو وتی تا ئێستا تەنیا 27 گووند لە کوردستانی ئێران وێران کراون و رێژەی کورد لەوێ حەوت ملیۆن کەسە و درێژەی پێدا کە بەداخەوە هەرکام لەویدی فێری ماڵوێرانی و خراپکاری دەبێ ، دزێوترین ئاکاری ئێرانیەکان کەڵک ورگرتن لە چەکی شیمیاییە و هەردووکیان کەڵکی لێ وردەگرن و بەڵام عێراقیەکان زیدەتر لەوە .سەرۆکی لیژنە پرسیاری لێ کرد بە سەرنجدان بە سرووشتی سەر سەوزی کوردستان ئایا فرۆکەکان و هێرشی ئاسمانی دەتوانن بۆ پێشمەرگە کێشەیەکی سەرەکی درووست کەن ؟ وڵامی دایەوە نە ئێمە و نە کوردەکانی عێراق لە هێرشی فرۆکەکان نیگەران نین ، ئێمە دەتوانین وڵامیان دەینەوە ، بەڵام تۆپخانەیە کە کاریگەری زیاتری هەیە و چەکی شیمیایش پتر لەوە .

١٦- روانگەی کوردێک لە عێراق : قاسملوو لە کاتی رخنەگرتن لە عێراق ئارام خۆی لەدەست نەدا ، بەڵام نەیتوانی بەر بە خۆی بگرێ بۆ سووکایتی کردن بە رژێمی عێراق . بە روونی وتی رقی لە بغدایە و لە هاتن بۆ بغدا بە تەواوی خۆ دەبوێرێ مەگەر ئەوەی پێویست بە هاتن بەکات . ئەو ناچار بە قبووڵ کردنی ئەوراستیە بوو کە کۆمەڵگای ئێرانی پێشکەتووتر و کارایترە ، ئەو بە هیواوە وتی بەڵێ هەرکات خەڵکی ورمێ بیانهەوێ دەتوانن بۆ ئەمریکا تەلەفوون کن و سەفەر ئازادە .بەڵام یەکسەر پێداگری لەوە کرد کە لە عێراق کمتر لە هەست و کەوتی تایەبەتی خەلک دەست تێوەردان دەکرێ و عێراق کراوەترە بۆ بیر و ڕای پێشکەوتوو . ئەو رقی لە شاه بوو و لە خومەینی زیاتر . دوو جار خومەینی لە ساڵی 1979 بینیبوو و بەوپەری شەرمەوە خومەینی درۆی لوگەڵ کردبوو . قاسملوو لێدوانکی لە سەر رێکاری تقیە ( فێڵ کردن بۆ ئامانجێکی سەرووتر ) لە سەر شیعە دا کە بشێکی داتاشراوەی کەسایەتی شیعەیە ، سەرۆکی لیژنە وتی ئێمەش لەمبارەوە چەند وانەمان خوێندووە .

١٧- رەجەوی : قاسملوو پەسەندی ئەوەی کرد کە حدکا پێویستی بە یەکیەتی لە نێوان هێزەکانی ئێرانی هەیە ، لەبەر ئەوەی کە بە تەنیای ناکرێ رژێم برووخێ . ئەو وتی کە رژێم پێگەی بەهێزی هەیە ( سەدان هەزار ئاخووند مووچەی خۆیان لە مەترسیدا دەبینن ) و رووخانی کارێکی ئاسان نییە . سەرۆکی لیژنە لە بارەی یەکگرتن لە گەڵ رەجەوی کە هەر ئێستا لە باکوورەوە لە شەڕدایە پرسی . قاسملوو رەجەوی بە کەسیکی بێمتمانە پێناسە کرد و وتی بەلانی زۆرەوە 1200 چەکداری هەیە و دەزگای راگەیاندنێکی بەهێز . قاسملوو ئەوەی پشتراست کردەوە کە رەجەوی لە باکوورەوە چەند چالاکیەکی بەرێوە بردوە بەڵام بە پێچەوانەی حدکا ، مجاهدین هیچ توانایەکی لە مەیدانی کردەوەدا نییە ، قاسملوو دڵنیا بوو لەوەی کە لە نێوان تەواوی هێزە سیاسیەکاندا تەنیا حیزبەکەی ئەو توانای بەرچاوی لە ناوخۆی ئێراندا هەیە . قاسملوو وتی لەم چالاکیەی دوای موجاهدین لە باکووری کوردستان کێشەی بۆ حدکا ناوەتەوە لە بەر ئەوەی لە رێ و رەسمێکدا لە گەل هێزەکانی تاڵەبانی پێکداهەڵپڕژابوون . قاسملوو وتی لەمەبەدوا رەجەوی لە باکووری کوردستانەوە چالاکی چەکداری ناکا بەڵام لە جیی ئەو لە باشوور دەیکا . ئەو تەئیدی کرد کە وادیارە رەجەوی حەزی بە هیچ رێکەوتنێک نییە .رەجەوی ئارەزووی گەورەی هەیە و وادەزانێ بە تەنیای دەتوانێ ئەو کارە بەکا .

١٨- کونگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران : لەم نێوەدا نوێنەری حدکا لە پاریس ( کەسێک کە لە تەک هاوکارەکەی لە ستۆکهۆلم ئەشێ لە 15ی فوریە بۆ ئەرووپا بگەرێتەوە ) وتی نزیک بە 200 نوێنەری حیزب لە کۆنگرە کە لە مقەری نوێ گیرا ، بەشدار بوون . لەمەوپێش کۆنگرە هەر دوو ساڵ جارێک دەگیرا بەڵام ئێستا بە هۆی کیشەی سەفەری هاتنی نوێنەرانی حیزب لە کوردستانی ئێران بۆ سەر سنوور ، کۆنگرەی داهاتوو سێ ساڵیتر دەگیردرێت ، قاسملوو چەندین جار باسی لە بوونی دێموکراسی لە ناو حیزبەکەیدا و سیاسەتی حدکای کرد ( روونی کردەوە دێموکراتیک بە مانای رۆژئاوایی نەبە مانای دێموکراتکی رۆژهەڵاتی ) و ئەوەشی باس کرد کە ڕەکەبەرێکی بۆ سکرتێری تا ئێستا نییە . سەرۆکی لیژنە پرسیاری لێ کرد ئایا نوێنەریان لە ئەمریکا هەیە ؟ لە وڵامدا وتی جاری پێشوو بەڵی ، بەڵام ئەمجارە نا .

١٩- کۆمەڵە : باڵوێزی سۆئێد سەرسوورمانی خۆی لەوەی کە دوو حەوتوو لەوەپێش بۆ کوردێکی ناوداری ئێرانی واتە شێخ عێزەدین حوسەینی ویزای سەفەری داوە بەڵام ناوبراو ئێستا داوای مافی پەنابەری کردووە ، نیشان دا . داواکاری ویزا لە لایەن زاواکەی نوێنەری کۆمەڵە ( دەستەیەکی گچکەی مارکسیستی کوردی ئێرانی ) لە بەغداەوە کرابوو . قاسملوو بایەخی کەمی بە رۆڵی ئایینی شێخ عێزەدین و کۆمەڵە دا .

٢٠- ژیاننامە : بە دوو هۆکار ژیاننامەی شەهید کاک دوکتورم وەر نەگێرایەوە کە لێرەدا باسی لێوە هاتووە. یەکەم ئەوە کە ژیاننامەی شەهید بە تەواوی لە مەڵپەرە فەرمیەکانی حدکا دا هاتووە وهەر خوێنەرێکی بەرێز بۆ ئاگاداری زیاتر دەستی پێڕادەگا ، دووهەمیش لێرەدا بە کورتی باسی لێوەکراوە ....

 

هەر خەندەت بەسە بۆ چاندن و دەروێنەی داهاتوو

رێگاکەت بەسە بۆ هەنگاوی بێ هەڵە تا ئاسۆ ( فەرەیدوون ئەرشەدی )

 

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی رێبەری هەمیشە زیندوو شەهید کاک دوکتور قاسملوو

تێبینی : دەقی ئەم بابەتەم لە رووی دەقی خاتوو مریەم سەیف کە لە لینکی ویکیلیکسەوە وەری گێراوەتە سەر فارسی ، کردۆتە کوردی

سەرچاوە : http://www.enghelabe-eslami.com/صفحه-ای-از-تاریخ/17624-2011-11-06-23-02-21.html

داوای لێبوردن لە خوێنەرانی بەرێز دەکەم ئەگەر لەم دەقەدا هەڵەیەکی رێزمانی و یان هەرشتێکی دی تیابێ

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2489
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy