هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان: پێشمەرگە لە ناوخۆی کوردستان لە مەیدان دایە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە، ڕێژیمی ئێران ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور بە بیانووی بوونی بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆپباران دەکات.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

 

farmandaei_pm_1


ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی توندیان بە تۆپ و خومپارەباران بە هاوکاریی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان کردە سەر ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە سنوورەکانی پیرانشاری رۆژهەڵات و چۆمان و سیدەکانی باشووری کوردستان.

ئەم ئاگربارانە هەتا کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام بووە و بۆ جارێکی دیکەش لە کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆوە هەتا گەیشتنی ئەم هەواڵە لە ناوچەی چۆمان تۆپباران بەردەوامە. لە ئاکامی ئەم هێرشانە زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ژینگەی ئەم ناوچەیە کەوتووە و شوێنی ژیانی کاسبکاران و مەڕدارانی سنوورەکانی چۆمان و سیدەکان کەوتووەتە مەترسییەوە و هەر بۆیەش خەڵکی نیشتەجێی ئەو ناوچانە ژیان و ماڵی خۆیان بەجێ هێشتووە.

ئەم کردەوە دژی گەلییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوونی بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشمەرگە لە ناوخۆی کوردستان لە مەیداندایە؛ بەڵام ڕێژیم هێزی دژی گەلیی خۆی بەردەوام دژ بە هێزی پێشمەرگە لە قووڵایی باشووری کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوە بەکار هێناوە.

لەگەڵ مەحکوومکردنی هێرشی دژی گەلیی ڕێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ماڵ و ژیانی خەڵک و ژینگەی کوردستان هیوادارین بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دژ بەم کردەوە نامرۆڤانانەی کۆماری ئیسلامی هەڵویست بگرن.

 

  ___________________________________ 

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1036
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy